ناو: هامنۆ
نازناو: هامنۆ ئەیوب هەورامی
ناوی باوک: ئەیوب عەبدولڕەحمان
ساڵی لەدایکبوون: 2000
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی مێژووە، لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، لە #زانکۆی سلێمانی#.
دامەزرێنەر و بەڕێوبەری پڕۆژەی ڕۆشنبیری (زنجیرەی هۆمین) ە، بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، ئەندامی دەستەی باڵایە لە کۆمەڵەی
(ڕەوتی کورد) ، ئەندامی ژووری بەراوردکاری ئایینەکانە لە ڕێکخراوی (ئاستانە) ، نووسەر بووە لە پێگەی میدیای بزاڤ، ئەندامی گرووپی (ماهان) ە بۆ کاری هەڵەگری.
دەستەی نووسەران بووە لە هەردوو پەرتووکی:
1/کورد و زەردەشتییەت چەند لێکۆڵینەوەیەکی زانستی.
2/پوختەیەک لە مێژوو و بیروباوەڕی ئایینی زەردەشتییەت (پەیوەندی بە کوردەوە) ، لە ئامادەکردنی
(د. عوسمان عەلی و دیدار عوسمان) ، بە بەشداری چەندین نووسەر و مامۆستای زانکۆ، لە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان.
نووسەری ئەم پەرتووکانەی خوارەوەیە:-
1-ئامێز گوفتارە دەربارەی چەند پرسێک لە هەمبەر بنەماکانی ئایینەوە بەرگی یەکەم (دەربارەی خودا) .
2-دوڕێک لە مێژووی خۆرهەڵاتی دوور، بەرگی یەکەم
(گۆگۆریۆ) .
3-دوڕێک لە مێژووی خۆرهەڵاتی دوور، بەرگی دووەم (بایکجی)
4-مەسیح چی گوت؟ بەرگی یەکەم (دەربارەی بیروباوەڕ)
بە هاوبەشی لەگەڵ ڕەوا گەردی.
کاری پێداچوونەوەو داڕشتنەوەی لەسەر نووسینی بۆ نزیک 10 پەرتووک کردووە.
نووسەری چەندین بابەت و ڕاپۆرتی مێژوویی و بەراوردکاری ئایینییە، لە ماڵپەڕ و پێگەکانی بزاڤ و ئاستانە و مێژووی کورد و باسکورد و.... هتد
خاوەنی چەند پارە هۆنراوەیەکە.
ئێستاش سەرقاڵی نووسینە لە بواری بەراوردکاری ئایینی و مێژوودا.[1]