پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
پەردەلادان لەسەر مۆنمێنتی چوار براکە لە کەرکووک
26-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
باشوورەی سەروو
26-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەهاری عەرەبی و نەورۆزی سەربەخۆیی
26-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
یەکەم ساتی دەرهێنانی نەوت لە کەرکووک لە ساڵی 1929
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
ئیرۆن
25-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان 2
22-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
22-05-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 519,042
وێنە 106,466
پەرتووک PDF 19,319
فایلی پەیوەندیدار 97,299
ڤیدیۆ 1,395
ژیاننامە
تۆفیق وەهبی
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ڕانانێک بۆ ڕۆمانی کچانی دوکەڵ و ئاگر
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕانانێک بۆ ڕۆمانی کچانی دوکەڵ و ئاگر
کورتەباس

ڕانانێک بۆ ڕۆمانی کچانی دوکەڵ و ئاگر
کورتەباس

رۆشنبیری کورد لە ناو دوکەڵ و ئاگردا
ئیدریس مستەفا

نووسینێک لەسەر ڕۆمانی “کچانی دوکەڵ و ئاگر”ی ئاڤا هۆما
زمان و شێوازی نووسین و ئاستی وێژەیی ئەو شتانەن کە ئارایشتی ڕۆمان دەکەن، بەڵام ئەو تێگەیشتن و چەمک و دەستەواژانەی لە سەر گرفت و کێشە و ڕووداوەکان دەردەبڕدرێن کرۆکی ڕۆمان پێکدەهێنن.”
ساڵی 2020، کاتێک ڕۆمانی “کچانی دوکەڵ و ئاگر”ی ئاڤا هۆما بڵاوبۆیەوە یەکسەر کڕیم و وەک هەر کوردێکی تر خۆشحاڵ بووم کە کجە کوردێک بە زمانی ئینگلیزی ڕۆمانێکی لەسەر کورد نووسیوە. دوای ئەوەی خوێندمەوە هەندێ تێبینی و ڕەخنەم لە لا دروست بوون. هەر ئەو دەم ویستم شتێکی لەسەر بنوسم بەڵام وازم لێهێنا و گوتم با پەلەی لێنەکەم و بە کاوەخۆ جارێکی تر دەیخوێنمەوە. دیارە لێرەدا بە هیچ شیوەیەک مەبەستم شکاندنی نووسەر یاخود ڕۆمانەکەی نیە بەڵکو وەک خوێنەرێک ئەوەی بەرچاوم کەوتووە و جیگەی ڕەخنەمە ئەوەم نوسیوە و بەس. ئەم ڕۆمانە دوای ماوەیەک وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی و لە نێو خوێنەران و چاپەمەنی کوردیدا پێشوازیەکی بێ ئەندازەی لێکرا کە تا ئیستاش ستایش کردنی بەردەوامە لە لایەن میدیا و نوسەرانی فەیسبوک و هەندێ کەسانی سیاسی و چەند قەڵەم بەدەستێکی ترەوە. هەر ئەو پێشوازی و ستایشە بێ وێنەیە وەهای لێکردم کە دەبێ جارێکی دیکە بیخوێنمەوە بەڵام ئەمجارە دەبێ بە کوردی کردنەکەی بخوێنمەوە ئینجا بە تەواوی قسەی خۆمی لەسەر بکەم. لێرەدا دەمەوێ زۆر سوپاسی کاک# شەفیقی حاجی خدر# وەرگێڕی کوردی ڕۆمانەکە بکەم کە توانیتی بە زوویی بیگەێنێتە دەستم چونکە بەهۆی دووریەوە زەحمەت بوو لەو ماوەیەدا بە دەست من بگات کە دەمویست.
پێشبار: دەمەوێ ئاماژە بەوەبدەم کە ڕۆمانەکە چونکە لەسەر ڕووداوێکی سیاسی و بابەگەلێکی سیاسی ترە بۆیە نوسینەکەی منیش زۆرتر سیاسی - ئەدەبیە وەک لەوەی بە تەنها ئەدەبی بێ و بەس. میدیا و چاپەمەنی و بەشێکی لە خوێنەران و ڕۆشنبیران پێشوازیەکی لەم ڕۆمانە کرد و ستایشێکی بێ وێنەیان پیاهەڵدا بەو ڕادەیەی کە بە شاکار و سەفیری ئەدەبی کوردی ناوبرا لە دەرەوەی وڵات. ئەمە بۆخۆی بەڵگەی نەبوونی هزرێکی ڕەخنەگرانەیە لە نیوەندی ڕۆشنبیری کوردیدا چونکە کاتێک بە وردی ئەو ڕۆمانە دەخوێنیتەوە تێدەگەی بیری نووسەری ئەو کتێبە قوڵ نیە و ڕووکەشیانە لەسەر چەندان بابەتی سیاسی و ڕۆژگاری ڕابردوو و ئیستە دەدوێ. تەنانەت کاتێک ناونیشانی ڕۆمانەکە و بەرگەکەی دەبینی و بە تەواوی لە خوێندنەوەی دەبیتەوە ئەو پرسیارەت لە لا دروست دەبێ ئایا ئەم ڕۆمانە شایەنی ئەو هەموو پیاهەڵدان و پێشوازیە بوو؟ بۆ من و بۆ زۆریک و بگرە بۆ ئەوانەشی کە ستایشیان کردووە ئەو پرسیارە دەبێ بکرێ ئایا ئەو ڕۆمانە گەر بە زمانی ئینگلیزی نەنوسرایە و نوسەرەکەی ژن نەبوایە ئایا ئەو بایەخەی پی دەدرا؟ هزری ڕەخنەگرانە نابێ گوێ بە جێندەری نووسەر یاخود لە ژیر ناوی فیمینیزم و دەرکەوتنی خامەی ژنانی نووسەر لە نێو ئەدەبیاتی کوردیدا ئەو خەوش و تێگەیشتنە ڕووکەشیانە نەبینێت کە لەو ڕۆماەندا هەیە. مەسەلەی فیمینیزم لەوەدا نیە ژن نووسەر بێ بەڵکو لە بەرهەمەکەدایە، ئاخۆ ئەو بەرهەمە چەند و چۆن لە ژن و مەسەلەی ژن دەڕوانێ جا نووسەر مێ بێ یان نێر، هەر ئەمەش کرۆکی فیمینیزمە. بابەتەکەی نێوی ئەو ڕۆمانە ڕەنگ بێ بۆ خوێنەری ڕۆژئاوایی شتێکی نوێ بێت بەڵام بۆ خوێنەری کورد ئەوەندە هەناو سووتێن نیە نەک لەبەر ئەوەی ڕووداوەکانی ناوی گرنگ نین بەڵکو هەر یەک لە ئێمەی کورد یان لە ناو بابەتی ناخهەژێنتردا بووینە یاخود لەبەرچاومان ڕوویداوە یان بەلایەنی کەمەوە بیستومانەوە و دەستوپەنجەمان لەگەڵدا نەرمکردووە. لە لایەکی ترەوە، ئەو ڕۆمانە ڕۆچووە لە هەندێ بابەتدا کە تەواوی بەرهەمەکە دەخاتە ژێر مەنگەنەی ڕەخنەگەلێکەوە کە ئەستەمە ئەو ڕۆمانە شایەنی ئەو لایەق پیدانە بێت.
“نەوەی میللەتانی سەرکوتکراو مۆراڵیان خراپ دەبێت.” ئیبن خەلدون
ئێمەی کورد لە لایەنێکی زۆریدا دەکەوینە بەر ئەو تیۆریە گرنگەی ئیبن خەلدونەوە. ئەو تیۆریانە دروستن کە یاخی بوون و ڕاپەڕین و شۆڕش بە یەکێک لە تایبەتمەندێتیەکانی میللەتی ژێر دەست دادەنێن، بەڵام کاتێک ئەو یاخی بوون و شۆڕشە نەیانگەێنێت بە ئاسۆی خۆی بەهەر هۆیەکەوە بێت ئەوا ئەو میللەتە هەر بە ژێر دەستەیی دەمێنێتەوە. لەو پرۆسە دوودرێژە ژێردەستەییەدا ئیرادەەیەکی ئەوتۆی سەربەخۆی خۆی نامێنێ و بواری هەر داهێنانێکی خودی خۆی لە دەست دەدا و بۆ ئەوەی بگات بە ئاستێک بەوانی تر دەبێ وەک ئەوان بکات و چاوی لەو ڕێگایانە بێت ئەوان ئاویان پێدا ڕشتووە. پێی وایە میللەتی سەردەست لە خۆیان لە پێشترن گەر بیەوێ بە لای هەر داهێنان و عەقڵ و کارێکی بەرهەمهێنانەدا بەتایبەت فەرهەنگی و ئەدەبیدا بچێ ئەوا زۆرتر لاسایی میللەتی سەردەست دەکاتەوە.
دیارە ئەمە بەو مانایە نیە کە نەوەی میللەتی ژێر دەست ئەوە چارەنوسەکەیەتی و ئیدی ئەوە حەتمیە، نا، بەڵکو داهێنان هەولدان و ماندووبوون و شەیدایی دەوێ و بەشێکی زۆر لە نەوە بن دەستەکان دەیانەوێ بگەن بە پلەیەک لە ناوبانگ دەرکردن وەک ئەوانی سەردەست و لەم ڕاستایەشەوە لاسایی کردنەوە بەڵام بە چەندان شێوازی فێڵاوی و زۆرزانیانە جێگەی کاری داهێنانی خودی یان خۆماڵیانە دەگرێتەوە و ئەوەی لەو نێوەدا چانس بەم دەرکەوتوانە دەدات خوێنەری ئاست نزم و کەم ئەزمون و نارۆشنبیری میللەتە بن دەستەکەیە کە ئەوانیش وەک تینویەک بۆ قومێک ئاو حەز دەکەن نوسەرەکانیان ناوبانگ دەربکا و بەرهەمەکانیان وەربگێدرێتە سەر زمانانی تر و بە هەر نرخێک بێت دەستی پیوە دەگرن لەگەڵ ئەوەی هەندێکیان بشزانن ئەوانە زۆرتر نوسەری کۆپی و نەقڵن وەک لە داهێنان.
کاتێک فارس و تورک و عەرەب لە ژیر کاریگەری فەرهەنگ و کەلتوری ڕۆژئاوادابن ئاخۆ کورد دەبێ لە ج دۆخێکی لاسایی کردنەوەدا بیت. لەم سۆنگەیەوە هەم نوسەر و هەم نێوەندەکەش مۆراڵیان تێکدەچێ و لاسایی کردنەوەی ئەوانی دی بە گرنگ و گەورە دەزانن. دیارە لێرەدا باس لە کاریگەری ناکەم چونکە کاریگەری داهینانەکان بەرهەم دەهێنێ؛ بەلکو باس لە لاسایی کردنەوە دەکەم ئەویش وەک وشەیەک و مانایەکی ئاسایی نا بەڵکو وەک چەمکێک کە داهێنان دەگۆڕدرێ بە نەقڵ، مۆراڵ و شتەکانی ئەوانی دی بە بەرز و گرنگ و خۆتیش بە نزم و کەم بایەخ تەماشا بکەی. لێرەدا داهێنان لە بواری ئەدەبیدا کەمتر بوونی دەبێ و کۆپی و نەقڵکردن دەبێتە خووی ئەدەبی. زۆربەی بەشەکانی ئەم نوسینەم لەبەر ڕەنگدانەوەی ئەم تئیۆرییەی ئیبن خەلدونە.
