ناو: سائیمە
ناوی باوک: سدیق ساڵح
وێنەکە لە ساڵی (1964) گیراوە
$ژیاننامە$
یەکێکە لەژنە دەست ڕەنگینەکانی #کۆیە# هونەری دروست کردنی جۆرەها کڵاوی ڕەنگاو ڕەنگە.
خاتوو سائیمە کچی سدیقی چایچی نەوەی مەلا ساڵحی کۆیەیە کە دەکاتە ئامۆزای حاجی کاکە و قەدری حەمە خەزایی و خانەی مامە یەحیا، دایکی خاتوو سائیمە عایشێ گورێی کچی ڕەشید ئەحمەد میرانی خۆشناوان، دەبێتە خێزانی حاجی پیرۆتی مەنگوڕ کە یەکێک بووە لە پێشمەرگە دێرینەکانی شۆڕشی ئەیلول و خەباتێکی زۆری کوردایەتی کردووە، خاتوو سائیمە یەکێکە لەو ژنە کۆییە دەست ڕەنگینانەی کە لە ڕووی کابانی و هونەری دروست کردنی جۆرەها کڵاوی کوردی ڕەنگاو ڕەنگ، لە جلی کوردی شارەزایی زۆری هەیە، ڕوو خۆشی و قسە خۆشی، دەست ڕەنگینی و خزم دۆستی لە گەڕەک و شاردا دەنگی دابۆوە، زۆر خۆشەویست و بە قەدر بووە لای خەڵک و خزمانی، دایکی (کامەران و نەسرین و ڕوناک و سامان و سۆران و گۆران و جوان)ە یە.
[1]