ناو: بانو
ناوی باوک: عومەر
$ژیاننامە$
ناوی تەواو: بانو عومەر ئەحمەد
لە دايکبووی ساڵی 1999
دەرچوی کۆلێژی ئەندازیاری بەشی کارەبا زانکۆی #سلێمانی#
دەرچوی ساڵی 2020
باری خێزانی: خێزان دارە
لەناو خێزانێکی خوێندەوار و ڕۆشنبیر، باوکی مامۆستای زانکۆیە و لەزانکۆی سلێمانی دەوام دەکات دایکی سەرپەرشتیاری پسپۆڕی زیندەوەر زانیە لە یەکەی سەرپەرشتیاری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی دەوام دەکات.
خاوەنی چەناڵی یوتوبی بواری پەرەپێدانی مرۆیە (بانو عومەر) بۆشیکاری کردن و باسکردنی خودناسی و زيرەکی هەستی و شارەزابون لە زمانی جەستە و بە هێزکردنی کەسی مرۆڤ کار دەکات. چەندین ڤیدۆی تۆمارکراوی هەیە کە لە ڕێگای سۆشیاڵ ميديا و چەناڵی یوتوبی خۆی بڵاوی کردونەتەوە و لەو بوارانەش دا بە بەردەوامی بابەتەکانی خۆی پۆست دەکات.
لەبواری ئەنتەرنێت و تەکنەلۆژیا بۆ ئاسانکردنی ژیان کاردەکات.
تەکنەلۆژیای پێشکەوتوی بەکار هێناوە بۆ بواری پزیشکی و ژینگەی لەو بواردا داهێنان دەکات.
خاوەنی دوو پڕۆژەی زانستیە یەکەمیان: پڕۆژەیەکی ژینگەیە بریتیە لە ئامێرێکی تایبەت بۆ پێوانە و دیاریکردنی ڕێژەی پیسبونی هەوا و تۆمار کردنی ڕێژەکەی.
دووەم: پڕۆژەیەکە کە سودی زۆری بۆ بواری پزیشکی هەیە ئامێرێکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شلەی ناو دەفری نەخۆشخانە دەکات ئەم ئامێرە چاودێری شلەکە دەکات و کارمەندی تەندروستی لێ ئاگادار دەکاتەوە لە نەمان و کەم بونی شلەکە.
ئەم بەرهەمە لە خەڵاتی ڕوانگە بۆ لاوانی داهێنەر ساڵی 2019 پلەی دووەمی بە دەست هێناو و خەڵاتی ڕوانگەی وەرگرت، لە ساڵی 2022 لە لایەن کۆڕەک تیلیکۆمەوە خەڵاتی ئافرەتانی داهێنەری پێبەخشرا.[1]