پەنابردن بۆ ستایشی نوسەرانی دی
لە پشتی بەرگی ڕۆمانەکەی ئاڤا هومادا هەندێ کەسانی دیاری دنیای ئەکادیمی و سیاسی کوردی و فارسی و ئینگلیزی ستایشی بەرهەمەکەیان کردووە. نوسینی کورتە پەرەگرافێک یاخود چەند دێڕێک لە لایەن کەسانێکی دیارەوە لەسەر بەرگی دواوی کتێبێک یاخود لە لاپەرەکانی ئەوەڵی کتێبێک تارادەیەک باوە لە نێوەندە سیاسی و ڕۆشنبیریەکاندا بەڵام لەسەر ڕۆمان کەمتر ئەو عادەتە هەیە بەتایبەتی ڕۆمانێک کە بە شاکار ناوببرێ زۆر پێویستی بەوانی تر نیە لە بەرگەکەی شتی لەسەر بنوسن. مەبەستەکەش سێ هۆکارە: یەکێکیان بە نرخی بەرهەمەکە؛ دووەمیان تێگەیشتنی تیژپەڕیانە بۆ ئەو کتێبە و زۆر جاران بەهۆی شتێکی ئاوهاوە خوێنەر بڕیار لەسەر کڕینی کتێبەکە دەدات؛ لێرەوە ئێمە دەچین بۆ هۆکاری سێهەم کە مەبەست لە نوسینی کەسێکی ناودار لەسەر بەرگی کتیبەکە فرۆشیاری زیاتری بە دوادا دێت. ئەم ئەخلاقیاتە زیاتر لە خاوەن چاپەمەنی و کتێبفرۆشە جیهانیەکانەوە برەوی پێدراوە بەڵام لە نێو کۆمەڵگەیەکی وەک ئێمەدا تەنها مەبەست لێی خۆدەرخستن و خۆهەڵکێشانە. پەنابردن بۆ ئەوەی نوسەرانی ناودار یاخود ناوی دونیای سیاست بهێنی و شایەدی لەسەر باشی ڕۆمانەکەی بدەن بەوەی دوو سێ دێڕیکت بۆ بنوسن، بە ڕواڵەت دیارە شتێکی گرنگ بێت بەڵام لە ناوەڕۆکدا مانایەکی پێچەوانە تری دەبێ. متمانە بەخشین بە ڕۆمانەکەت لە ڕێگەی کەسانی دیکەوە بەڵکو قورساییەک ببەخشێ بە کتێبەکە و خوێنەرانێش پێی سەرسام بن جۆرێکە لە گرفتی مۆراڵی نوسین. تەکلیفکردن لە کەسانی ناودار بەوەی شتێک لەسەر دوا پەرەی بەرگی کتێبەکەت بنوسن و ئینجا بڵاوبکرێتەوە ئەوە هەمان ئەو زەلیلیە کە ئیبن خەلدون دەیڵی و من ئیقتیباسی ئەوەی لێدەکەم کە نەوەی بندەست ئەوەندەی بە دوای ناودەرکردنەوەیە ئەوەندە بە دوای داهێنانەوە یاخود بەرهەمێکی دانسقەوە نیە. ئەگەرنا، کتێبی باش خۆی باڵ دەگرێ و پیویستی بە دەستەکانی تر نیە بچنە ژێر باڵی بۆ فڕین. تەنها ئەو بەرهەمانە بە دوای هەڵکێشان و ستایشەوەن کە گومانی داهێنانی لێدەکرێت وەک ئەوەی لەم پەرەگرافەی دادێ ئاماژەی پێ دەدەم.
کچانی دوکەڵ و ئاگر یان کچانی دوکەڵ و ئێسکوپروسک
ساڵی 2011 ژنە نوسەری ئەمریکی، لەینی تایلۆر، ڕۆمانێکی نووسی بە ناوی “کچی دوکەڵ و ئێسکوپروسک.” کچانی دوکەڵ و ئیسکوپروسک ڕۆمانێکی سێیینەیە کە بەرگی دووەمی ساڵی 2012 و بەرگی سێیەمی ساڵی 2014 بڵاوبۆیەوە. بڕیاربوو بکرێ بە فیلم بەڵام تاکو ئێستا ئەو پرۆژەیە هەر وا ماوەتەوە. بەهەرحاڵ، ڕۆمانی خانمە ئەمریکیە: وەکو شوێن ئەو ڕۆمانە لە هەمان وڵات و کیشوەر بڵاوبۆتەوە کە ئاڤا هۆمای لێدەژی؛ بە هەمان زمان کە ئینگلیزیە نووسراوە؛ و لە هەمان ئەو ساڵەدا هاتۆتە پەخش کردن کە ئاڤا هۆما دەست دەکات بە نوسینی ڕۆمانەکەی چونکە وەک خۆی لە جاوپێکەوتنێکی دەنگی ئەمریکادا دەڵێ دە ساڵ بەو ڕۆمانەوە خەریک بووە هەرچەندە ڕۆژئاڤا کە ڕوحی ڕومانەکە و تایتڵ و وێنەی بەرگەکەی و پاڵەوانی سەرەکیەکانی بەو هەوایە دەژین کە لە دەلاقەی ئەویوە دیت، ئەو کاتە بوونی نەبووە کە ئاڤا هۆما دەستی بە نووسینی ڕۆمانەکەی کردووە. خوێندەوەی ئەو ڕۆمانەی خاتوو لەینی تایلۆر لە لایەن حاڤا هۆماوە شتێکی حاشا هەڵنەگرە چونکە هەمان دونیای ئەدەبی و ڕۆمانە و لە هەمووشی گرنگتر ژنە نوسەرێکە کە ئاڤا هۆما باش ئاگای لە نوسەرە ژنەکانی ئەمریکا و کەنەدا هەیە. من خوێنەرێک و چاودێرێکی ئاسایی دونیای چیرۆک و ئەدەبم کە دەزانم ڕۆمانێکی ئاوها بەو شێوەیە هەیە، تۆ بڵێی ئاڤا هۆما کە خۆی لە نیوەندەکەدایە، وەک کورد دەڵێن خۆی لە ناو ئاشەکەدایە، ئاگای لەو ڕۆمانە و ساڵەکەی و ناوەکەی و سکێچیەکانی ناوەوەی نەبێت؟
رۆمانی کچانی دوکەڵ و ئێسکوپروسک سەر بە ژانرێکی ئەدەبی فانتازیایە کە ڕووداوەکانی لەسەر خەیاڵ بونیاد نراوە و کاراکتەرەکانیشی خەیاڵین و زۆرتر لە چیرۆک و ئەفسانەی خەیاڵی یاخود خەیاڵی زانستی ئێستە دەچن. سەرباری جیاوازی ژانرە ئەدەبیەکە کەچی سکێچیە سەرەکیەکان و تایتڵ و تەنانەت ناوی کاراکتەریش ڕەنگی داوەتەوە لە ڕۆمانەکەی ئاڤا هۆمادا. ڕووداوەکانی ناو ڕۆمانە ئەمریکیەکە بریتین لە هەمان کێشمەکێش و شەڕ و ململانێیانەی کە لە ڕۆمانەکەی ئاڤا هۆمادا دەچنە پێشەوە بەڵام مرۆڤ لە لایەک و بونەوەری جانەوەر ئاسا و فریشتە لە لایەکی تر. کاراکتەرەکان لە یەک دەوربەری تەمەندا دەسوڕێنەوە. یەکێک لە پاڵەوانەکانی ڕۆمانی “کچی دوکەڵ و ئێسکوپروسک” ناوی کارۆیە و حەڤدە ساڵە و خوێندکارە لە بواری هونەردا و خولیای هونەریی هەیە بەڵام دەکەوێتە نیو گێژاوی شەڕ و هەراوە. بە هەمان شێوە لە ڕۆمانەکەی ئاڤا هۆمادا خولیای پاڵەوان بواری هونەریە، و یەکێک لە پاڵەوانە سەرەکیەکانیش ناوی کارۆیە. هەڵوێستەکە لێرەدایە: ناونیشان هەمان ناونیشان، ڕووداوەکان لەیەکچوون، خولیا کان هەمان خولیان و بگرە ناوی پاڵەوانیش یەکە و ڕۆمانی کچانی دوکەڵ و ئێسکوپروسک دە ساڵ پێش ئێستا نوسراوە و ڕۆمانی کچانی دوکەڵ و ئاگریش وەک نووسەر خۆی دەڵێ دە ساڵی پێچووە تاکو نوسینەکەی تەواو بووە واتە ئاڤا هۆما لەو سالەوە دەستی بە نووسینی (کچانی دوکەڵ و ئاگر) کردووە کە ڕۆمانەکەی لەینی تایلۆر(کچانی دوکەڵ و ئێسکوپروسک)ی تێدا نوسراوە، زمان هەمان زمانی ئینگلیزی و وڵات هەمان وڵات. پرسیار ئەمەیە: ئایا ئەمە گەر نەقڵ و کۆپی کردنی بەرهەمی کەسێکی تر نەبێ ئەی چیە؟ خۆزگە بمتوانیابەیە بوارێک یاخود چوارچێوەیەک بدۆزمەوە بۆ بەراوردکاریەک و تا لەوێوە بە تئۆری ئەدەبی بەراوردکاری شتیکی لەسەر بڵێین بەڵام نەوەی میللەتی سەرکوتکراو هەرچەندە ئەو نەوەیە لە دەرەوە بژی هێندەی بە دوای لاسایی کردنەوە و هەڵگرتنەوەی شتی ئەوانی دی دایە ئەوەندە بە دوای داهێنانی خۆیەوە نیە. دیارە ئەم نەخۆشیە زۆرێک لە ڕۆماننوسەکانی ئێمەی گرتۆتەوە و لێرەدا نامەوێ ناویان بهێنم، بەڵام نەوەی نوێ چ لە کوردستان و چ لە دەرەوە بە تایبەتر ئەوانەی لە جیهانیێکی ئازادی دوور لە ژیان و چەمکی بندەستی و سەردەستی لە دایک دەبن یاخود گەورەدەبن دەبی ئاسان لەوە تێبگەن کە هەوڵدان و شەیدا بوون بۆ نوسینی داهێنەرانە و کەسێتیەکی ئەدەبی تەنها ڕێگەیە بۆ لە دایک بوونی بەرهەمی ڕاستەقینەی خۆیان و شکاندنی ئەو کەمەربەندیە تئیۆریەی ئیبن خەلدون.

تێکشکانی دیالەکتیک لە ناوهێنانی ڕۆمانەکەدا
هەور دروست دەبێ، گرمە و هەورە تریشقە پەیدا دەبێ ئینجا باران دەبارێ. ئەم پلە یەک لە دوای یەکانە دیالەکتیکی سروشتیانەی پرۆسەی چۆنێتی باران بارینە بۆیە گەر کەسێک بیەوێ بڵی باران پێش هەورە گرمە دێت ئەوا پێچەوانەی یاسا زانستی فیزیکی سروشت قسەدەکات کە بێ شک ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە. کاتێک خانمە ئەمریکیەکە ناوی ڕۆمانەکەی خۆی دەنێ کچانی دوکەڵ و ئیسکوپروسک لەو یاسا دیالەکتیکیە تێدەگات کە دوکەڵ دووەم هەنگاوی دوای ئاگرە و ئیسکوپروسکیش سێیەم هەنگاوی ئەو یاسا فیزیکیەیە. واتە ئاگر دەکەوێتەوە و دواتر دوکەڵی لێ پەیدا دەبێ و ئیسکوپروسکەیش ئەنجامی ئاگرودوکەڵەکەن. بەڵام، ئاڤا هۆما چونکە تایتڵی ڕۆمانەکەی هەڵگرتۆتەوە و ویستویەتی جەمالیەتێک بە ناوی ڕۆمانەکەی بدات بە بێ ئەوەی ئاگای لەوە بێت کە دیالەکتیکی سروشتی تێکشکاندووە لە ناوهێنانی ڕۆمانەکەیدا (دوکەڵ و ئاگر) بەوەی دوکەڵی پێش ئاگر خستووە لە کاتێکد ئاگر ئینجا دوکەڵ، هەر کات ئاگر کوژایەوە دوکەڵی لێ پەیدادەبێ.
