ناونیشان: کمشتکا
وەرگێڕان و نووسینی: #فازڵ عەباس ئیبراهیم#
$کمشتکا یان نیمچە دوورگەی کمشتکا$
نیمچە دوورگەیەکە دەکەوێتە ئەو پەڕی ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا لەنێوان ڕوباری ئۆخستک لە ڕۆژئاوا و دەریای بێرنگ و زەریای هێمن لەرۆژهەڵات.
درێژیەکەی لە باکورەوە بۆ باشور 1200کم.وە پانیەکەی 480کم. ڕوبەرەکەشی 370,000کم².
دەکەوێتە سەر بازنەی پانی 57⁰ی باکور و هێڵی درێژی 160⁰ی ڕۆژهەڵات.
ژمارەی دانیشتوانیش بەپێی سەرژمێری ساڵی 2010، 322,079 کەسە
$جوگرافیا و بەرزوونزمی$
بەدرێژایی نیمچەی دوورگەی کەمشتکا دوو زنجیرە چیا درێژ ئەبنەوە، یەکێکیان چیای سریدینیە لەناوەڕاست و دوەمیشیان زنجیرە چیای فوستوشنی یە لە ڕۆژهەڵات.
بەرزترین لوتکە تێیدا 4,750مەتره لە گڕکانی کلیۆشیفسکایا، بەدرێژایی دوو چیاکەش ڕووباری کمشتکایە.
ژمارەی گڕکانەکان لەم نیمچە دوورگەیەدا 127 گڕکانە لەنێوانیان 22 گڕکانی چالاکن. هەروەها ژمارەیەک سەرچاوەی ئاوی گەرمی تیایە.
$ئاو و هەوا$
ئاووهەوای نیمچە دوورگەی کامشتکا توندە و کەشوهەواکەی هەمیشه زۆر ساردە، زستانەکەی درێژ و بەفراویە و هاوینیشی کورت و شێدارە.ناوەندی پلەی گەرمی لەباشوور و باشوری ڕۆژهەڵات لەمانگەکانی کانونی دووەم و شوبات -7 بۆ -8 پلەی سەدیە.
لەڕۆژئاواش پلەی گەرمی -10 بۆ -12 پلەی سەدیە
لەناوەڕاست و باکور -19 بۆ -24 پلەی سەدیه لە هاوینیش نزمترین پلەی گەرمی 10پلە و بەرزترین پلەش 16پلەی سەدیە. زۆربەی زەوییەکانی کامشتکا زەوی تەندرایە کە ڕووەکی کورت تێیدا گەشەدەکات. وە لە دۆڵی ڕووباری کامشتکا دارستانی سنەوبەری کورت تێیدا گەشەدەکات، لەگەڵ درەختی چنار و داری بی لەناوچە زۆر شێدارەکان.
$چالاکی مرۆیی$
تاکە چالاکی ئابووری لە کامشتکا ڕاوی دەریاییه، بەتایبەتی ڕاوی قرژاڵ لەنزیک ناوچە کەنارییەکان. وە کشتوکاڵ تێیدا سنوردارە لەگەڵ بونی مەڕومەڵات و ئاسکی ڕەنە. گرنگترین کۆمەڵگەی مرۆیی لەنیمچە دوورگەکە شاری و مینا پیتروبافلوسکە کە دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی نیمچە دوورگەکە. زۆربەی دانیشتوانەکەی ڕووسین و لەگەڵ کۆمەڵەیەک لە دانیشتوانە ڕەسەنەکان وەکو کوریاک و چوکچی و کامچادال.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!