جۆری وشە: چاوگ
واتا: زگ پڕ بوون.[1]
ئاوس بوون:
1-زگ پڕبوونی مێیینەی ئادەمیزاد و گیاندارانی مەمکدار، گوورانی (نطفه) لە منداڵدانیاندا.
2-هاتنەسەر پشکووتن و گەڵا دەرکردنیی دار و درەخت.
3- تووڕە بوون، ڕق هەڵستان (لە کەسێ، لە شتێ)، بە غیلی بردن (بە کەسێ).[2]
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
شەو چ شەو میعراجی شاهی ئەنبیا وەعدەی ویسال
تا قیامەت بۆ شەوی وا بەندەیی ئیحسانە ڕۆژ
شەو چ شەو ئاوس بە سەنجیەی سەعادەت بۆ هەزار
هەر ئەبێ ڕۆژ چاکری بێ گەرچی خۆی سوڵتانە ڕۆژ
#خادیم#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!