ناکۆکی تایتڵ و بەرگ لەگەڵ ناوەڕۆکدا
کاتێک خوێنەر ناونیشانی ڕۆمانەکە و پۆستەری سەر بەرگەکەی دەبینی ڕاستەوخۆ هزر و هەستی بۆە ئەوە دەجێ کە ئەم بەرهەمە چیرۆکی کچان و ژنانی شەڕڤانانی ڕۆژئاڤایە لە کاتێکدا زەمینەی هەموو ڕووداوەکان ئێران و کەنەدایە و بۆ چرکەیەکیش و بستێک چیە لە زەمینەی ئەو ڕۆمانە نە لە ڕۆژئاڤا و نە لە قەندیل و نە لە هەرێمی کوردستانە و سێ لەسەر چواری شوێن لە ڕۆمانەکەدا ئێران و بەشەکەی تری کەنەدایە وەک شوێن. بەرگە کوردیەکەی وێنەی ئافرەتێکی جلک لەبەر کوردی چەک بە دەستە و بەرگە ئینگلیزکەشی، کە من هەمە، ئافرەتێک و وێنەی شاری خاپورکراوی کۆبانی تێدا نەخشینراوە، ئەم دوو شتە یەکسەر بۆ کێشەی ڕۆژئاڤا و نەبەردی کچان و ژنانی ڕۆژئاڤا نیشان دەدایت دژ بە هێزی چەکدارانی داعشی ئیسلامی. مەبەست لە پشت ئەم تایتڵ و بەرگەوە ئەوەیە کە خوێنەر ڕابکێشێ بەلای خۆیدا بە تایەبت خوێنەری ئینگلیزی چونکە شەڕی کچانی ڕۆژئاڤا بەرامبەر داعش دەنگدانەوەیەکی جیهانی لێکەوتەوە کە هاوسۆزی و پشتیوانیەکی بێ وێنەی جیهانی بە دوای خۆیدا بەدوای خۆیدا هێنا. وەک پێشتر ئاماژەم پێدا ناوەڕۆکی ئەو ڕۆمانە پێچوانەیە لەگەڵ تایتڵ و بەرگەکەیدا چونکە خوێەنر چاوەڕ ئەوەیە کە سەرگوزشتەی کۆمەڵی کچی مەیدانی جەنگی ڕۆژئاڤا و ئەو زەمینە و دیمەنە ئاگر و دوکەڵاویەی کە جیهان ڕۆژانە دەیانبینی لە شاشەی تەلەفزیۆنەکان و تۆڕە کۆمەڵایتیە جیهانیەکانەوە. لە ناو ڕۆمانەکەدا باس لە خۆسووتاندنی کچان و ژنان دەکات بەڵام ئەوە دیاردەیەکە کە لە ناو کۆمەڵگەی ئێرانی و کوردستانی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاسیشدا هەیە و لە ڕۆمانەکەشدا وەک کێشەی سەرەکی ڕۆمانەکە باس نەکراوە بۆیە ناتوانرێ ئەو خالە بکرێتە ناوونانیشانی کتێبەکە.
ناولێنانی لەم شێوەیە هەر لە دوورەوە پەیامێکی نەرێیی دەنێرێ سەبارەت بەوەی وڵاتانی وەک ئێمە و مانان هەمووی شەڕ و ئاژاواەیە بەتایبەت زەمینەی ڕووداوەکان لە ئێرانە چونکە بۆ خوینەری دەرەوە یاخود ئینگلیز یەک قازانجێکی تێدایە کە ڕووداوەکە لە ئێران ڕوودەدا و ئێرانیش وڵاتێکی نابود بووە لەسەر ئاستی جیهانی ڕۆژئاوا و چ خوێنەر و چ ئەکادیمیستی دەرەوەش ئەوەی لە ڕاگەیاندنی وڵاتەکەیەوە وەریگرتووە و سیاسەتی ولاتەکەیان چیە سەبارەت بە ئێران کە چەندە وڵاتێکی دڕەندەیە دژ بە ژن و دیموکراسی و مافی مرۆڤ جا هەر بابەتێک لەم بارەیەوە جێگەی پێشوازیەکی گەرم دەبێت. لە بەشەکانی تردا ئاماژەی زیاتر بەم خاڵە دەدەم. خاڵیکی تر هەر سەبارەت بە بەرگی کتێبەکە ئەوەیە کە زۆرتر سەبارەت بە شلێری کاراکتەرە کە پاڵەوانێکی پلە خوارەوەی ناو ڕۆمانەکەیە و دەبێتە شەڕوانێکی ڕۆژئاڤا و جار ناجاری ناوی دەهێنرێ ئەگەرنا، لەیلا پاڵەوانی سەرەکی ڕۆمانەکە و پنتی سەرەکی هەموو ڕووداوەکانە.
بەرهەمی ئەدەبی یان گوتاری سیاسی
یەکێک لەو خاسیەتانەی ڕۆمانی پێ دەناسرێتەوە خاڵی بوونێتی لەوەی بە ڕاستەوخۆ بە زمانێکی سیاسیانە قسان بکات. ئەم ڕۆمانە بە گشتی و بە دیاریکراوی لە چەند شوێنێکدا لە زمانی نوسەرەوە نەک گفتوگۆکانی نێوان کاراکتەرەکانەوە گوتاری سیاسی لاگیری دەدات کە بۆخۆی ماکی ڕۆمان بوون کاڵ دەکاتەوە و دەجێتە سەنگەری نوسینەوەی گوتاری سیاسی. بۆ نموونە نوسەر دەبێ کامێرەوانێک بێ و تەناه وینەکان بگرێ و بگوازێتەوە بۆ خوێنەر نەک بە پێناسەی سیاسی بدات لەسەر شتەکان. دیارە کامیروانێکی کورد جیاوازی هەیە لەگەڵ کامیرەوانێکی ڕژێم چونکە کامێراکوردەکە لایەنە کوردەواریەکە و پەلامار و سەرکوتەکە نیشان دەدات و ئەم ڕاگواستنەوەیە بۆخۆی شتەکان بە خوێنەر دەڵێ بێ ئەوەی هیچ ڕایەک و وەسفێکی سیاسی بدەیت لەسەر کەس و ڕژێم و ڕووداوەکان ئەگەرنا ئەوا لە شەوق و زەوقی چیرۆک نوسین کەم دەکاتەوە. بەکارهێنانی دەستەواژەی وەک (پاسداری ڕیش پیس) هیچ زەروور نیە چونکە خودی وشەی پاسدار مانای سەرکوت و پەلامار و شەڕ دەگەێنێ. بەردەوام دەبێت لەم دەسەتەواژانە و دەڵێ، لا464، “ئاخر دەمەویست بە شکۆوە بمرم نەوەک دەستی هەیتەیەکی پیسی کۆماری ئیسلامی یان دزێک.” کەچی لە لایەکی تر، لا 192، گلەییان لێدەکات بەوەی بێ ڕەحمن، وەک ئەوەی هەستی ڕەحمیان هەبووبێ، کە تەواو تامی وێژە لە دەقەکەدا نامێنێ “هەر لە گۆترەش پاسدارە بێڕەحمەکانی ئێرانی تەقەیان.” لە لاپەرە 177 دەڵێ “پاسدار بە پاڵپشتی تانک و فڕۆکەوە کوشتاریان لە کورد کرد. کورد بە تەنیا مایەوە، لە سەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی فەرامۆش کرا.” ئەمە جگە لە بەیاننامەیەکی سیاسی پارتێک هیچ مۆرکێکی ئەدەبی پێوە نیە. لە گوتاری سیاسی لە دژە ڕژێمەوە دەگۆڕدرێ بە بزواندنی هەستی نەتەوەیی کاتێک لە لا پەڕە 393دا دەلێ “ڕۆژێکیش دێ دزەکان دیواری زیندانەکە دەڕوخێنن و قوتابییەکانیش ڕێگەیان دەدرێ بە ئاشکرا مێژووی کورد بخوێنن. لەیلاش بەهێز دەبێ.” لە یەک دوو شوێنی تریشدا، وەک سرودی ئەی ڕەقیب، کار لەسەر بزواندنی ئەم هەستە نەتەوەییە دەکات کە لە دونیای ئێستادا و لە گوتاری نەتەوەییشدا بە گشتی و لە باشوری کوردستان بە تایبەتی لە ژێر پرسیار و مەنگەنەی فەنابووندایە. نوسەر ئەوەندە ئەم خاڵەی بۆ گرنگە سرودی ئەی ڕەقیبی بە کوردی لاتینی نوسیوە لە ناو دەقە ئینگلیزیەکەدا کە ئەمە مانای سووربوونی ئەوە لەسەر ئەو گوتار و بزواندنی هەستە نەتەوەییە کە لە مانای وێژەیی بەرهەمەکەی کەم کردۆتەوە ئەمە جگە لەوەی ئاست نزمی هزری ناو ڕۆمانەکە دەگەێنێ. بەڵام لە بەشەکانی تردا ئەم گوتارە سیاسیە نەتەوەیی نیشتمانیەی ئیهمال, وێڵ, دەکات و ئەو بزواندنی هەستە نەتەوەییە دەکات بە قوربانی بزواندنی هەستێکی تر لە وڵاتێکی تر کاتێک دیمەنی سروشتی و خانوو و شەقام و ئاستە تەکنۆلۆجیەکەی دەبینێ.
ئایا ئێمە نەتەوەیەکی ژنکوژین؟
لە لاپەڕە (171)دا دەڵێت “”من و تۆ قوربانیی دەستی شێتایەتیی نەتەوەیەکین، کە سزای ژنایەتی و هونەر دەدا و ڕێزیش لە دز و بکوژان دەگرێت.” لێرەدا گەر بیوتایە ئێمە قوربانی دەستی شێتایەتی ڕژێمێکین یان حوکمەتێکن ئەوە دیاریکراو بوو کە مەبەستەکە ئاماژە پێکراوە بەڵام کە دەلێت ئێمە قوربانی دەستی شێتایەتی نەتەوەیەکین ئەوە بە واتای نەتەوەی کورد دێت. گەر مەبەستەکە نەتەوەی فارسیش بێت ئەوا هیچ جیاوازیەک ناکات چونکە فەرهەنگ و کەلتوری نەتەوەی کورد و فارس نزیکن لەیەکەوە بۆ ئافرەت و مەسەلەی ئافرەت بوون. لە کۆپیە ئینلیزیەکەشدا سەیری ئەو وشەیەم کرد هەر ڕیک وشەی نەتەوەی داناوە. پێش ئەوەی لەسەر ئەم دێرە قسە بکەین ئەم پێشبارە پێویستە بۆ باشتر تێگەیشتن لە مەبەستەکەمان.
