ناو: قادر
نازناو: حاجی سایەق
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
$ژیاننامە$
یەکێک لە شۆفێرە کۆنەکانی #کۆیە#
لە ساڵی (1972) کۆچی دووایی دەکا
(قادر عەبدوڵڵا قادر) ناسراو بە (حاجی سایەق) لە شاری کۆیە لە دایک بووە، پیشەی شۆفێری هێڵی گشتی بوو لە کۆیە، وە یەکێک بووە لەو شۆفێرانەی کە سەفەری بۆ هەموو شارەکان دەکرد بەڵام بە داخەوە توشی نەخۆشی دەبێت و لە سالی (1972) کۆچی دوایی دەکات.
حاجی کە دەمرێت ژیانێکی تاریک و تەنگ ڕوو لە خێزانەکەی دەکات هەر زوو دوای خۆی کوڕە بچوکەکەی بەناوی (کۆسرەت) دەمرێت و دایکی (زەینەب) خان بە خەمی کۆچی خۆیەوە توشی نەخۆشی دەکات و پیری و خەم یەخەی دەگرێت و ئەویش دەمرێت، (حاجی سایەق) کەلەبەر خۆشەویستی ئەو نازناوەی بەسەردا بڕاوە کەسایەتیەکی ڕوح سوک و نەرم و نیان و دەم بە پێکەنین و خزم دۆست و مەندوو مەستوری هەبووە، حاجی برایەک و (3) خوشکی هەبووە براکەی (عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا قادر) ناسراو بە وەستا کاکە خوشکەکانیشی (زەکیە خان و بەهیە خان و حەمدیە خان).[1]