ناو: گولیزار
نازناو: ست گولیزار
ناوی باوک: شەفیق ئاغا
$ژیاننامە$
ست گولیزار و(40) ساڵ خزمەتی پەروەردە
وەزیری دەوڵەت ساڵی هەشتاکانی سەدەی بیستەم کە سەردانی قوتابخانەکەی ست گولیزار دەکا لە کۆنفڕاسێکی گشتی دەڵێ (مدینە کویسنجق مدینە الثقافە).
گولیزار شەفیق ئاغا – ئەو کچەی کە لە پۆلی (6) سەرەتایی یەکەمی سەر ئاستی پەروەردەی #کۆیە# بوو، ست گولیزار ماوەی ساڵ و نیوێک وەک مامۆستا وانە دەڵێتەوە و دوایی دەست نیشان دەکرێ بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی (کۆیسنجاقی کچان) و دوایش لە (سۆلاف)ی کچان، ئەو لەسەرەتادا پێی ناخۆش بوو وەک بەڕێوەبەر دەست نیشان کرا چونکە دەڵێ هیچ ئەزمونێکی ئیداریم نەبوو، بەڵام کە بووە بەڕێوەبەر سەرکەوتوو بوو، لەساڵی شەستەکانی سەدەی بیستەم تاکە بەڕێوەبەر بوو هەندێ یاسا و ڕێنمایی کردە مەرج بۆ قوتابی کە دەبوو هەر قوتابیەک (فڵچە و مەعجونی ددان شوشتن و خاولی) پێ بێت، ئەوە جگە لەوەی لە پاڵ وانەکانەوە ڕۆژانە وانەیەکی تایبەت بە بنەمای ڕێزگرتن و پەروەردەی خێزانی خۆشەویستی و پاکو خاوێنی و گیانی تەبایی و هاوکاری بە قوتابیەکان دەگۆتەوە.
لە ماوەی (38) ساڵی بەڕێوەبەریدا توانی (37) جار (٪100 بێنێ و یەکجار (99٪) بێنێ ئەویش کچێکی حەمید شیلانە بوو بە هۆی کاری سیاسیەوە وازی لە خوێندن هێنا.
جارێک تیمێکی (فەڕەنسی) سەردانی قوتابخانەکەی دەکەن و دەیانەوێ قوتابی فێری ددان شوشتن و بەکار هێنانی فڵچە و مەعجون بکەن کاتێک کە تەواو دەبن ست گولیزاریش بە قوتابیەکان دەڵێ فڵچە و مەعجونەکانتان لەسەر ڕەحلەکان دانێن ئەو تیمە فەڕەنسیە سەری سوڕ دەمێنێ و پرسیار لە ست گولیزار دەکا تۆ پێشتر لە کوێ خوێندنت تەواو کردووە؟ وە لە ساڵی هەشتاکانی سەدەی بیستەم تیمێکی پەروەردەی عێراقی و وەزیری دەولە سەردانی کۆیە و قوتابخانەی دەکەن توشی سەرسوڕمان دەبن کە پاکو خاوێنی قوتابخانەکە و پۆلەکان و ئاستی زیرەکی و پاکو خاوێنی قوتابیەکان دەبینن کە دەگەڕێنەوە بەغداد لە کۆنفراسێکی گشتی پەروەردەیی وەزیری دەولە ئەو قوتابخانەیە بە نمونە دەهێنێتەوە و دەڵێ (مدینە کویسنجق مدینە الثقافە) ئەو تیمە فەڕەنسیەش سەرسوڕمانی خۆیان بۆ ست گولیزار دەردەبڕن و دەڵێن ئەوەی تۆ لێرە پەیڕەوی دەکەی لە هیچ شارەکی عیراق پەیڕەو نەکراوە.
ئەوەی باسم کرد دڵۆپێک بوو لە خەرمانی ئەو خزمەتەی کە لە سەدەی ڕابردوو(ست گولیزار) بە پەروەردەو خوێندنی کۆیەی کرد.[1]