ناونیشان: ڕێگاکانی پارێزگاریکرن لە خاک
وەرگێڕان و نووسینی: #فازڵ عەباس ئیبراهیم#
خاک زۆر گرنگە بۆ سیستەمی ژینگەیی، وە کۆمەڵێک هۆکار کارئەکەنە سەر خاک و بەپیتییەکەی لەدەست ئەدات، و ڕێژەی سوێری لە ناویدا زیاددەکات، وە لێرەدا کۆمەڵێ. هۆکار هەیە کە ڕێگری لەم کردارانە ئەکەن و پارێزگاری لە خاک ئەکات.
ئەوانیش:
کشتوکاڵ بەبێ کێڵان: نەبوونی کێڵان وادەکات ئاو لەناو خاکەکەدا بمێنێتەوە وە مادەی ئەندامی تێیدا زیاددەکات، کە ئەمەش وادەکات بەرهەمی زیادبێت.
کۆنترۆڵکردنی ئاوی ڕێکردوی سەرزەوی: ئاوی ڕێکردوی سەرزەوی زیانێکی زۆری بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان هەیە، وە بۆ سنوردارکردنی ئەم زیانه هۆکارە ڕوپۆشە ڕوەکییەکان بەکاردەهێنرێت بە دەوری زەویێە کشتوکاڵییەکان، وەکوو گژوگیا بۆ سنوردارکردنی ڕاماڵینی خاک، و ڕێگریکردن لە کەمبونەوەی ڕەگەزە خۆراکییەکانی ناو خاکەکە.
پارێزگاریکردن لە با:
چاندنی دارودرەختی بەرز بەشێوەیەکی ڕێک و پێک لەدەوری زەوییە کشتوکاڵییەکان، بۆ ڕێگریکردن لە ڕاماڵینی خاک، وە سنوردارکردنی ڕاماڵین. وە بەکارهێنانی داری هەمیشه سەوز بۆ دروستکردنی پشتێنەیەک لەمەترسی با بەدرێژایی ساڵ.
پەینی سەوز: کشتوکاڵی دانەوێڵە تەنها بۆ مەبەستی بەرهەمهێنان نیه، بەڵکو بۆ بەهێزکردنی خاک و زیادکردنی بەپیتییەکەیەتی، وە لادانی گیا زیانبەخشەکان.
کشتوکاڵی وشک:ئەم ڕێگایه لە ناوچە کەم بارانەکان بەکاردەهێنرێت، بەشێوەیەک کە ڕوەکەکان پێویستیان بەبڕێکی کەم ئاو هەیە، بۆ سنوردارکردنی بەفیڕۆدانی ئاوە خەزنکراوەکە و ڕەگەزه خۆراکیەکانی ناو خاکەکە.
کشتوکاڵی کەنتوری: کێڵانی زەویه لێژەکانە لەسەر شێوەی هێڵی ڕێکخراو، و هاوسەنگ، بەبەرزی جێگیر، ئەمەش ڕاماڵینی خاک کەمدەکاتەوە لەگەڵ داخورانی، وەدەبێتە هۆی خەزنکردنی ئاو بۆ هەموو هێڵەکان، ئەمەش بڕی بەرهەم زیاددەکات.
دروستکردنی بەنداو: ئەم ڕێگایە لەو ناوچانەدا دروست دەکرێت کە نزیکن لە ڕووبارەکان بۆ پاراستنی لە لافاو، و ڕێگریکردن لە داخورانی خاکەکە.
بەکارهێنانی پەین: پەین پارێزگاری لە بەپیتی خاک دەکات، بەڵام هەموو کاتێک بەسوود نیە، بەشێوەیەک هەندێکیان زیان بەخاک و بەرهەم دەگەیەنن، بۆیە دەبێت پێش بەکارهێنانی دڵنیایی بکرێتەوە لەپێکهاتەکانی پەیینەکە.
پارێزگاریکردن لە پلەی ترشێتی: لەوانەیە ئاستی ترشێتی کاریگەری بکاتە سەر خاک بەچەند شێوەیەک، بۆ نمونە پیسکەرەکان و ترشەکان دوو نموونەن، بۆیە دەبێت ئامێری تاقیکردنەوەی خاک بەکاربهێنیت کە ڕێگایەکی باشه بۆ جاودێریکردنی ئاستەکانی خاک، جگە لەوەش یارمەتیمان دەدات بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەسەر ئەوەی چ شتێک زیادبکرێت بۆ گرەنتی خاکێکی تەندروست و پارێزگاریکردن لێی.
چاودێریکردنی لەوەڕاندن: جوتیارەکان دەتوانن لە پیشەسازییە جۆراوجۆرەکاندا ڕۆڵی گرنگ بگێڕن بۆ پاراستنی خاک، بە شێوەیەک ئەو کەسانە کەجوتیارن لەهەمان کاتیشدا ئاژەڵ دەلەوەڕێنن، وە گرنگ ئەوەیە کە چاودێری ئەوناوچانە بکرێت کە مانگا و ئاژەڵەکانی تر تێیدا دەلەوەڕن، لەبەرئەوەی ئەمە یارمەتی ڕێگریکردن لە ڕاماڵینی خاکەکە دەدات، جگە لەوەی چارەسەری کێشەی ڕۆیشتنی خاک دەکات کە لەوانەیە لەخاکدا ڕووبدات.[1]