ناو: حەمەد
نازناو: حەمەشەل
ناوی باوک: قادر وەیسی
ساڵی کۆچی دوایی: 1963
$ژیاننامە$
حەمەد قادر وەیسی ناسراو بە (حەمەشەل) پیاوێکی باڵا بەرز و ئازا و بە دەست و برد بوو داینشتووی شاری #کۆیە#بوو ئاشی ئاوی (کاکە زیاد)ی بەڕێوە دەبرد ئەو ئاشە لەسەر ڕێگای (حەمامۆک)بوو ئاشی ئاوەکەی بە دەستی خۆی دەکرد گەر خراپیش بوایە بە دەستی خۆی چاکی دەکردەوە، ئاوی حەمامۆک بە دوو ڕێگادا دەهاتە خوارەوە یەکیان بۆ ناو ئاشەکە بوو ئەوی تریان بۆ خەڵک.
ئەو پیاوە جگە لە ئاشەوانی هاوینان تووتنیان دەچاند و باخچەوانی و چاندنی ڕسق، وە زستانان لە چاڵە بەفرەکانی باواجی بەفری خەزن دەکرد و هاوینان دەیفرۆشتەوە کە ئەوکات کارگەی بەفر و ئامێری سارد کەرەوە وەک ئێستا نەبوو ئەم بەفرە کە چاڵ دەکرا بە مشەما دادەپۆشراو کای بەسەردا دەکرا هاوینان بە قاڵب دەیفرۆشت شێوەی قاڵبی ئەوکات هێندەی سەلاجەیەک دەبوو.
حەمەشەل دوو جار ژیانی هاوسەری پێکهێناوە کچ و کوڕەکانی بە ناوی (ڕەسوڵ، کەریم، قادر، نادر، ئامینە) بە هۆی نەگونجان لەگەڵ ژنی یەکەمی جیابۆوە ژنی دووەمی ناوی (نەنکە عەیشێ) بوو ئافرەتێکی جولەکە بوو لەسەر دەستی حەمەشەل بوو بە موسڵمان وە بووە قەڵایەک بۆ هاوکاری و پاڵپشتی ژنێکی ئازا و چالاک و قسەخۆش و چاو نەترس بووە. حەمەشەل باپیری خاتونی شاعیر (#نادیە کۆیی#ە).[1]