جۆری وشە: هاوەڵکار
واتا: هێدیکا، بەسەبر، هێواش، لەسەرخۆ.[1]
ئەسپایی
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
جادە چۆڵ و سێبەر بوو، کات بەیانی،
ئەڕۆییشتم خەیاڵاوی ئەمڕوانی:
بۆ سەوزایی دەوروپشتم، بۆ ئاسمان
بۆ شاخی بەرز، خانووی تازە، دنیای جوان
ئەڕۆییشتم بە ئەسپایی، کش و مات،
لاشە سست و دڵ کەیلی تاسە و ئاوات!
#گۆران#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!