جۆری وشە: ناو
واتا: کارمامز؛ بێچوە ئاسک. [1]
ئاسکۆڵ/askol (ئاسک+ ئۆڵ، بۆ بچووککردنەوە دەلکێندرێت)
1 – کارمامز؛ ئاسکی بچووک.
2 – ناوە بۆ کچا؛ ئاسی.
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
تاقانە خونچەکەی باخی ژیانم
زیندووکەرەوەی ئاواتی بێ گیانم
ڕۆشنکەری ڕێگای ژین و مانم
با لە دەستی ژینی پەستی شار و دێ، شار و دێ
ڕاکەین و ڕوو بکەینە چۆڵ و هەردێ، ناو هەردێ
تەنیا، وەک ئاسکۆڵەی کۆسار
ڕوو بکەینە قەدشاخ و ناو گوڵزار
#ئەحمەد هەردی#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!