جۆری وشە: ناو
واتا: بەهارات، ئیسیوەت و ئەدوا.[1]
بەهارات/beharat: ن: (بەهار+ ئات) داو و دەرمانی چێشت، ئاڵات، ئەزبیلە: ئەو دار و دەرمانەیە کە بۆن و بەرامی خواردەمەنی خۆش دەکات، هەندێکیان ڕووەکی بۆنخۆشی تێدایە وەک نەعنا، مێخەک، زەعفەران، بیبەر، زەنجەفیل، زەردەچەوە، سیر... بەهارات بریتیە لە ئاردی ڕەگ، قەدی دار و ساقی درەخت، گەڵا و بەر و تۆوی ڕووەک.[2]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!