قوماش 11
نووسینی: #ئوسامە جەمیل عەلی#
لەگەر داکم سواری تڕومبێلی بووین و بە ڕێکەتین، لە ڕێیێ داکم هەر لەخۆی دەدا و دەیگۆ: وەی کۆرەبم، وەی کۆرەبم، نە خۆنکا نە ئەو ژنەنکا، هەی هاوار چن بە سەرهات، دەبینی ئەو ژنهینانە چی لەمە کرد، لێن ناکەوی لێ، لێن ناکەوی لێ! خەمی بابم هەمووی بەلایەکی و پەلارەکانی داکم بەلایەکی، داکم بە ناڕاستەوخۆ ئەمنی تاوانبار دەکرد لەو وەزعەی کە بە سەر بابم هاتیە، ئەمن هەر ئەوەندەم پێ دەکرا، برێم: دایە سڵاوەتەکی لێدە، دایە ناوی خوای بینە، ئیشاڵلا بابم سەلامەتە، لە شەنسیمەش کابرای سایەق تڕومبێلی وەکی تەیارەی دەهاژووشت، گۆتم: کاکە هێواش باژۆ با ئەمەش تووشی چشتەکی نەبین، داکم هاواری کرد: سەریع باژۆۆۆۆۆ، بازوو بگەمە پیرەمێردی هەتا ڕوحی دەرنەچووە، وەڵلاهی نەمدەزانی نە بگریێم نە پێبکەنم، ژن لە پیاوان بێ سەبرترن، کە بە چشتەکیشیان گرت، وازی لێ ناینین، وەکی دار کوونکەرەی مێشکی پیاوی دەکووتن! گۆتمە ئەو کابرایەی لە پێشەوە دانیشتبوو: ئەرێ دە پێمان برێ بابم وەزعی کووە؟ گۆتی: ئەلحەمدولیللا سەلامەتە، وەڵلاهی بابت بە موعجیزە قورتاری بووە، گۆتم: لۆ دەبابە بە سەری کەتیە؟ داکم تێی هەرکرد: دەبابە، وەی دەبابە، ئای دەبابە، های دەبابە! گۆتم: دایە دە ڕاوەستە بزانین بابم کوە، ڕەحمەت لە بابت دە سڵاوەتەکی لێدە! باشبوو داکم بڕەک پێی لە بەنزینی هەرگرت و هێواشی کردەوە، کابرا گۆتی: ناوەڵلا دەبابە بە سەری نەکەتیە، بەرکوو ئامانەی شێست مەتری لێی دایەو شەش مەتر فڕێی دایە! خوا ڕەحمی کردیە سەراوسەر فڕێی نەدایە، دەنا دەبا مێشکی بە مراکی خڕکەینەوە! داکم حەماوەی هەستاو گۆتی: هەی بە قوربانی سەرکم بی پیرە جوو، ئیشاڵلا مێشکی بابت بە خاکەناسی خڕ دەکەنەوە! کابرا ڕەنگی بڕەک تێکچوو، بەران هیچ قسەی نەکرد، بەوەی کابرا قسەی نەکرد زانیم کابرا تەرەفە لەو ئامانە لێدانەی بابم!
