جۆری وشە: ناو
واتا: شوێنەواری، بنەڕەت.[1]
ئاسار/asar: ن: (عەرەبی: اثار) ئاسەوار.
1- نیشانه و شوێنەوارێک لەشتێک مابێتەوە.
2- پاشماوەی پیشه و خانوو.
3 – ئەشکەوت و سەر تاشەبەردان.
نموونە: ئاساری لەسەرپاداری نەماوە. ئەگەر مام خەلیفە بزانێت ئاسارمان دەبڕێتەوە.[2]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #هەڕ لە بڕ ناکا ئەمەندە گێلە، ئاساری قەبر لە بوونی کێلە#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
سڵامی من لە خاکی کورد و تایبەت شاری کرماشان
کە تاقەوسانی یانی تاقی سوڵتانە و مەکانی شان
لەبەر تاقا لە دەشتێکی بڵاو و خۆش و پان و پۆڕ
ئەبینی بەرد و دیوار و خەرابەی جۆربەجۆر و زۆر
ئەوانەی شارەزان ئەم دەشت و ئاسار و زەوی شینە
ئەڵێن جێی کۆشک و قەسری خوسرەوی پەرویز و شیرینە
نافیع مەزهەر
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!