ناو: سەبری
نازناو: عەمید سەبری
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
$ژیاننامە$
نووسەری کتێبی (حەوت تفەنگەکان) بووە
ناوی تەواوی (عەمید سەبری عەبدوڵڵا عومەر) لە ساڵی 1900 لە شاری #کۆیە# لەدایکبووە ئەفسەرێکی بەتوانا بووە لە ئاشکراکردنی تاوان و تاوانباران وە زۆر کتێبی بەنرخی لەسەر ئەو بابەتانە نووسیوە لەوانە (البنادق السبعة) حەوت تفەنگەکان کە چیرۆکی ئاشکراکردنی حەوت تاوانی جۆراوجۆری گەورە و گرنگی لە عێڕاق تێدا باسکردووە کە بەهۆی ئەوەوە ئاشکرا بووە.
پلەوپایەی جۆراوجۆری بینیوە لەوانە (بەڕێوەبەری پۆلیسی #سلێمانی#، بەڕێوەبەری پۆلیسی #هەولێر#، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدا، بەڕێوەبەری پۆلیسی موسڵ، بڕێوەبەری پۆلیسی ناسریە).
لە ساڵی 1949 کۆچی دوایی کردووە.
وێنەکە لە ساڵی 1940 گیراوە.[1]