قوماش 15
نووسینی: #ئوسامە جەمیل عەلی#
گەیشتینەوە لای مارێ، کۆران هەمووی دەورەیان لێداین و سەلامیان لە بابم دەکرد و دوعای سەلامەتیان لۆ دەکرد، بابمان لە تڕومبێلی هینا خوارێ و هوردە هوردە بردمانەوە ژۆرێ، قەرەوێرەکمان لە ژۆرێ هەبوو، زۆربەی هاوینان بابم دەیبردە سەبانی و لەسەر دەنووست، هەندی دەمێ قەرەوێرەکەمان هینا دەرێ و دۆشەکی نوێ و چەرچەفی جوانمان لەسەر ڕاهێخست و بابم لەسەری پاری داوە، ئیدی جیران دەستە دەستە دەهاتن و بەخێراتنەوەی بابمیان دەکرد، ئەوەی باشبوو ژنە جیران لە مارێمە خڕبوونەوە و نەیانهێشت داکم بەتەنێ بی و هیلاک بی، خزم و ناسیار و کەس و کار ڕۆژانە سەریان لە بابم دەدا و ئەخباریان دەپرسی، شێرۆ شامینۆکیش سبەینان و هێواران دەهات دەرزی لە بابم دەدا و تەداوی دەکرد، ئەو ماوەی سەرمان زۆر قەرەبارغ بوو، بابم چونکە پیاوەکی بە خزماتی و کۆمەرایەتی بوو، خەرک سەریان لێ نەدەبڕی، وەیلێهات هێدی هێدی بابم بەسە پێ کەتەوە و جار جار لە حەوشێ پیاسەی دەکرد و ئەغرەب هێوارانیش کورسیەکمان لۆ لە پێش دەرکەی دادەنا و لەسەر دادەنیشت، ژن و پیاوی کۆرانێش دەهاتن دەورەیان لە بابم دەدا و هەتا دە و دوازدەی شەوێ بە میوە خواردن و چایە خواردنەوە و قسەی خۆش مەشغول دەبووین، دەبی ئەوەش برێم بابم هەر زوو لە سایەق ئامانەکی خۆشبوو و گەردەنی ئازا کرد، ئەلهەقی ئەوانیش زۆریان منەت پێبوو!
ئەو گرێیەی لە دری من بوو ئەوەبوو، نەمدەزانی بابم قادرە فەندی دیتیە یان نا؟ پێشی بچتە کنی لە دائیرەی، ئامانە لێیدایە یان پاشی، هەرچەند دەمکرد نەمدەتانی ئەو پرسیارەی لە بابم بکەم و بگەمە ئەنجامەکی، داکیشم چونکە خەمی زۆر لەو کارەساتەی بابم خواردبوو، وەکی برێی دەستی لە ژنهینانەکەی من شووشتبوو، خوا لە دوڕ دری نابووم داکم نایەوێ هەورین ببیتە ژنی من! ڕۆژەکی هەر بەخۆمان بووین و لەسەر نانی دانیشتبووین، گۆتم: ئەرێ بابە، دە پێمان برێ ئەتوو کوو ئامانە لێیدای، قادرە فەندیت دیت یان نا؟ بابم پارووەکی لە دەستی بوو، ویستی لۆ دەوی ببا، لەگەر ئەو قسەی من ڕایگرت و بەینەکی تەماشای من و داکمی کرد، داکم وەجواب هات و گۆتی: ئەو هەموو بەزمەی بەسەرن هاتن و بابت لە مردن گەڕاوە، غێر خەتای ماری قادرە فەندی بوو، ئەگەر نا بابت چیشی بە دائیرەی ئاوێ دایە! بابم گۆتیە داکم: خۆ توڕە مەکە حورمێ، قەزا و قەدەری خوای وەکی هات، ئەسباب بە خۆی ڕێک دەکەوی، ئەمن نەچووبامە کن قادرە فەندیش دەبا ئەو وەزعەم هەر بەسەربێ! بەران کوڕم باپێت برێم: وەڵلاهی بابی توو لە چوونێ وەیلێهات نەک لە هاتنەوەی، لە جادەی دەپەڕیمەوە بچمە دائیرەی، هەر هەندەم زانی شرپەم لێوەهات، ئەوەندەم ئاگا لەخۆبوو ناونیشانی مارێم دا سایەقەکەی، ئیدی هەتا بەخۆ نەهاتمەوە نەمزانی چ ڕوویدایە! هەونکەش زۆرم پێ ناخۆشە کە نەگیشتەمە قادرە فەندی و مرازی درت حاسر کەم، ئەمان وەعدبی بەس بێمەوە سەرەخۆ، بەدوو ئەو ئیشەی دابچمەوە و بگەمە سەرە داوەکی! داکم ئەو قسەی بابمی بەدری نەبوو، لۆیێ گۆتیە بابم: وەڵلاهی هەرچەند تەماشا دەکەم ئەو ژنە لۆمە خێری ناداتەوە، لەوەتی ناوی ئەو کیژەمان هینایە، بەرا بە بەرای دەرێ بالێک، کوڕی خۆم ئەگەر بەگێی داکت دەکەی بەردەکی لەسەر ئەو مەوزوعەی دانێ، با ئێکەک لەو مارەی سەری بە فەتارەت نەچی! گۆتم: دایە وەڵلا ئەو هەموو نەگبەتیەی لۆمان دێ هەقی بە داخوازی من دانیە، بڕوات هەبی شتەک خوا بڕیاری دابی هەر دێ، داکم گۆتی: باشە کوڕم ئەگەر مەوزوعی کیژی قادرۆکی نەبا، بابت لۆ دەچووە دائیرەی ئاوێ، دە جوابم بدەوە دەی؟ زانیم لەگەر داکم پێداچم فایدەی نیە، لۆیێ بێ دەنگیم هەربژارد و چ قسەم نەکرد، بابم هەردوو دەستی برند کردە عاسمانێ و گۆتی: یاڕەبی خوایە، کوی باشە ئەوها لۆ کوڕەکەم بینی!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!