قوماش 13
نووسینی: #ئوسامە جەمیل عەلی#
نازانم لە بەینی دوو نەخۆشان ئەو شەوە پڕ خەمەم کوو بەڕێکەت، یاخوا کەس نەیبینی، لە هەموو ش ناخۆشتر زوو زوو پۆلیس و جەماعەتی پرسگەی بە ناو قاوشەی وەردەبوون و دەیانگۆ: یاڵلا لۆ دەرێ، یاڵلا لۆ دەرێ! هەر جاری دەهاتن، ئەمن دەمگۆ جەماعەی شێرۆینە، ئەوانیش دەیانگۆ لێی گەڕێن جەماعەتی شێرۆ تڕکەنیە، ئەمن لەوێمزانی شێرۆ لە تەواری بە تڕکەن ناوبانگی دەرکردیە! ئەمن دوو کەس لە کەس و کاری سایەقەکەی لە دیار داک و بابم مابووینەوە، گۆتمە ئێکەکیان: باشە ئەنگۆ ناونیشانی ماریمەتان لە کێ زانی؟ گۆتی: وەڵلا کاکە هەتا گەیشتینە تەواری بابت ئاگای لەخۆبووە، زوو ناونیشانی خۆی دابووە ئەو ساێەقەی خزمیمە، گۆتبووی: ئەوە ناونیشانمانە و خەبەر بدە مندارەکانم، بەران لە بەر مشەوەشی و عەمەلیات و بینە و بەردەی سایەقەکەیمە ئاگای لەخۆ نەمابوو، وەکی ئەمە خەبەرمان زانی و هاتین، گۆتی: زوو بڕۆن خەبەر بدەنە ماری ئەو بریندارەی! گۆتم: سایەقەکە چیتووە؟ گۆتی: ماممە!
دەوری سعات دەی بەیانی بابم بەخۆ هاتەوە، پێشتریش لەگەر بانگی بەیانی داکم بە خۆهاتبۆوە، هاتم هەر چاوی هەرینا، گۆتی: کا بابت، بابت مایە؟ گۆتم: ئائا مایە و سەلامەتە، ئەلحەمدولیللا خوا دایەوە مە، داکم گۆتی: قیتم کەوە با بیبینم، داکم قیت کردەوە و لەسەر قەرەوێرەی دانیشت، ئاوڕەکی لە بابم داوە و دیتی هەموو قالبی لە لۆکە و لەفافی پێچرایە، ئاو لە هەردوو چاوی هاتە خوارێ و گۆتی: ئای ئەولاد ئای ئەولا، چت بەسەر هیناین! ئەو قسەی داکم زۆر ئازاری دام، بەران چ دەنگم نەکرد و بالیفەکم دا بەر پشتی و هەندە شۆربام بە دەوی وەکرد، دنکە حەبەکیش دختۆر لۆی نووسیبوو، لەسەر تەبلەکەی تەنیشت قەرەوێرەی بوو، دامە داکم و گۆتم: دایە ها ئەو حەبەی بخۆ دختۆر لۆی نووسی، حەبەکەی لێ وەرگرتم و گۆتی: بینە قوومە ئاوەکم بدێ! پەرداخە ئاوەکم دا داکم و حەبەکەی خوارد و لێی پارداوە! بابم وەکی بە خەبەر هات، بە نارە نار دەستی پێکرد، چوومە سەری یەک دوو جار گۆتم: بابە، بابە گیان! بابم دەستی جولاند و بە ئیشارەت گۆتی: دەستت بدەمە من، دەستم لە ناو دەستی بابم ناو تووند تووند دەستی کووشیم! دیتم نەک هەر ئەمن ئەویش چاوی پڕی ئاو بووە، سستەرەک لە دیارمان ڕاوەستابوو، وەکی دیتی بابم بەخۆ هاتەوە، گۆتی: بابچم گازی دختۆری کەم! بڕەک پێچوو دختۆر هات، پەنجی بە مەچەکی بابم وەنا و لێدانی دری گرت، پاشان زەختی گرت و گۆتی: لێدانی در و زەختی زۆر باشە، ئەو گۆز و لەفافانەی لە دەم و چاوی بکەنەوە و تەداوی بکەن، ڕووی لەمن کرد و گۆتی: هوردە هوردە شۆربای بدەنێ و قسەی لەگەر بکەن، تەئکیدم یەک دوو ڕۆژی دی زۆر باش دەبی!