پیاوسالاری بیری باوی ناو هەموو کۆمەڵگەیەکە هەر لە ڕۆژهەڵاتەوە تاکو ڕۆژئاوا، بەڵام ئاستی ئەو پیاوسالاریە و ئەو یاسا و ڕێسیانەی لە وڵاتەکاندا چەند و چۆنە ئەوە ڕێژەکەی لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵەگەیەکی تر دەگۆڕێت. نەتەوەی کورد و هەر نەتەوەیەکی تر نەتەوەیەکی ژنکوژ نیە و وەک هەر کۆمەڵگەیەکی تری دنیا پیاوسالاری و مەیلی کۆنەپەرستی تێدا هەیە بەڵام ئەوە هێزە سیاسی و ئادیۆلۆجیەکانن کە دیاردەی کوشتن دەبەنە ڕێژەیەکی باڵا و ترسناک. هیزە کوردیەکان چ لە شاخ و چ لە شار ئەو پیاوسالاری و کۆنەپەرستیەیان بەرجەستە کرد لە سیاسەتی خۆیاندا بۆ بەرژەوەندیە سیاسی و حزبیەکانی خۆیان. نەتەوەی کورد و هەر نەتەوەیەکی تر نەتەوەیەکی ژنکوژ نیە و وەک هەر کۆمەڵگەیەکی تری دنیا پیاوسالاری و مەیلی کۆنەپەرستی تێدا هەیە بەڵام ئەوە هێزە سیاسی و ئادیۆلۆجیەکانن کە دیاردەی کوشتن دەبەنە ڕێژەیەکی باڵا و ترسناک. هیزە کوردیەکان چ لە شاخ و چ لە شار ئەو پیاوسالاری و کۆنەپەرستیەیان بەرجەستە کرد لە سیاسەتی خۆیاندا بۆ بەرژەوەندیە سیاسی و حزبیەکانی خۆیان. هێزە سیاسیە کوردیەکانی هەرێم چ ئەوسا و چ ئێستاش بەکارهێنانی ژن و ڕسواکردنیان و تەنانەت کوشتنی ژنیان لە پێناو سوڵحێکی عەشایەریدا یاخود بۆ بەرژەوەندیە سیاسی و حزبی و شەخسی خۆیان ئەنجامدەدا.
کۆمەڵگە ڕۆژئاواییەکان کە نموونەی بەرجەستەی مافەکانی ئافرەتان و ئازادیە شەخسیەکانن لە دونیای ئێستای ئێمەدا، پیاوسالاری تێیدا زاڵە لە هەندێ ئاستی فەرهەنگی و سەکسی و سیاسیشدا. ژنان کە مێرد دەکەن ڕاستەوخۆ ناوی سێیەم یاخود لەقەبی مێردەکانیان دەکرێ بە ناویانەوە هەرچەندە کەسەکان ئازادن لەوەی ئەمە ڕەت بکەنەوە و ناوی خۆیان بەکاربهێنن بەڵام مەسەلەی موڵکایەتی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئاینی زۆرتر بە لایەنی یەکەمدا دەیشکێنێتەوە. ژنان کەمترین بەختیان هەیە بۆ بوون بە سەرۆک کۆمار یاخود سەرک وەزیران بە تایبەت لە کیشوەری ئەمریکای باکور (کەنەدا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) خودی ئۆڤا هۆما لەوێ دەژی. بە درێژایی مێژووی ئەو دوو وڵاتە تاکو ئەم ساتەی من ئەم نوسینەی تیدا دەنوسم یەک ئافرەت نە لە ئەمریکا بووە بە سەرۆک و نە لە کەنەداش بوونە بە سەرک وەزیران. لە کەنەدا یەک جار ژنێک بە ناوی “کیم کامبڵ” بۆ ماوەی چوار مانگ بوو بە سەرۆک وەزیران ئەویش لە دەرئەنجامی کێشەیەکی سیاسی ناوخۆی پارتەکەی لە ناو پەرلەماندا و دەشزانرا کە چوار مانگ بوار ماوە بۆ هەڵبژاردنێکی تر. لەگەڵ ئەوەی خەڵکی کەنەدا زۆر لێی ڕازی بوون بەڵام دەنگی نەهێنایەوە خۆی هەڵبژێرێتەوە بۆ سەرۆکی پارتەکەی و لەوێوە ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران.

تێگەیشتن لە مەسەلەی پێشێلکردنی مافەکانی ئافرەتان لە ئاستە جیهانیەکەیەوە مانا پەیدا دەکات و خودی ناوچەکەی ئێمەش لەو ئاستەوە مانایەکی دروست پەیدا دەکات سەبارەت بە توندوتیژی دژ بە ژنان. (تێبینیەک بچوک، پێش ئەوەی ئەم باسە ئاماریە پێشکەش بکەم جیاوازی ژمارەی دانیشتوان لەبەرچآو دەگرم بەڵام ئەسڵی مەسەلەکە کوشتنی ژنانە و کاتێکیش کرۆکی بابەتێک هاتە سەر کوشتن ئەوا ڕێژەی دانیشتوان دەبێ پلە دوو.) لە تازەترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ توندوتیژی ژنانەوە ئەوەیە کە لە هەر سێ ئافرەتێک لە جیهاندا یەکێکیان لە ڕویی جەستەییەوە لە لایەن مێردەکەیەوە یان هاوسەرینەکەیەوە لێی دەدرێ و توندوتیژی سەکسی بەرامبەر دەکرێ. هەروەها ڕاپۆرتەکە دەڵێ توندوتیژی نێوخۆیی وڵاتەکان زۆرن و ژمێریاریەکی بەرچاو و ورد لەبەردەستدا نین تاکو بە ژمارە بیخەنە ڕوو. پرسیار ئەوەیە ئایا لەو سێ ژنەی کە یەکێکیان توندوتیژی جەستەیی و سەکسی دەرهەق دەکرێ تۆ بڵێی کۆمەڵەگە ڕۆژئاواییەکانی تێدا نەبێ. تەنها لە وڵاتی کەنەدا، بە پێی سەرچآوەی ڕەسمی دەزگای ژمێریاری وڵاتی فدراڵی کەنەدا، کە لە ساڵی 2021دا لە ٪44 واتە لەهەر دە ژنێک چواریان بەرەو ڕووی توندوتیژی سەکسی و فیزیکی و تۆقاندنی سایکۆلۆجی و بێ ڕێزی ڕەگەزی بوونەتەوە لە لایەن هاوسەر و هاوڕێ پیاوەکانیانەوە. لە ئەمریکا لە هەر چوار ژنێک یەکێکیان بەرەو ڕووی ئەو دۆخە دەبێتەوە کە لەوەی کەنەدا ئاماژەم پێکرد.
سەبارەت بە کوشتن، تەنها لە ماوەی 36 ڕۆژدا لە وڵاتی کەنەدا لە یەکی مانگی چواری 2020 ەوە تاکو ناوەراستی مانگی پێنجی هەمان ساڵ 11 کچ و ژن کوژراون بە دەستی پیاو، بەڵام لە هەریمی کوردستان “بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مارسی 2020 هەتا مارسی 2021، لانیکەم 29 ژن لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کوژراون کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو 5 حاڵەت واتە 17٪ کەمی کردووە.”
میدیاکانی کەنەدا ڕۆژانە دیار نەمان و کوشتنی کچان و ژنانی نەتەوە بومیەکان (هندیە سوورەکان) بڵاو دەکەنەوە.

لە نێوان ساڵانی 1982 تاکو 2012 زیاتر لە چوار هەزار ژن و کچی نەتەوە بومیەکان کوژراون. هەر لەو ماوەیەدا بیست هەزار و سێ سەد و سیانزە کەس (20313) کەس کوژراون یان خۆیان کوشتووە کە ڕێژەی لە 32٪یان ژنانن. دیاردەی خۆکوشتن لە کەنەدا: لە ساڵی 2018 دا لە کەنەدا 5800 حالەتی خۆکوشتنی هەبووە لە نیو گەنجاندا کە زۆربەیان لە ڕەگەزی مێینە بوون. لە شارۆچکەی وودستۆک لە ساڵی 2016دا لە ماوەی چوار مانگدا گەیشتە 5 کچی گەنجی تەمەن شانزە ساڵ و ژمارەکە خەریک بوو دەڕۆیشتە سەرووتر و پێشتریش شاری سارنیای دراوسێی توشی حالەتێکی ئاوها سەیر ببوون بەتایبەت شارەکە بە یەکێک لە شارە وەزع باشە ئابوریەکان دادەنرێت. ئەم حاڵەتە شێوانێکی لە کۆمەڵەگەی کەنەدیدا دروست کرد و هۆکارە کۆمەڵایەتیە دوورەپەرێزیەکان و سۆشیال میدیا و باری تەندروستی و سایکۆلۆجی دەوری هەبووە لەم حاڵەتی خۆکوشتنانەدا. لە ئەمریکا، بە پێی سەرچآوەی ڕەسمی وڵاتی ئەمریکا کە لینکەکەیم لەم نوسینەدا داگرتووە. لەو ساڵەوەی ئاڤا هۆما دەستی کردووە بە نوسینی ئەم ڕۆمانەی تا تەوابوونی 2010- 2020 ژمارەی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان بەرەو سەرەوە چووە. تەنها لە ساڵی 2019 لە ئەمریکا 1832 ژن کوژراون. لە ساڵی 2019 دا ژمارەی خۆکوشتن لە ئەمریکا گەیشتۆتە 47511 کەس کە ڕێژە زۆرەکەی بەر ڕەگەزی مێینە دەکەوێت. ئەم هەواڵ و ئامارانە ڕۆژانە و مانگانە و سالانە بڵاودەبنەوە گەر بە پێی لۆجیکی نوسەر بێت لە ڕۆمانەکەدا ئەوا هەموو نەتەوەکان دەبێ ژنکوژبن نەک هەر نەتەوەی کورد یان فارس. بۆیە تێگەیشتن لە ەمسەلەی خۆکوشتن و کوشتنی ژنان و هەروەها پیاوانیش بەو شێوە ڕوکەشی و قەتعیە لێک نادرێتەوە و دەبێ خوێندنەوەی بابەتیانە و قوڵی بۆ بکرێت.
دیارە من لێرەدا ئەوە بە سفر ناکەمەوە کە ژنان لە کەنەدا و ولاتانی تری ڕۆژئاوا لە کۆمەڵی مافی سەرەکی و گرنگدا بەهرەمەندن و قانونێک هەیە داکۆکیان لیدەکات لەبەرامبەر ئەخلاقیاتی توندوتیژیدا، بەڵام بەو مانایە نیە گەر بتەوێ لای خۆمان وەک دۆزەخێک بۆ ژنان پێناسە بکەی و ئێرە وەک بەهەشت، چونکە لە بەشەکانی دادێ بە ئاشکرا داچەمینەوە بۆ دنیای ڕۆژئاوا لە لایەن نوسەرەوە دەبێتە زەلیلیەک کە پاڵەوانی ڕۆمانەکەی، لەیلا، تێدا دەگەوزێ.
لە کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتیەکانی خۆمان دیارە ڕێژەی پیاوسالاریەکە زۆر بەرزە بەڵام هێشتا بەو ڕادەیە نیە کە ژنکوشتن ئاسایی بێت. نە لە قانونی هیچ وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی و نە لە تێکستی ئاینیدا و نە لە فەرهەنگی کۆمەڵایەتی و هزری مرۆڤەکانیشدا ژنکوشتن کارێکی ئەوەندە ڕێگەپێدراو نیە و بگرە لە هەموو ڕووکیەوە حوکمی تاوانبارێتی بوون دەدرێ بەسەر بکەرەکەیدا؛ بەڵام ئایا تا چەند بکەر دەگیرێ و تا چەند حوکم دەدرێ و تا چەند کۆمەڵگە قبوڵی دەکەنەوە ئەوە مەسەلەیەکی ترە. لەگەڵ ئەوەشدا ژنکوشتن دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیش نیە و بریتیە لە پەرجەکردارێکی کۆنەپەرستێتی و پیاوسالارانەی بەرامبەر ئافرەت ئەنجام دەدرێ.
