ناونیشان: بۆن و بەرامەی نیەت 02
نیەتی خراپ:
لەبەشی یەکەمی ئەم باسەدا باسی نیەتی باشمان کرد، کەهەڵگری چەندین جوانی بوو.
لەم بەشەدا نیەتی خراپ ئەخەینە بەردیدەکانتان کە تەواو پێچەوانەیە.
نیەت لەناخی مرۆڤدا گەڵاڵە ئەبێت مێشک و دڵی مرۆڤ ئیعازی پێ ئەدات و لەڕەفتار و هەڵسوکەوتی مرۆڤەکاندا ڕەنگ دەداتەوەو خۆی ئەنوێنێ.
مرۆڤ بەر لەوەی هەرکارێک بکات لەناخی خۆیدا بەرامبەر بەرامبەرەکەی خۆی ئامادەکردوە جا ئەگەر نیەتەکە خراپ بێت ئەوە ئەگەر تا ئاسمان ڕۆشتبێت هەوڵ ئەدات نیەتەکەی جێ بەجێ بکات، ئەشێ و دڵنیاین کە بەرامبەر ئاگای لەو جۆرە نیەتە نیە،
بەڵام ئەگەر مرۆڤ هەمیشە خاوەن ویژدانێکی ڕاستەقینە و ڕاستگۆیانەبێت، هەرگیز نیەتی بەخراپی بەکار ناهێنێت، بۆ هەرکارێک و بۆ هەرجێگایەک کەهەنگاوی نا نیەتی خراپ بێت هەمیشە ناخۆشی و ناڕەحەتی ڕێگەی ژیانی پێ ئەگرێ، ڕاستتربڵێم ئەو جۆرە مرۆڤانە ئەگەر سەریان خستە سەر سەرین و ئاسودە خەوتن و بەلایانەوە کێشەیەک نەبوو کە بەو نیەتەوە ئەو کارەیان ئەنجام داوە ئەوا ئەتوانم بڵێم بۆئەمە هیچ نامێنێ بۆ، وتن....
نیەتی خراپ هەمیشە خراپە دێنێتە ڕێگای خودی کەسەکەو هەمیشەو بەردەوام شکست ئەهێنێت لە هەمووکارێک چونکە خودای میهرەبان ئەفەرمووێ سەیری لاشەتان ناکەم بەڵکو سەیری دڵەکان ئەکەم.
کوردیش ئەڵێ خودا بەدڵی خۆتت ئەداتێ، بەهیوام نیەتی خراپ لەهیچ دڵێکاو لەهیچ کۆمەڵگایەکدا ئەسەری نەمێنێ و بنەبڕ بکرێت...
نووسەر: #ئارەزوو عەبدولخالق#[1]