شۆڕشی ئەیلول لە باڵەکایەتی لەچاوی کامێرای ڕۆژنامەوانە فەڕەنسیەکانەوە
ڤیدیۆیەکی دەگمەنی شۆڕشی ئەیلولە، کە لە ناوچەی باڵەکایەتیدا، ڕیپۆرتاژەکە ئەنجامدراوە، لە گوندی(دەربەند)ەوە دەست پێ دەکات و مام(حەمەد شۆرەیی) ئەناسرێتەوە، لەگەڵ(خاڵە دێهاتی) کە لەدیوارەکە دەنوسێت(یان کوردستان یان نەمان)
لە دوایشدا دکتۆر #مەحمود عوسمان سۆرانی# و #مەلا مستەفای بارزانی# لێدوانی ڕۆژنامەنوانیان لێ وەردەگیرێت، هەروەها(عەبدوڵڵاپشدەری) کە(فەرماندەی هێزی باڵەک) بوو، دەردەکەویت ڕاهینان بە پێشمەرگەکان دەکات.
وەرگیراوە لە ئەکاونتی: کاروچالاکی تەها ناوەندەیی ئەویش سوپاسی بەختیار دەرگەلەیی دەکات کە ڤيدیۆیکەی بۆ ناردووە[1]