گەر بە دیاریکراوی قسە لەسەر خۆکوشتنی ژنان بکەین ئەوا نوسەر دەبوو سەیرێکی دونیای ڕۆژئاوای بکردایە کە ئایا خۆکوشتنی ژنان لەوێ چۆنە. باسکردنی خۆکوشتنی ژنان لە وڵاتانی خۆمان و هانابردن بۆ یارمەتی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و کارکردن لە خوێنەری ڕۆژئاوایی بەوەی وڵاتی ئێمە وڵاتی خۆکوشنتنی ژنانە یاخود ئێمە نەتەوەی ژن کوژین ئەوپەڕی بەیبردنێکی لاوازانە و بگرە هەزیلانەشە. گەر سەیری ژمێریاری خۆکوشتنی مرۆڤ بە گشتی لە ڕۆژئاوا و ژنان بە تایبەتی بۆت دەردەکەوێ کە ئەو دیاردەیە لە هەموو ولاتانی دنیا بوونی هەیە و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەتایبەت ئەمریکا بەرزترین ڕێژەی خۆکوشتنی تێدایە هەروەک چۆن بەرزترین ڕێژەی ژنکوشتنی تیدایە. بۆ نموونە لە ئەمریکا، تەنها لە ساڵی2018 کە سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکان و پێشگیریکردنی یاخود بەرگرتن بڵاوی کردۆتەوە، ڕێژەی نزیک بە 49 هەزار کەس بە هەموو تەمەنەکانەوە خۆیان وکشتووە و لەو ڕێژەیەدا ژمارەی خۆکوشتنی ژنان کە لە تەمەنی دە ساڵیە تێیدا یە تاکو حەفتاوپێنچ ساڵی، نزیکە 12 هەزار دەبێت. بەرێووەبەرایەتی ئامار لە وڵاتی کەنەدا ڕایگەیاند کە تەنها لە ساڵی دا2013 ڕێژەی خۆکوشتنی کچان و ژنان گەیشتۆتە 1013. لەوانەبێ ژمارەی دانێشوتانی وڵاتەکان شتێک بگۆڕێ بەڵام لێرەدا قسە لەسەر وڵات و میللەتانە وەک فەرهەنگ و عەقڵی پیاوسالاری نەک مەزندی دیموگرافی. خاڵێکی تر کە گرنگە ئاماژەی پێ بدەم خودی سیستەمەکەیە. سیستەمی سەرمایەداری لەەهر کوێیەکی ئەم دنیایەد بێت سیستەمێکی جیاوازخوازە و ئەم جیاوازی کردنەش پەلی هاویشتووە بۆ هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە و ژیانی مرۆڤەکان و ژنانیش لەم نیوەدا زۆرترین بەش مەینەتیەکانی ئەو سیستەمەیان بەردەکەوێ. بەڵام بە وجودی کۆمەڵی یاسا و ڕێسای قانونی کە لە دەستوری وڵاتدا چەسپاوە و بەهیزی جوڵانەوەی ژنان زۆرانبازیەکی باش لە مەیداندا هەیە لە بەرامبەر ئەو فەرهەنگە پیاوسالاری و سیستەمە ناڕێکیەی وڵاتەکەدا.
خوێنەری ڕۆژئاوایی و کوشتن و خۆکوشتنی ژنان لای ئێمە
کاتێک خوێنەری ڕۆژئاوایی ئەو وتەیە دەخوێنێتەوە هەم بێ تاقەت دەبێ و هەم دڵخۆشیش دەبێ. وەک مرۆڤێک پێی ناخۆشە کە گوێ بیستی ژن کوشتن ببێ لە هەمان کاتدا بەوە دڵخۆش دەبێ کە ژنانی وڵاتانی تر دەیانەوێ پەنا بهێننە بەر وڵاتانی ڕۆژئاوا وەک دوایین مەنزڵگەی ڕزگاربوونیان لە کاتێکدا ئەوەی لە بیردەجێ ڕیژەی کوشتن و خۆکوشتن لە ولاتەکەی خۆی زۆر دۆخی باشتر نیە. دیارە ئەو ڕوحی ڕۆژئاواییە خۆ بە زلزانیە ئەوە لە بیری خوێنەرەکە دەباتەوە کە لە ولاتەکەی خۆیدا دۆخی ژنان زۆر باش نیە لە حاست ئەو بارە قانونی و پێشکەوتنە شارستانی و بارە ئازادیە شەخسیەی بۆ ژنان فەراهەم کراوە. بەهەرحاڵ، نوسەر دەیەوێ لێرەدا پۆرتی کەلتوری نەتەوەیی خۆی بشکێنێ تەنها لەبەر ئەسەف خواردنێکی خوێنەری ڕۆژئاواییدا گوایە دنیای ئێمە دنیای کوشتنی ژنانە لە بەرامبەردا دنیای ڕۆژئاوا دنیای خاڵیە لە توندوتیژی ژنان. هەر بەم وتەیەی نوسەر کەتوتۆتە دژایەتیەکی ترەوە. ژیانی شلێر وەک کچێک لەو کچ و ژنە شەڕڤانانەی ڕۆژئاڤا نمونەیەکی بەرجەستەیە کە ئافرەت چ جێگە و ڕێگەیەکی گەورە و گرنگی هەیە لە نیو نەتەوەکەی خۆیدا کەچی لەولاوە ناوی نەتەوەکەی بە ژنکوژ دەزڕێنێ. هەر خودی چوارچێووەی ڕۆمانەکەی بە تایتڵ و بەرگ و چیرۆکەکانیەوە ئەوە نیشان دەدەن ئافرەت کرۆکی هەر جوڵەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئەدەبی و ژیانەوە هەستانەوەیە.
داچەمینەوە بۆ دنیای ڕۆژئاوا
یەکەم: لەیلا بە کچی دوکەڵ و ئاگر دادەنرێت کە بە مانای بەرخودان و تێکۆشان دێت بەڵام بەشێوەیەک دەڕوخێ بە کارۆ دەڵێ “کارۆ، من ناتوانم لەم وڵاتە بمێنمەوە. وەنەبێ هەر لەبەر ئەوەبێ کە ڕەنگە لە هەر ساتێکدا شتێکم بەسەربێنن، نا. سوکوئاسان ناتوانم زیاتر بمێنمەوە، بەرگە ناگرم. هیچ شتێک بێرەوە نامبەستێتەوە. لەوەتەی هەم هەروا بووم، بەڵم جاران بیانوێکم هەبوو بۆ بەرگەگرتن، ئێستا بە دڵساردییەوە دەمەوێ لێی دەرچم. دەمەوێ بڕۆم، هەر کوێیەک بێ، تەنیا ئێرە نەبێ.” (لا440) بۆیە بە ئاسانی ڕایەکەی کارۆ پەسەند دەکات کە نەچێتە هەریمی کوردستان یاخود نەڕوات بۆ لای شلێری کچە شەڕڤان و کۆچ بکات بۆ وڵاتی کەنەدا. کاتێکیش دێتە کەنەدا هێندە سەرسام دەبێ بە سروشت و خانوو و ڕێگەوبان و ئاستی تەکنۆلۆجیای کەنەدا تەواو شاگەشکە دەبێت. ئەوە ڕاستە دیمەنی سروشتی و بینا و کۆشک و تەلار و ئاستی تەکنۆلۆجی وڵاتێک کاریگەری دادەنێ لەسەر کەسێک کە تازە دێتە وڵاتێکەوە بەڵام بەو ڕادەیەی لەیلا و لەو ئاستەوەی کە لەیلا کچێکی سادە و ساکار نیە و لە وڵاتێکیشەوە نەهاتووە کە شارستانیەتەکەی ئێجگار لە خوارەوە بێت تاکو وای لێبکات دەم داچەقێنی بەرامبەر بە خانوویەک یان ڕێڕەوی شەمەندەنەفەرێک یاخود کردنەوەی دەرگایەک و بە مەتەڵیش لە قەلەمیان بدات و بڵێ “تەنانەت کردنەوەی دەرگاکانیش مەتەڵێک بوون بۆ خۆی؛ ئاخر لە ئێران وا ڕاهاتبووین هەر لە لایەکەوە بچینە ژوور، بۆیە لێرەش کاتێ دەگەمە بەردەم دەرگایەک، خۆڕسکانە ڕایدەکێشم لە جیاتی ئەوەی پاڵی پێوە بنێم.” (لا525)
کاتێکیش ڕێگای خێرامان بڕی و گەیشتینە شارە سەرنجڕاکێشەکە، پێستی ئەوانەی لە دەرەوە بە پیادە دەرۆیشتن سەرسامیان کردم. هەندێ لە ژنان مینیژۆپیان لەبەر بوو، هەندێکیشیان لەچکیان کردبوو. هەندێک لە پیاوان بۆیناباخیان بەستبوو، هەندێکیش تەنیا کراس. دیمەنەکە هەروەک ئەو فیلمانەی هۆلیود وابوو، ئەوانەی لە مەریوانەوە دیبوونم. لێ ئەم جارەیان خۆم لە ناو فیلمەکەدا بوم.”
لە شوێنێکی تردا “ئێمە گەیشتینە خانوویەکی کەشخەی پەنجەرە گە ورە لە نۆرس یۆرک. هەوڵمدا سەرسامیم بشارمەوە، دیکۆری خانووەکە و ڕاخستنەکەی بە شێواز و مۆبیلیاتێکی ناوازەی بە چەشنێک بوو، جارێکیان لە کۆشکی دوایین شای ئێرانم بینیبوو.”
هەر ئەم هۆیەشە وای لێدەکات زوو ڕابێت لەگەڵ کەنەدادا و هەموو خەمی ڕابردووی بڕەوێنێتەوە و بڵێ “دەکرێ خۆگونجاندن فریادڕەسی ژیان بێ.” یاخود بڵێ “گونجاندن و ئەهلیبوون. پێتوابوو ئەمانە بزمارن لەتابوتی داهێنان دەدرێن و بکوژی پرسنین. خۆ ئەگەر هێزی لەگەڵڕاهاتن نەبووایە، دەمێک بوو لەپەلوپۆکەوتبووم.” (لا525) کاتێک خوێنەری ڕۆژئاوایی یا کەنەدی کە شتێکی وادەخوینەوە تەزووی خۆشی بە لەشیاندا دێت کە خەڵکی تازەهاتوو بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەارستی ئاوها ستایشی ولاتەکەیان بکات چونکە تێڕوانینی ئەوان بۆ ئێمە ئەوەیە کە ئێمە لە جیگایەکی وێرانەوە هاتووین و شایەنی بەزەیین. دیارە لێرەدا من نەهی لەسەر مافی هاوڵاتی بوون و ڕێزگرتنی ئەندامبوونی هەر کەس لەو کۆمەلەگەیدا ناکەم، بەڵکو من ئاماژە بەو خالە دەدەم هەر کات مەسەلە بێتە سەر جیاوازی یان بەراوردکاری وڵاتەکان و شارستانیەتەکان ئەوا ئێمە وڵاتی شەڕ و ئاژاوەین و شارستانیەتێکی دواکەوتوومان هەیە بە چآو ئەوانەوە.
