جۆری وشە: ناو
واتا: پەڕۆیەکی تەنکە دەشەمی هەڵدەکێشن دەیخەنە سەر کوان و برین، مشەما.[1]
ئاماوزێ/amawzê: ن: پەڕۆیەکی تەنکە لە مۆمی هەڵدەکێشن و دەیخەنە سەربرین و کوانان بۆ ئەوەی تۆز و پیسایی لەسەر برینەکە نەنشێت. مشەما.
تێبینی: مامۆستا ڕەفیق حیلمی ئەم وشەیە نووسیوەتەوە، کە نەرێتێکی کوردەواری یە.[2]
فارسی: مُشَمَّع. مشەما، مشەمما.
1- مۆمناو، مۆمنایی، مۆمینە، میوینە.
2- ئاماوزی، پارچەی دەرماناوی بۆ برین و... [3]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!