ناونیشان: بەندەرەکان
نووسین و ئامادەکردن: #عەلی کەریم ئیسماعیل#
بەندەرەکان ئەو شوێنەیە کە لە دەریا و زەریاکاندا هەیە کە کەشتیەکان کەلوپەل و شتومەکی لێ باردەکەن، ئەمەش لەبارە بۆ پێشوازی کردن لە کەشتیە بازرگانیەکان، وە لەو بەندەرانەدا کۆگای گەورە هەیە بۆ دانان و عەمبارکردنی ئەو کەل و پەلانەی کە کەشتیە بارهەڵگرەکان هەڵی دەگرن، وە هەموو بەندەرێک پێویستە (موانی) هەبێت کە ئەویش بریتیە لەو شوێنەی کە قوڵاییەکی زۆری هەبێت و لەباربێت بۆ پێشوازی کردنی کەشتیەکان.
$جۆرەکانی بەندەر$
1- بەندەرە بازرگانیەکان : بۆیە بەم ناوە ناونراوە، چونکە لەم بەندەرانە ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆری بازرگانی دەکات و دەورێکی سەرەکی هەیە ئەم بەندەرە بازرگانیانەش کاتێک بایەخ و گرنگیان زیاتر و بەهێزتر دەبێت کە بکەوێتە سەر ڕێگایەکی بازرگانی سەرەکی (نێودەوڵەتی) لەهەمان کاتیشدا پەیوەندی بەرێگای بازرگانی و وشکانیشەوە هەبێت بێتەوە سەر ئەم ڕێگا بازرگانیە (بەندەرەکان)، کەواتە بەندەرەکان هۆکارە بۆ ئاسان کردنی بازرگانی، وەک بەندەری لازیقیە لە سوریا و ئەمستردام لە هۆلندا.
2- بەندەری جەنگی: ئەم بەندەرە تایبەتە بەلایەنی سەربازی و ئەو کەشتیانەی تێدا دەوەستێت کە تایبەتە بە جەنگ، ئەمەش بۆ پاراستن و بەرگری کردنی ئەو وڵاتە لەکاتی جەنگدا، هەر بۆیە بەناوی بەندەری جەنگی ناونراوە چونکە زیاتر بایەخ بەلایەنی سەربازی دەدرێت وەک بەندەری سان فرانسیسکۆ.
3- بەندەری نەوت: ئەو بەندەرانە دەگرێتەوە کەتایبەتە بە گواستنەوەی نەوت لە شوێنیکەوە بۆ شوێنیکی تر بۆ مەبەستی بەکارهێنانی بازرگانی، ئەمەش لە ڕێگەی بۆریەوە واتە لولەکەشی لەو ناوچەی کە نەوت بەرهەم دێنن و دەینێرن بۆ ئەم بەندەرانە و دواتر لەم بەندەرانەوە بۆ بازارەکانی بەکارهێنانی نەوت لە جیهاندا، ئەم بەندەرانە تایبەتە بە گواستنەوەی نەوت بۆیە ناو بەندەری نەوتی لێ نراوە، وەک بەندەری بانیاس لەسەر دەریای ناوەڕاست.
4- بەندەری عەمبارکردن: ئەمەش بەگرنگترین جۆری بەندەر دادەنرێت کە لەبواری بازرگانی و گواستنەوەدا دەورێکی گرنگ و سەرەکی هەیە بۆ گواستنەوە و عەمبارکردنی شتومەک و کەلوپەلەکان، لەهەمان کاتیشدا بارکردن و داگرتن، بۆیە لەم بەندەرانەدا هەزاران تەن شتومەک عەمباردەکرێت و ئامادە دەکرێت بۆ گواستنەوەی بۆ ئەو ناوچانەی کە بازرگانی لێوەدەکرێت، هەر بۆیە بەو ناوە نراوە، وەک بەندەری لەندەن و لیڤەرپول.
5- بەندەری ڕاو: ئەم بەندەرانە تایبەت کراوە بەڕاو بەتایبەت ڕاوە ماسیکە خەڵکێکی زوڕ بەم پیشەوە خەریک دەبێت بۆ دەست کەوتنی بەرهەمی ماسی، چونکە وەک خۆراکیکی سەرەکی دانیشتوان، هەروەها لەبواری پیشەسازی و بازرگانی دا بەکاردێت کە زۆربەیان لەرێگەی ئەم بەندەرانەوە دەستیان دەکەوێت و بەبەندەری ڕاو ناویان دەرکردووە، وەک بەندەری ئەبەردین لە بەریتانیا و نارڤک لە نەرویج.
سەرچاوە: گرنگی دیاردە جوگرافیەکان.[1]