دووەم: ئەو گفتوگۆ سیاسیانەی لەیلا لە کەنەدا لەگەڵ کاراکتەرەکانی تردا ئەنجامی دەدات
داچەمینیەوەیەکی تەواوە بۆ عەقڵی ڕۆژئاوا. کاتێک خوێنەری ڕۆژئاوایی زۆر کەیف خۆش دەبن بەوەی گوێ لە چیرۆکی مەرگەساتاوی ئێمەبگرن کە بەسەرماندا هاتووە و وڵاتەکانی ئەوانمان بە دوایین مەنزڵگەی خۆمان داناوە وەک جێگەیەکی فریادڕەسی ئێمە. واتە وڵاتانی ئێمە هەردەم شەڕوشۆڕی تێدایە و جێگەی ژیان نیە و ژیانی ئارام و خۆشگوزەران لە وڵاتانەکانی ئەواندایە؛ لە کاتێکدا ئەوەی بەسەر ئێمەدا هاتووە گەر هەمووی نەبێ ئەوا زۆربەی زۆری لەژێر سەری حکومەت و دەوڵەتەکانی ئەواندایە.
ستایش کردنی هەرێمی کوردستان
ئەم پەرەگرافە زۆر بە ڕەخنەیەکی سیاسی دەنوسم جونکە ستایشەکانی ئاڤا هۆما بۆ هەرێمی کوردستان وادەخوازێت. ئاڤا هۆما لە ڕۆمانەکەیدا لە لاپەڕەکانی (139، 432، 446، 449) ستایشی هەرێمی کوردستان دەکات بەوەی کە هەرێمێکی گەشەکردووە، ڕوو لەگەشە و سەلامتترە لە چآو وڵاتێکی وەک ئێرانەوە.
هەرێمی گەشەکردوو، ڕوو لە گەشە: بۆ هەر کەس ئەوە ئاشکرایە کە هەرێمی کوردستان یاخود باشوری کوردستان یەکیک لە هەرە دەسەڵاتدارێتیە خراپ و گەندەڵەکانی نەک هەر کوردستان و ناوچەکە بەڵکو جیهانیشە. تەنها گەر باری ئابوریەکەی سەیر بکەی ئاخۆ لە وڵاتێکدا سەلکە تورێک، دەسکێک سەوزە، یان تەماتەیەک نەڕوێنرێ یاخود کارگەکان نەبووبن بە شوێنی بەرهەمهێنانی پیشەسازی نەخرێتە بازاڕەوە و نەبن بە یەکیک لە پایەی ئابوری وڵات ئاخۆ گەشەی چ دەبێ هەبێ. دیارە خەڵک و جوتیار هەن و دەتوانن ئەو پایە ئابوریە کشتوکاڵیە وەک گوڵ بگەشێننەوە بەڵام سیستەمی سیاسی دەسەڵاتدارێتیەی کە ئاڤا هەموو زۆر ستایشی دەکات زۆربەی بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی وڵاتانی وەک ئێران و تورکیا دەهێنی چونکە بازارەکە هی خۆیانە و قازانجی خۆیانی تێدایە لەو هاوکێشەیە. ئێستا لە کوردستان خەڵک خۆیان خەریکی گەشانندنەوەی هەندێ بواری ئابوری هەن بەڵام یان ڕێگریان بۆ دروست دەکرێ یاخود بەختی بازاڕیان کەمترە بەهۆی نزمی نرخ لەسەر شتومەکی دەرەوە. دیارە ئەم باسە زۆر ئاسانە و هەموو تاکێکی کۆمەڵ شتی لە بارەوە دەزانن.
لە مێژووی سی و یەک ساڵەی دەسەڵاتدارێتی ئەو ولاتە هەریم یەکێک لە خراپترین بارودۆخی ئابوری وڵاتی تێپەڕاندووە و ئەوەی تێیدا گەشەی کردووە تەنها گرفان و بازاڕی کۆمەڵێ مافیای ئابوریین و پرۆژەکانیان جگە لە دروستکردنی کۆمەڵی باڵەخانی بەرز و مۆڵی گەورە و هەندێ کەناڵی سەتەلایتی هونەری و ئاینی کە یەکەمیان بەرەڵایی و دەبەنگی بەرهەم دەهێنێ و دووەمیشیان تەنها کۆنەپەرستی و ڕق و کینە بڵاودەکاتەوە، هیچی ترنیە. محەمەد حەسەنێن هەیکەل (1923-2016) یەکیک لە گەورە نوسەر و جاودێرە سیاسیە بە تواناکانی میسر و ولاتانی عەرەبی و ڕۆهەڵاتی ناوەآرستیش کە خاوەنی جەندان کتێبی گرنگە لەبارەی عێراقی دوای سەدام حسێنەوە دەڵێت “ئەوانەی حوکمی عێراق دەکەن (بێگومان هەرێمی کوردستانیشی تێدایە) دوورونزیک پەیوەندیان بە ئیدارەکردنی وڵات و سیاسەت و ئابوریەوە نیە بەڵکو کۆمەڵی تاڵانکەرن و وڵات وەک بانکێک دەبینن لەسەری دەژین.”
گەر لە ئاستە فەلسەفیە سیاسیەکەیدا باسی بکەین شێوەی حوکمڕانی لە کوردستان (کلیپتۆکراسی)یە. پرۆفیسۆر جەیمس شارمان لە زانکۆی کامبریچ دەڵێ کلیپتۆکراسی جۆرێکە لە حوکمڕانی کە سەرکردە سیاسیەکانی ئەو وڵاتە خەریکی دزی کردنن لە خەزێنەی وڵاتەکە. بۆ هەر جاودێرێکی سیاسی و ڕۆشنبیرێک و نوسەرێک دەزانێ کە لە هەرێمی کوردستاندا لە ماوەی سێ دەیەدا تەنها کلیپتۆکراسەکان حوکمیان کردووە و هیچ پرۆژەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانی لە ئارادا نەبووە و نیە و تەنها پرۆژە هەبێ کوشتنی هەر مەیل و ڕوحێک و کەلتورێکی نەتەوەیی و نیشتمانیە. واتە مانای “گەشە و ڕوو لە گەشە” نەک هەر لە سەر ئەرزی واقع بوونی نیە بەڵکو لە بیروهزری مرۆڤی کوردیشدا سڕآوەتەوە. لە ئاستە سیاسیە کۆمەڵایەتیەکەیدا بەو جۆرە حوکمڕانیە لە ولات دەوترێ مافیای سیاسی یاخو مافیای ئیداری و ماڵی و هەر دوو هێزە دەسەلاتدارەکە و ئەوانی تریش جگە لەم پێناسە سیاسیە کۆمەڵایەتیە شایانی هیچ ناولێنانێکی تر نین.
لەساڵانی دووهەزارودەیەکان پرسیار لە ئابوری ناسی بە توانای ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ناوی “بایەزی مەردۆخی”یە دەکەن کە لێکۆڵێنەوەیەک پێشکەش بکات سەبارەت بە باری ئابوری هەرێمی کوردستان. دوای گەڕان و لێکۆلێنەوەیەکی ورد سەبارەت بەو تەنگژە ئابوریەی هەرێم و ئەو داهاتەی دەست هەرێم دەکەوێ گوتبووی: ئەو داهات و پارەیەی دەسەڵاتدار و حکومەت و دەوڵەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێران لە شەڕی چاڵدیڕانەوە، 1514، تاکو ئەو ساڵەی ئەو باسەکەی تێدا کردووە، حسابی بکەی هەمووی بایی ئەو چەند ساڵە کە دەسەڵاتی هەریم لە ماوەی دەسەلاتی خۆیدا دەستی کەوتووە؛ واتە داهاتی 500 پێنچ سەد ساڵ بەرمابەر بە داهاتێکی بیست سی ساڵی و ئینجاکەش جیاوازیە چینایەتیە ماڵیەکان لە هەرێم لەوپەڕی چڵەپۆپەدایە کە لە هیچ شوێنێکی ئەم دنیایەدا نمونەی نیە. هەر خودی ئەو تەنگژە ئابوریەی وڵات هەر لە تاڵانکاری لە سەدا نەوەدی سامانی وڵات و ڕێژەی بێکاری و هەژاری و کۆچی بە کۆمەڵی ژن و منداڵ و گەنج و پیر بەرەو هەندەران ئەوە نیشان دەدەن کە نەک گەشەی ئابوری هەیە بەڵکو هەڕەشەی ئابوری هەیە لەو هەرێمەدا.
دیارە هۆکارێکی شەخسی نوسەر لە پشت ئەم ستایشەی هەرێمەوە هەیە. لەم دەیەی دواییدا شەپۆلێکی بە وروژمی ستایشکردنی هەریمی کوردستان لە نێو خەڵکە ئاساییەکە و کەسە سیاسی و نێوەندە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکردووە. وەک خەڵکە ئاساییەکەی هەست و سۆزە نەتەوایەتیە کوردیەکەیە و بەتایبەت لە دوای ڕاگەیاندن و ڕیفراندۆم بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە (پ د ک). وەک نیوەند سیاسیەکانیان، پەیوەندیە ناجێگیریەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لێ نزیکبوونەوەیەکی لە نیوان دەسەڵاتدارێتی لە هەولێر و هێزی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروستکرد. ئاڤا هۆما خۆی وەک کوردێکی ڕۆژهەڵات و کۆنە-پیشەگەرێکیش لە کەناڵێکی میدیایی شاری هەولێر و ئەو باکگراوندە شەخسی و خێزانی و کۆمەڵایەتیەشی تییدا دەژی ئەو ستایشە دەکات کە خەڵک و هێزە سیاسیەکانیان دەیکات. واتە ئاڤا هۆما لێرەدا زۆرتر لە ژێر کاریگەریەکی شەخسی و سیاسی و ڕەوتی باو و دوور لە تێگەیشتنێکی بابەتی ستایشی هەرێم دەکات. لێرەدایە کە نوسەر کەسێتی خۆی ون دەکات و دەبێ بە گوتاردەر و ستایشکەر و پروپاگەندەکەرێکی سیاسی کە تەواوی ڕۆمانەکەی دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
سەلامەتترین هەرێم: خاڵی تر کە هەر لەو لاپەرانەی سەرەوە هاتووە گوایە هەرێم شوێنێکی زۆر سەلامەتە بۆ ژیان بە تایبەت ژیانی چالاکی سیاسی و بگرە سەلامتترە لەو وڵاتەی ئەوی لێیە واتە ئێران و لەیلای پاڵەوان پێێ خۆشە لە ژێر دەسەڵاتێکی کوردیدا بژی باشترە. لە ڕاستیدا ئەم تێڕوانینە نەک هەر ئێجگار ساویلکانەیە و زۆرتر لە دیدی جورناڵیستە ڕۆژئاواییەکان دەجێت کە شتەکان زۆر بە ڕوکەشی دەبینن بەڵکو نادروستیشە. چۆن؟ ئایا کەس هەیە شەڕی هەردوو هێزە جەکداریەکەی یەکێتی و پارتی لە بیر نەبێ کە زیاتر لە دە ساڵ وڵاتیان بە شەڕی خۆیانەوە گەوزانی خوێن کرد. ئایا هیچ کەس لە ناوجەی زەرد و سەوز دەتوانن بڤەیەک بکەن لەسەر سەرانی هەردوو بنەماڵەکە. ئاڤا هۆما خۆی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە با بگەڕێ و پرسیار بکات و لێکۆڵینەوەیەک بکات کە ژمارەی تیرۆرکردنی پێشمەرگەکانی کوردانی ڕۆژهەڵات بە کۆمەڵە و دیموکرایتەوە چەندە لە ژیر سایەی دەسەڵاتدارێتی هەرێمدا. ئایا ئاڤا هۆما دەزانێ کە بۆردومانکردنی زڕگوێز و کۆیە بۆتە شوێنی یاری کردن و ڕمبازێنی تۆپبباران کردنەکانی جیمهوری ئیسلامی. لە لایەکی تر، بە پێی چەندان ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و گشت ڕێکخراوە مەدەنی و پیشەیی و کۆمەڵایتیەکانی تر هەریمی کوردستان سەلامەت نیە بۆ خەڵکانێک گەر بیانەوێ چالاکی سیاسی بکەن یاخود داوای مافی ژیانی خۆیان بکەن وەک نارەزایەتیەکانی مامۆستایان ئەوا نەک هەر سزای ئیداری بەڵکو زیندانەکان و تەنانەت کوشتنیش چاوەڕییانە. بەڵێ ئەو هەرێمە سەلامەتە بۆ هەر کەسێک گەر بیەوێ فزە نەکات و ئەو دۆخە قبوڵ بکات یاخود ستایشی دەسەڵاتەکەی بکات.
