ناوی تەواو: غەفوور عەبدوڵڵا حەمەد
ناسراوبە: مەلا عەزیز
لە ساڵی 1959 لە گوندی بەردەسپی سەر بە شارۆچکەی سێگردکانی کۆیە لەدایکبووە.
لە ساڵی 1978 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان کردووە.
لە ساڵی 1980 دەبێتە پێشمەرگە.
لە ساڵی 1982 دەکرێتە فەرماندەی مەفرەزە.
لە ساڵی 1983 دەکرێتە جێگری فەرماندەی کەرتی (2) لە تیپی 86ی دەشتی #هەولێر#.
لە ساڵی 1984 دەکرێتە فەرماندەی کەرتی (2)ی شەهید ئەحمەد قەمبەری لە تیپی 87ی قەرەچوغ.
لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی 1991 دەوری کاریگەری بینیووە لە ڕزگارکردنی شاری هەولێر و #کەرکووک#.
لە ساڵی 1995 کرایە سەر لەشکری تایبەتی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆکی حکومەت.
لە #31-08-1996# شەهید دەبێت.[1]