ناو: فازیل
نازناو: فازیل حاجی
ناوی باوک: حاجی
ساڵی لەدایکبوون: #13-05-1968#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ناوم (فازیل حاجی حوسێن)ە لە دایکبووی ساڵی 1968م لە گەڕەکی #تەیراوە#ی شاری هەولێر لە خێزانێکی هەژار، باوکم پۆلیس بووە و بە هۆی بەشداریکردنی لە شۆرشی ئەیلولی ساڵی 1974 خانەنشینکرا.
من قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندیم لە هەولێر تەواوکردووە، لەساڵی 1985 بۆ تەواوکردنی خوێندن چوومەتە بەغداد و لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی موستەنسریە لە بەشی دەروونناسی درێژەم بە خوێندن دا، بەڵام بە دەردەسەریەکی زۆر خوێندنم تەواوکرد چونکە بە هۆی بەشداری نەکردنم لە (جەیشی شەعبی) کە ئەو کات هەبوو، بۆ ماوەی دوو ساڵ فەسڵکرام.
لە دوایی بووم بە سەرباز، وە لە پاش ماوەیەک گەڕامەوە سەر خوێندن، لە ساڵانی نەوەدەکان وەکو هەموو خەڵک بە دەردەسەری ژیانمان بەسەربرد و لە دوایی بووم بە پۆلیس و ڕێچکەی باوکی ڕەحمەتیم گرت.
وە هەر لەکاتی وەزیفە هەلی ئەوەم بۆ ڕەخسا بچمە کۆلیژی پۆلیس، لە ساڵی 2002 وەرگیرام، پاش تەواوکردنی کۆلیژ بە پلەی دووەم دەرچووم لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی، پلەی یەکەمم بەدەستهێنا لە نیشانەشکێنی بۆیە خەڵاتکرام، لە پاشان درێژەم بە کارکردن دا لە پۆلیسی تاوانەکانی کوشتن و نەهێشتنی تاوان، لە ساڵی 2012 بە بڕیاری وەزیری ناوخۆ هەڵبژێردرام وەکو بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر وەتاکو ئێستا2022 بەردەوامم، لە ڕووی خێزانیەوە خێزاندارم وە باوکی 4 منداڵم.[1]