لێرەدا دەمەوێ بێمەوە سەر بابەتی ژنکوشتن. ئەم هێزە کوردیانەی کە ئێستا دەسەڵاتی ئەو هەریمە کوردیە دەکەن بوونە سەرچآوەی ئەخلاقیات و بیروباوەڕی پیاوسالاری و لەوەتەی ئەوان هەن شتێک نیە بە ناوی مافی ئافرەت و ڕێزگرتن لە کەسێتی ئافرەت. زەمینەی کۆمەڵگەی کوردی زەمینەیەکی مەدەنیخوازە و چەندان ئافرەتی بەرهەمدەهێنا کە بەشداری “شۆڕشەکانیان” بکات چ نهێنی و چ ئاشکرا کەچی ئەو ژنانە هەراسان دەکران و بەرەو ڕووی هەمو وجۆرە کردەیەکی بێ ناموسی دەبوونەوە لە ناو ئەو هێزانەدا. لە دوای ڕاپەڕینەوە تاکو ئێستا چەندان ژن بە دەستی ئەم هیزە کوردیانە کوژراون و بوونە قوربانی پیلانەکانیان دژ بە یەکتری. لە ناوەراستی ساڵانی نەوەدەکاندا شەپۆلێک لە کوشتنی ژنان دەستی پێکرد لە ژێر ناوی شەرەف و جاسوسی بۆ حکومەتی بەعس لە کاتێکدا هەموو هیزە کوردیەکان لە سەرەوە تاخوارەوەیان پەیوەندیان لەگەڵ بەعسدا هەبووە بە پێی ئەو نوسین و کتێب و دۆکیومێنتانەی خۆیان لە سەر یەکدی بڵاویان کردۆتەوە. کوردستان ئێستا لەهەر کات زیاتر ناسەلامەتترین شوێنە بۆ کچان و ژنان. ئەو بارودۆخە ناهەموارە ئابوری و سیاسەتە خراپانەی ئەو هێزە کوردیانە کچان و ژنان کوردیان لەبەردەم چەندان جۆری هەڕەشەی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و جەستەییدا ڕاگرتووە. بە ڕوانین لە مێژووی کۆمەڵگەی کوردی بۆت دەردەکەوێ کە بەهۆی سیاسەتی خراپی ئەو هێزە کوردیانەوە بارودۆخی کچان و ژنان گەیشتوۆتە ئەوپەڕی باری نالەباری و بێ ڕێزی و بێ دادی و بێ مافی کە خودی ڕێکخراوە ژنانیەکانی کوردستان ئاماریان هەیە لەو بارەیەوە. کچان و ژنان لەلایەک فەرهەنگی ئاینی ئئیخوانی و وەهابی کردویانە بە ئەسیری لەچک و حجاب؛ لە لایەکی تریش بۆتە بوکەشوشەیەکی سەکسی دەستی کەناڵە تیڤیەکان و کارە وەهمیەکانی کچانی مۆدێل و گۆرانی بێژ کە بە پارەی ئەو هێزانە دەڕواتە ڕێوە. ئەم دۆخەی کە هەیە بەرهەمی ئەو هێزە کوردیانەن کە ئاڤا هۆما ستایشیان دەکا بەوەی هەرێمەکەیان گەشە پێکردووە.
کان ئاوەکان یان کانی نەوتەکان؟: لە لاپەڕە 544دا دەڵێ “سەدام حسێن کانیاوەکانی چیمەنتۆ ڕێژ کرد تا خەڵکەکە لە بێ ئاوی بمرن.” ئەوەندەی بەو بابەتە بگەرێتەوە و زۆر جێگەی قسەوباس بێ سەدام حسێن کانیاو و سەرچآوە نەوتیەکانی چیمەنتۆڕێژ کرد ئەویش لەبەر جەند هۆیەک لەوانە: مەسەلەی ئاسایشی نیشتمانی، بە عەقڵی ڕژێمی بەعس، کە ئەو ناوچانەی دوورە دەستن و نەتوانرێ دەستی دەوڵەتیان پێ بگات واباشترە سەری بنرێتەوە. هۆیەکی تر، هۆی ئابوری بوو کە عێراق نەیدەویست هەموو سامانی نەوتی خۆی دەربهێنێ چونکە لە لایەک نرخی نەوت هەرزان دەبوو لە لایەکی تریش ئەمە دژە بەرژەوەندیەکی دروست دەکرد لەگەڵ ڕێخراوی ئەواپیکدا کە عێراق ئەندامێک بوو وە ئیستەش ئەندامێکە لەو ڕێکخراوە کە یەکێک لە بەندەکانی ئەوەیە ئاستی ڕێژەی بەرهەمهێنان دەبێ بە پێی ئەو خاڵانە بێت کە لە دەستوری ڕێکخراوەکە واژۆی لەسەر کراوە. واتە هیچ دەولەتێکی ئەندام لە ئەواپیک ناتوانێ سەربەخۆیان ڕێژەی دەرهێنانی نەوت بەرزبکاتەوە و دەبێ پەیوەست بێ بە ڕێکەتتنامەی ئەواپیکەوە. دیارە هەندێ جار سەرەڕۆیی ڕوو دەدات لە ناو دەوڵەتەکانی ئەواپێکدا بەڵام ئەوە هەندێ حالەتە و ستراتیجیەت ئەوەیە کە ئەندامان دەبێ پێوەی پەیوەست ببن. دەوڵەتی عێراق ئەو دەم واتە ساڵانی هەشتاکان تەنها دوو ناوچەی گەورەی هەبوو کە نەوتی لێ دەردەهێنا ئەوانیش ناوچەی کەرکووک و بەسرە بوو و هەر بەم دوو ناوچەیەش ئابوری وڵاتی تارادەیەک باش و تێچووونی دوو شەڕی گەورە و ژیانی دکتاتۆری خۆی و خانەوادەکەشی پێ بەڕێوەدەبرد. ئێستا بیرە نەوتەکان ژمارەیان دە قات زۆرتر بووە بەڵام لەگەڵیشیدا دکتاتۆرەکان و دەستوپێوەندەکانیشیان دەیان و سەدان جار زیاتر بوون. لەگەڵ هەموو ئەو سەرچاوە نەوتی و سامانە سروشتیەی کە لە هەرێمکەەدا هەیە نەک هەر ناتوانرێ گوزەرانی خەڵکی هەرێمەکەی پێ بەڕێوەببرێ و لە هەرێمەکەدا ژیان ڕۆژ بە ڕۆژ تاڵتر دەبێ بەڵکو خەڵکی هەرێمەکەیان توشی قەرزێکی نێودەوڵەتیش کردووە. ئیتر نازانم نوسەر چۆن چۆنی باس لە هەرێمی گەشەکردوو یاخود هەرێمی ڕوو لە گەشە دەکات.
مانەوەی لەیلا دوای ڕۆیشتنی کارۆ
ئێران بە هەموو پێوودانگە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانیشی بە وڵاتێکی پۆلیسی ناودەبرێ و خاوەنی یەکێک لە ەبهێزترین دەزگا هەواڵگریەکانە و بە پلەیەک کە خەڵک هەواڵگری بەسەر یەکەوە دەکەن لە ماڵ بۆ ئەو ماڵ و لەم گەرەک بۆ ئەو گەڕەک و شارە و شاریش. دروستکردنی حالەتێکی ئاوها لە نیو کۆمەڵگەدا سیاسەتێکی ئاسایی هەر دەسەلاتێکی پۆلیسیە و لە مێژووشدا و ئێساتاش وێنەی زۆرە و خۆشمان ژیاوین لەو دۆخە پڕ ترس و نائارامیەدا. کاتێک کارۆ لەیلا بەجێ دەهێڵێ و لە خانوویەکی گەورەی جۆڵدا و لە ناو گەڕەکێکی دانیشتوانی وەک کۆمەڵگەی ئێرانیدا نیشتەجێی دەکات بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک لە کاتێکدا پێشتر ناوی هەیە لە لای پۆلیس و بانگکراوە کە بچی بۆ لێکۆڵینەوە ئاخۆ چۆن ئەو هەموو ماوەیەی بە بێ هیچ تەنگ و چەلەمەیەک بەڕێکرد. ئایا ئەستەم نیە کچێک خۆی بە تەنها لە خانوویەکدا بێ و ڕۆژانە یاخود هەفتانە بچێ بۆ بازاڕی و پیاسەکردن دەرودراوسێ چاودێری نەکەن یاخود هیچی لە بارەوە پرسیار نەکەن. ئایا پۆلیس و ئیتڵاعاتی ئێرانی ئەوەندە بە ئاسانی دەست بەرداری کچێک دەبێ کە باوکی زیندانی سیاسی بووە و براکەی لەسەر سیاسەت تازەگی لە سێدارە دراوە. ئایا هیچ بە دواییدا نایەن دوای ئەوەی پۆلیس پێی دەلێن خۆت بێی بۆ لامان باشترە ئەگەرنا خۆمان دێین دەتبەین. ئایا ئاوها بە ئاسانی لەیلا ساڵ و نیوێک ژیا لە خانوویەکی قاووباغڵەمە واتە سەربەخۆ، و نە پۆلیس و نە ئیتڵاعات و نە دەرودراوسێ و موختاری گەڕەک واتە هەواڵگری گەڕەک هیچی لە بارەوە نەزانی و دواتر بە ئاسانی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی تارانەوە سەفەری وڵاتی دەرەوە بکات بۆ یەکەم جار؟؟؟؟ ئەم پرسیارانە گۆمان لە گێڕانەوەیەک دەکات کە خەیاڵێک بە ڕەوانی دروستی کردبێ.