پاش نیوڕانێ دیتم شێرۆ هات، پاش چاک و چۆنی: بابە و دایە کوونە؟ گۆتم: داکم باشە ئەلحەمدولیللا، بابیشم بە قسەی دختۆری بەرەو باشی دەڕوا، وەکی چاوی بە داکم کەت لەسەر کورسیەکی لەلای سەری بابم دانیشتیە، گۆتیە داکم: وەڵلا ئەمن نەبام بە فیلی نەدەهاتیە ژۆرێ، دەبینی لێرە چ دەورەکم هەیە و ئەتووش لە گەڕەکێ هەر پێم برێ: قوون کەتی! داکم چ دەنگی نەکرد و خۆی بە شێلانی سەری بابم مەشغول کرد، گۆتم: دختۆر شێرۆ ئەو قسانە چیە دەیکەی؟ پێکەنی و گۆتی: وەڵلاهی وەبیللاهی ئەو دایە عاجیەی داکت نیە، ئەو تەیرەی بە عاسمانی کۆرانێش دادێ، ناوەکی لێنایە! پێکەنیم و گۆتم: خۆ گەڕەکت تێنەگەیاندیە؟ گۆتی: باشبوو وەتگۆ، بەرێوەڵلا دنیا و بنیام تێگەیاندیە، قادر قرپەستوور و زەکیەی ژنی وا بە خۆو بە مەنجەرە دۆڵمەوە لە پێش دەرکەی ڕاوەستاینە، جارێ بابچم مەنجەرەکەیان لێ وەرگرم و بینم لرفی کەین، ئەوجە دەیانهینمە ژۆرێ! گۆتم: ئێ باشە پێم نەگۆتی بە جیرانان مەرێ، ئەتوو لۆ دنیات تێگەیاندیە؟ گۆتی: هەندە چشت هەیە نا شاردرێتەوە، دختۆر شێرۆ بەخۆی ئیشی خۆی باش دەزانی! ئەوە ئەو وتە گەوهەرینە بوو کە شێرۆ ڕۆژی سەت جار دووبارەی دەکردەوە و بە ناو مێشکی منی دادەدا، پاشان چووە لای سەری داکم و گۆتی: کا وێوەڕوو بزانم وەزعی کووە؟ داکم بڕەک کشاوە و شێرۆ بەینەکی دەستی لە سەر و گێلاکی بابم وەردا و هەندە قسەی لەگەر کرد، بابم بە نارە نار وەرامی دەداوە، داکم گۆتیە شێرۆی: ئاگات لێبی، ئەزیەتی نەدەی! شێرۆ ئاوڕی لە داکم داوە و گۆتی: دختۆر شێرۆ بە خۆی ئیشی خۆی باش دەزانی! لەو دەمی مززەمیدەک بەوێ داهات و گۆتیە شێرۆی: تڕکەن، نەچین نانەکەی بخۆین! شێرۆ ڕەنگی تێکچوو، بەران بە سەرەخۆی نەهینا و گۆتیە کابرای: ئەتوو بڕۆ سندان کە، ئەمن دەوعەتم! پاشان شێرۆ بتلە ئاوەکەی سەر بابمی گۆڕی و ئێکی دی دانا، ئەوجە گۆتی: وا دەچم زەکیە و قادر قرپەستووری دەینمە ژۆرێ، تەئکیدم هەونکە لە پێش دەرکەی کردیتیانە هەرا.
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!