گەیشتینە پێش تەواری و لە تڕومبێلی هاتینە خوارێ، چووینە لای دەرکەی تەواری بچینە ژۆرێ، پۆلیسەک لە پێش دەرکەی بوو، قووتە دارەکی بە دەستبوو، سمێری بۆیاخ کردبوو، بەران نیوەی سپی ببۆوە، نازانم نە بۆیاغەکەی عادی بوو، نە لەمێژ بوو بۆیاغی نەکردبۆوە، بە گێرەی قسەکردنی پێدەچوو خانەقینی بی، داری هەردەشەقاند و دەیگۆ: عاسمان بێتە عەرزەکە، کەس ناچیتە ئەو بانە! گۆتم: یاڕەبی خوایە چبکەین و کوو بچینە ژۆرێ، داکیشم لێوە لەرزەی هاتبووێ و دەیگۆ: بمبەنە ژۆرێ هەتا نەمردیمە، بمبەنە ژۆرێ خۆ لەسەر پێیان ڕاناگرم! لە بەختی مەش دنیا لە پێش تەواری خڕببۆوە، دیاربوو ئەو ڕۆژی سێ چار تامپۆن و پێکدادان ڕووی دابوو! گۆتمە کابرای ئەمەی بردە تەواری چبکەین چارەمان چیە؟ گۆتی: بزانم هیممەتەکی دەکەم، ئەمان ئەگەر چمان پێنەکرا، دەبی بە دزی خۆ لەسەر شیشی دیواری ئاواکەینە ئەو دیووی! گۆتم: ڕەحمەت لە بابت داکم وا ناتانی لە سەر پێیان ڕاوەستی، ئەوجە دەتەوێ لە سەر شیشی ئاوابی، توخوا ئەوە قسەیە دەیکەی! وەلحاسر زۆرمان هینا و برد فایدەی نەبوو، نازانم کوو بوو لەو دەمی شێرۆ شامینۆکی جیرانمان بەوێ داهات، شێرۆ لە شەشی سەرەتایی چووبووە دەورەکی برینپێچی و ببووە برین پێچ، لەگەڕەکێ بە دختۆر شێرۆ گاز دەکرا، لۆیێ ناوی ببووە شامینۆک، سبەینان ئەگەر شامینۆک لەسە نانی دانەندرابا، شێت و هار دەبوو، چەند جار لەسەر شامینۆکی کلکە خاکەناسی لە ژنی شکاندبوو! هاوارم کرد: دختۆر شێرۆ دختۆر شێرۆ! چارم ناچار بوو دەبا ئەوهای گازکەم، لەوەش دەترسام ئیشەکەمان لۆ نەکا، چونکە داکم لە کۆرانێ ناوی لێنابوو شێرۆ قوون کەتی، ئەو ناوە کەتبووە دەوی منداران، خۆ ئەگەر مندار بەکۆمەربان و شێرۆیان بدیتبا، تێکڕا هاواریان دەکرد: قوون کەتی، قوون کەتی! شێرۆ بە بەردان دەکەتە دوویان و چار کۆرانی لە دوو دەکردن، وەکی هیچی پێ لەگەر نەدەکران، هاواری دەکرد و دەیگۆ: کێوە دەچن هەر دێنەوە، وەڵلا دەبی یێک یێک داکتان بگ...م! ژن و پیاوی کۆرانێ پێ دەکەنین و قسەی شێرۆیان بە هەند وەرنەدەگرت! باشبوو شێرۆ گێی لە دەنگی من بوو، ئاوڕی داوە ئەمنی دیت، لۆلای من هات، ئەمن ڕوحم لەوەی چووبوو، داکم بە قوون کەتی گازی بکا و ڕیسەکەمان لێ بکاتەوە خوری، لۆیێ نەمهێشت بگاتە من و ئەمن لۆلای وی چووم، گەیشتمە شێرۆیی و ویستم مەسەلەکەی تێبگەینم، چ بزانم داکم وەکی پەلیکی لە دوو من هاتیە، یێک بە دەنگی هاواری کرد: ئەوجە چم لێدەکەی قوون کەتی، پیرەمێردیان نیووەمر کردیە و لە ڕوحدانە! داکم وەکی ئەو قسەی کرد، خەرکەکە هەمووی ئاوڕی لای مەییان داوە و بووە کخخخەکخخخ و پێکەنین! شێرۆ ئەعسابی نەما و گۆتی: دەی بزانە هەموو خەستەخانەی تێناگەینی و لێرەش عەیا و نامووسم نابەی! گۆتم: دختۆر وەختی هەندێ نیە و بابم ئامانە لێیدایە، زوو عیلاجەکمان لێبکە! باشبوو شێرۆ هەستی جیرانەتی جولا و گۆتی: لە ژۆرێ کەتیە؟ گۆتم: ئەرێوەڵلا! گۆتی: لە دووم وەرن، گۆتم: لێدەگەڕێن بێینە ژۆرێ؟ گۆتی: عەیفت نەکرد، ئەتوو لە دوو دختۆر شێرۆی دەڕۆی، فیل هەیە خۆی بادا، بەس بە داکت برێ بێ دەنگ بی و چیدی نەرێ قوون کەتی، وەعدبی بووبەمە سەر مەیتی بابت! داکم لە هۆڕژنی گریانێی دا و گۆتی: وەی لە خۆم بێکەسێ پیرەمێرد مرد! کاکە دنیامان لێ خڕبۆوە، داکم هەموو سەر و پرچی خۆی دەرینا، ئەو زەلامانەی ئەمەیان هینا تەواری هەر دەیانگۆتە داکم: دایە حاجی وەڵلا سەلامەتە بیللا سەلامەتە، ئەوجە لۆ شێرۆی چوون و گۆتیان: کورە ئەتوو بەشەری، مێشکت هەیە؟ ئەو مردنەت لە کێ هینا، ئەتوو بە خۆت چوویە سەری؟ شێرۆ گۆتی: ناوەڵلا نەچوویمە، بەران ئەوی ئامانە لێی بدا مردنی مسۆگەرە، داکم دیسان کردیە هەرا، زەلامەکان گۆتیانە من: ئەرێ کاکە ئەتوو کەس نەما ئەو کەر پیاوەت دیتەوە؟ گۆتم: کاکە چبکەم، دە ئەنگۆ بمانبەنە ژۆرێ هەتا واز لە شێرۆی بینم!
وەلحاسر پاش بینە و بەردەکی زۆر بڕیارمان دا بکەوینە دوو شێرۆی، شێرۆ بە پێش کەت و ئەمەش لە دووی! گەیشتینە کن پۆلیسەکەی و شێرۆ گۆتیە پۆلیسەکەی: خۆت لادە ئیسکیف! پۆلیسەکەش گۆتی: گەواد، بە شەرتی دەعوەتەکی! شێرۆ گۆتی: نەگەم گووت دەرخوارد دەم پانۆ! گۆتم: یاڕەبی خوایە تووشی چبووین، بزانە لە سایەی سەری ژنهینانی من، داوم لەگەر داوی ئیسکیف و گەوادان تێکەر بووە! وەلحاسر شێرۆ وەکی پیاوان ئەمەی بردە ژۆرێ، عالەم لە دەرێ هاواریان دەکرد: واستەیە، واستەیە! گۆتمە داکم ئاوڕ مەدەوە و پێ لێنێ، واز لە قسەی خەرکی بینە! باشبوو چووینە ژۆرێ و گەیشتینە قاوشە گەورەکەیی، وەختەکی گەیشتینە سەر سەری بابم و ئیلاهی چ ببینین!
ئامانە: جۆرە پاسێکی حکوومی بوو چل پەنجا نەفەری دەگرت، حکومەت بۆ هات و چۆی هاوڵاتیان بە نرخێکی زۆر هەرزان دابینی کردبوو، وەکی جەماعەتی تەڕبەگەی هاتنە خوارێ نەیانهێشت.
تامپۆن: دەعمی سەیارە، ڕووداوی ئۆتۆمۆبیل.
ئیسکیف: برادەر لۆ سوحبەتی پێکدیان دەگۆ، بەو ئاسنە گچکەی دەرێن کە وەکی کراویە و خەیات داوێنە سەری پەنجەیان هەتا لە کاتی دورمانی دەرزی لە دەستیان ڕانەچی، جاران بەو کوڕانەشیان دەگۆ کە سومعەیان تەواو نەبوو، خۆی وشەکی تورکمانیە!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!