وەرگرتنی خەڵات
یەکیک لەو خالانەی بایەخی پیدەدرێ و ئەم ڕۆمانەی پێ هەڵدەکێشرێ گوایە خەڵاتێکی ئینگلیزی وەرگرتووە بە ناوی (ناتلیس). ناتلیس بوک یەکێکە لەو خەڵاتانەی لە وڵاتی ئەمریکا دەدرێت لە چەند بوارێکی نوسینی کتیبدا و چیرۆک و ڕۆمانیش یەکیکە لەو بابەتانە. نوسەرەکان بەرهەمەکانی خۆیان دەنێرن و لەو دەزگایە کەسێک یان دوو سێ کەس خەریکی خوێندنەوەی دەبن نەک لێکۆڵینەوەی، چونکە لێکۆلینەوە کاری خەڵکانی ئەکادیمی شارەزایە و لەم ولاتانەش کەسێک کە لە بوارێکدا تایبەت نەبوو خۆی نادات لە قەرەی بابەتێک کە هێ ئەو نەبێ. ناتلیس دابەش کراوە بەسەر دوو گروپدا ئەوانیش براوە ئاڵتونیەکان و براوە زیویەکان یاخود (ئەی و بی) ئنگلیزی. خەڵاتەکەی ئاڤا هۆما کەوتۆتە پلەبەندی دووهەمەوە کە زیویە. ئەم دابەشکردن و پلەبەندیە بۆخۆی سیاسەتێکی جیاخوازی و جیاکاریانەیە (دسکریمینەیشن بە ئینگلیزیەکەی) لە نێوان بەرهەمەکانی ئەو نوسەرانەدا کە خۆیان کتێبەکانیان دەنێرن. دیارە خەڵات پێدان هەرگیز بە مانای گرنگی و باشی و پڕ بایەخی کتێب نیە. ئەوە دروستە گەر خەڵات بە لایەنێکیدا گرنگ بێ و جێگەی خۆشحاڵی بێ ئەوا بە لایەنێکی سەرەکی تریدا بە مانای شاکار بوونی بەرهەم نیە بە هیچ کلۆجیک، بگرە ئەو نوسەرانەی زۆرتر خەڵات وەردەگرن شتێک هەیە لە پشتیەوەیە وەک کورد دەڵێ ئەم ماستە موویەکی تیایە. خەڵاتە جیهانیەکان هەموویان لە ژیر پرسیاری مۆراڵی و پرۆفیشناڵیدان لەوانە خەڵاتی نۆبڵ و ئۆسکار و تەواوی خەڵاتە ڕۆژئاواییەکان و ڕۆژهەڵاتیەکانێش چونکە هەموویان لە یەک ڕەگەزدا بەشدارن ئەویش دوو فاقەیی و ڕەگەزپەرستی یان ئیرۆسەنتریکە.
خەڵات لە دنیای ڕۆژئاوا نادرێ بە بەرهەمێک گەر ناحەز یان دژ بێت بە سیاسەتی ڕەسمی ڕۆژئاوا یاخود ڕەخنەگرێکی قوڵ بێت بە دونیای ڕۆژئاوا. گلەیی و گازەندە گرفتێک نیە وەک لەم ڕۆمانەی ئاڤا هۆمادا دەیبینین کاتێک گلەیی لەوەدەکات کە کەنەدا ئەندامی پەیمانی ناتۆیە و تورکیاش وەک ئەندامێکی ناتۆ کورد دەکوژێ. سیاسەتی دژە کۆماری جمهوری ئیسلامی یەکیکە لە سیاسەتە ڕەسمیەکانی دەولەتانی ڕۆژئاوا و سیاسەتی دەولەتیش دەبێ بە عەقڵێک و مۆراڵێک و هەموو شتە ئینسانی و هەڵسەنگاندنی بەرهەمە ئەدەبی و هونەری و سیاسیەکان لەوێوە سەرچآوە دەگرن و ڕۆمانەکەی ئاڤا هۆماش دژ بە ئێرانی جمهوری ئیسلامیە بۆیە خەلات وەردەگرێ. گەر ئەم ڕۆمانە ڕەخنەگری جدی ڕۆژئاوا بوایە بەو مانایەی فایلەکانی ڕۆژیاوا هەڵبداتەوە کە ڕۆژئاوا لە پشت هاتنە سەرکاری “خومەینی و ئاخوندەکانی ئێرانەوە بوون کە دۆکیومێنتەکان هاواردەکەن بۆ ئەم ڕاستیە ئەوا هەرگیز نەک هەر خەڵات بگرە هەرگیز ئەو چەند دێرە لە ستایشی بۆ نەدەنوسرا لە بەرگی کتێبەکەیدا لە لایەن ئینگلیزەکانەوە چ ئەدیب و چ سیاسی. پاشان، لەو ولاتانەی ئەو خەلاتانەی لێ دەدرێ بە نوسەرێک گوایە بەرهەمەکی ئینسان دۆستە یاخود داکۆکەری کێشەیەکی ئینسانی یان ژینگە ئەوا ئەو وڵاتانە خۆیان سەرچاوەی هەموو ئەو مەینەتیانەن کە کاراکترەکانی ناو ئەو ڕۆمان و چیرۆکانە پێوەی دەتلێنەوە. دروستکردنی هەندێ دەزگا بە ناوی خەڵات و هونەر و ئەدەبیاتەوە جگە لە نەخشەیەکی مەبەستداری سیاسەتی وڵاتەکە هیچی تر نیە. تاکو ئیستا هێج یەکێک لەو ڕۆمان و چیرۆکانە یاخود ئەو کتێبانە خەڵاتیان وەرنەگرتووە کە ڕەخنەیان لە سیاسەت و دژەمرۆڤانەیی ولاتەکانیان گرتبێ. وەک تەرەفی ئێمە، تەنها ئەو کتێبانە خەلات وەردەگرن کە مەینتیەکانی خۆیان تەنها وەک بەرهەمی دەسەڵاتە ناوخۆییەکانی خۆیان دەبینن و جیهانێکیش هەیە کە ڕووی تێدەکەن بۆ ڕزگاربوون و ئارامی ئەویش ڕۆژئاوایە. بۆ نموونە، ساڵی 2010 کتێبێک نوسرا بە ناوی “دەست تێکەڵاوی حکومەتی بەریتانیا لەگەڵ ئیسلامی توندڕو” ناوی نوسەرەکە مارک کێرتس”ە.
ئەم کتێبە بە بەڵگەوە باس لە پەیوەندی مێژوویی یەک سەدەیی بەریتانیا و ئیسلامیەکان دەکات کە چۆن بەریتانیا و دواتر ئەمریکا ئیخوان و ئیسلامیەکانی تری دروست کردووە و ئیستاش پشتیوانیان لێدەکەن. ئەم کتێبە نەک ەهر خەڵات نەکرا بەڵکو حموکەتی بەریتانی ڕێگەی گرت لەوەی بڵاوببێتەوە و فشاری دانا لەسەر چاپەمەنیەکان کە بۆی جاپ نەکەن. ئەوە بوو دواتر کەسێک لەسەر حسابی خۆی چاپی کرد و بڵاوی کردەوە بەڵام یەک میدیای ڕەسمی وڵاتان باسیان نەکرد یاخود بایەخێکی ئەوتۆیان پێ نەدا لەگەڵ ئەوەی وەرگێڕدرایە سەر جەندان زمان. نعوم چومسکی یەکێکە لەوانەی کە جونکە هەمیشە ڕەخنەگرە لە سیاسەتی دەولەتەکەی نەک هەر خەڵات وەرباگرێ بەڵکو لە لایەن میدیای ڕەسمیەوە یاخود مەین ستریم میدیاوە نیچ کات گفتوگۆی لەگەڵ ناکرێ. هەرچەندە ئەم پێوسیتی بە خەڵات نیە و چومسکی بۆخۆی خاوەن شەخسیەتێکە کە هەموو میدیا ڕەسمیەکانی ولاتانی غەربی بە لایەک و خۆی بە تەنها بە لایەکی تر. دیارە ناوی تر زۆرن و کە نوسینەکانیان هەمووی دەربارەی ناعەدالەتی و سیاسەتی دژە ئینسانیانەی وڵاتە ڕۆژئاواییەکانە کەچی هیچ خەڵات ناکرێن.
دیارە لە ڕابردوودا زۆر لەو خەڵاتانە لە لایەن نوسەر و بەرهەمهێنەرەکانەوە ڕەتکراوەتەوە هەر لە خەڵاتی نۆبڵەوە تادەگات بە ئۆسکار و ئەوانی تر. لێرەدا ئاماژە بە یەکێکە لەو خەڵاتە “گەورانەی” دنیای هونەر دەدەم لە ئەمریکا بە ناوی خەڵاتی ئۆسکار کە ساکانە دەدرێت. لە دوو سێ ساڵی ڕابردوو زۆربەی زۆری ئەکتەر و هونەرمەند و کەسێتیە ڕەشەکان بایکۆتیان کرد و بە خەڵاتێکی سپی پێستیان لە قەلەمدا. دیارە پێشتریش خەڵکانی تر مەحکومیان کردووە و تەنانەت بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە نەچوون وەک ئەکتەر و هونەرمەندی دیار و بەناوبانگی دنیای فلیم و سینەما و شانۆ “مارلۆن براندۆ” لەسەر فلیمە بە ناوبانگەکەی (العراب) ساڵی 1972. ڕەتکردنەوەی خەلاتەکەشی وەک ناڕەزاییەک بوو لە بەرامبەر ئەو فلیمانەی هۆڵی یود کە نەتەوە بومیەکان “هندیە سورەکان” بە شێوەیەکی دڕەندە و ناشیرین پیشان دەدات. لەسەر ئاستی هونەریش ئەم خەلاتە جیهانیانە گرفتی هەڵسەنگاندنی هونەریان هەیە کە پرۆفشناڵێتیان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
یەک نموونە لەم بارەیەوە باس دەکەم. ڕۆمانی “خانمە بچوکەکان”ی لویس مەی ئاڵکۆت کرا بە فلیم و ساڵی 2019 بڵاوکرایەوە و ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد کە باس لە دەورانی مێژوویی سەدەی نۆزدە دەکات. دوای ئەوەی خەڵاتی ئوۆسکاری پێدرا کەوتە بەر ڕەخنەیەکی زۆری ڕەخنەگران و بینەران بەوەی لە دوو دیمەنی فلیمەکەدا بوتڵی ئاوی پلاستیکی و میتاڵ لەتەک ئەکتەرەکانەوە دانرابوون. ئەم هەڵە سادە و گرنگە و نەبینینی لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیاری ئۆسکارەوە گوایە ئەندامانی لیژنە هەموویان پرۆفیشناڵی ئەکادیمی و هونەرین بە عەیب و عارێکی ئۆسکار لە قەلم درا. دیارە ئەمە یەکجار نیە کە شتی ئاوها ڕوودەدات بەڵام پەیامەکە ئەوەیە مەرج نیە ئەوەی خەڵات وەربگرێ باشە و ئەوەی وەری نەگرێ باش نیە.
لە دواییدا،
لەو ڕۆمانەدا چەندان چەمک و وشە و باس و خواسی ناسازی تێدایە کە باس زۆر هەڵدەگرن لەوانە چەمکی پێشمەرگە و ڕەهەندە مەرگدۆستی و دژە ژیاندۆستی و ڕەگە سیاسی و کۆمەڵایەتی و حزبی و نەتەوەیی و چینایەتیەکانی کە نوسەر زۆر ڕوکەشانە و کلاسکیانە و لەسەر بنەمای هەست و سۆزێکی نەتەوەییانە وو دوور لە عەقڵیەتێکی ڕەخنەگرانەوە باسی ئەو وشەیە و ئەو چەمکەکەی کردووە. ئەم باسە هی شوێنێکی تایبەتترە و بۆ ئەم ڕۆمانە هەر ئەوەندە نوسینە بەسە دەربارەی.[1]
ئەم بابەتە 367 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | هەواڵنامەی کتێب
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-02-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 10-02-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 367 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بەهاری عەرەبی و نەورۆزی سەربەخۆیی
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان 2
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
تۆفیق وەهبی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
تۆفیق وەهبی
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
06-10-2013
هاوڕێ باخەوان
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
پەردەلادان لەسەر مۆنمێنتی چوار براکە لە کەرکووک
26-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
باشوورەی سەروو
26-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەهاری عەرەبی و نەورۆزی سەربەخۆیی
26-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
یەکەم ساتی دەرهێنانی نەوت لە کەرکووک لە ساڵی 1929
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
ئیرۆن
25-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان 2
22-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
22-05-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 519,042
وێنە 106,466
پەرتووک PDF 19,319
فایلی پەیوەندیدار 97,299
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بەهاری عەرەبی و نەورۆزی سەربەخۆیی
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان 2
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!