چیرۆکی پەیکەری کوڕە چاویلکە لەچاوەکەی چوارڕیانی ئیسکانی شاری #هەولێر# دەزانیت؟
ئەگەر ڕێگات کەوتە هەولێر و لە چوارڕیانی ئیسکان نزیک بوویتەوە، تۆش وەکو ئێمە سڵاوێک لە پەیکەری کوڕە چاویلکە لەچاوەکە بکە، ئەم کوڕە جوانە مەرگەی بەخۆی و کامێراکەی لەساڵی 1991 لەجەرگەی شەڕ و ڕاپەڕینی کوردان هاتە کوردستان بەڵام هەر ئەوێ بووە گۆڕستانێکی ئەبەدی بۆی.
بەگوێرەی لاپەڕە 299ی کتێبەکەی (جۆن مۆریس) گاد گرۆس لە ساڵی 1991 لەلایەن شوڕشگێرێکی کورد بانگهێشتی کوردستان کراوە بۆ ئەوەی چیڕۆکی ڕاستەقینەی ڕاپەڕینی کوردان بۆ جیهان بگوازێتەوە، بە گوێرەی ووتەی یەکێک لە مامۆستاکانیشی لە زانکۆی هارڤارد ئەو پێی وابووە کە دەتوانێت لە ڕێگەی فۆتۆکانییەوە ڕوئیای خەڵک لەسەر ڕووداوەکان بگۆڕێت.
(فرانک سمێپ)ی هاوڕێی گاد لە ووتارێکیدا نووسیویەتی کە گاد گرۆس لە ڕۆمانیا لەدایکبووە و دەرچووی زانکۆی هارڤارد بووە و خەون و خولیای زۆری هەبووە، هەر زوو وێنەکانی خروانەتە سەر بەرگی ڕۆژنامەکان و بۆتە خاوەنی خەڵاتی فۆتۆگرافەری، ئەو تاقانەی دایکی بووە و لەتەمەنی 10 ساڵان لەگەڵ دایکی کە بەڕەگەز ئەڵمانی بووە گەڕاونەتەوە ئەڵمانیا، دایکی گاد یەکێک بووە لە نیگارکێشەکان و ناوی (ئەدێپ گرۆس)ە.
بەگوێرەی قسەکانی ئەو ڕۆژنامەنووسە لە 25-03-1991 لە تەمەنی 27 ساڵی لەلایەن سەربازانی ڕژێمی بەعس لە #کەرکووک# دەکوژرێت، گاد و دوو هاوڕێی ڕۆژنامەنووسی تر لەگەڵ پێشمەرگەیەک بەناوی (بەختیار عەبدولرەحمان) لە کەرکووک دەکەونە کەمینی سەربازانی ڕژێم و لەوێ گادگرۆس و بەختیار شوهی دەکرێن، بەڵام سەربازەکان حاشا لە کوشتنی گادگرۆس دەکەن هەربۆیەش حکومەتی ئەڵمانیا دان بە مردنی نانێت و بەمەش نابێتە خاونی هیچ گۆرێک لەوڵاتەکەی خۆی، تاکە شتێک کە دڵی دایکی خۆش دەکات ئەو پەیکەرەیە کە لەسەر داوای دایکی لەشاری هەولێر لە چوارڕیانی ئیسکان دانراوە، ئەم پەیکەرەش بەگوێرەی ویکیپیدیا لە ساڵی 1993 لە لایەن پەیکەرتاشی شاری #سلێمانی# (شوان کەمال)ەوە درووستکراوە.[1]