پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
واحید قادر پوور
19-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
19-06-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
نوێکردنەوەی بەڵین و پەیمان لەلایەن کۆمەڵێک جاش و مستەشارەکانی سەردەمی بەعس و سەددام حسێن
18-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
زیاد ئەسعەد بێدەنگی دەشکێنێت و باسی تەندرووستی و تەڵعەت تاهیر دەکات
18-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئیشراقی فەقێ تەیران
17-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
تارمایی مەرگ
16-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,411
وێنە 104,866
پەرتووک PDF 19,372
فایلی پەیوەندیدار 97,508
ڤیدیۆ 1,398
ژیاننامە
پیرەمێرد
شەهیدان
مستەفا خۆشناو
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-06-1947
ژیاننامە
ناهیدە ڕەفیق حیلمی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
بەلقیس
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: هۆنراوە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەلقیس

بەلقیس
بەلقیس
نوسینی: نزار قەبانی
وەرگێڕانی: #ڕۆزا حەمە ساڵح#

سوپاس بۆ ئێوە
سوپاس بۆ ئێوە
خۆشەویستەکەم کوژرا
ئێستا دەتوانن
لەسەر گۆڕی شەهید
پێکێ بخۆنەوە
قەسیدەکەم تیرۆرکرا
ئایە هیچ میللەتێک هەیە
لەم سەر زەمینەدا
جگە لە ئێمە
قەسیدە تیرۆر بکا؟

بەلقیس..
جوانترین شاژن بوو
لە مێژووی بابلدا

بەلقیس..
بەرزترین دار خورما بوو
لە خاکی عێراقدا
کاتێک ڕێی دەکرد
تاوسەکان یاوەری بوون
ئاسکە کێویەکان بەدوایەوە بوون

بەلقیس..
ئەی ئازاری من
ئەی ئازاری قەسیدە
لەو کاتەی کە پەنجەی بۆ دەبەن
ئایا دەکرێ
لەدوای پرچی تۆ
گوڵەگەنمەکان باڵا بکەن؟

ئەی نەینەوا سەوزەکەم..
ئەی قەرەجە قژ زەردەکەم
ئەی شەپۆڵەکانی دیجلە
بەهاران لە قاچیدا جوانترین
پاوانە لەپێ دەکات

بەلقیس تۆیان کوشت..
ئەوە چ میللەتێکە ئەو عەرەبە
دەنگی بولبولەکان تیرۆر دەکا؟
سەموئال و
_
موهەلهەل و
مرۆڤە پێشەنگەکان لەکوێن؟
هۆزەکان یەکتریان خوارد و
رێویەکان یەکتریان کوشت و
جالجاڵۆکەکانیش یەکتریان کووشت
سوێند بێت بەو چاوانەت
کە گریاندمی و
داڵدەی ملێۆنان ئەستێرە بوون

ئەی مانگەکەم..
بە عەرەبی عەجەم دەڵێم
ئایا ئازایەتی درۆیەکی عەرەبییە؟
یان مێژووەکەمان وەک ئێمە درۆیە؟

بەلقیس..
لێم ئاوا مەبە
چونکە دوای تۆ
خۆر لە کەنارەکاندا هەڵنایە
لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دەڵێم:
وایلێهاتووە دز
بەرگی جەنگاوەر دەپۆشێت
لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دەڵێم:
رابەری لێهاتوو
وەک بەڵێندەری لێهاتووە
دەڵێم: داستانی تیشکەکان
ناماقوڵترین نوکتەیەکە کە وتراوە
ئێمە هۆزێکین لە نێوان هۆزەکاندا
ئەمەیە مێژوومان

ئەی بەلقیس..
چۆن مرۆڤەکان جیاوازی
لەنێوان باخچەکان و
زبڵدانەکان دەکەن؟

بەلقیس..
ئەی شەهید
ئەی قەسیدە
ئەی پاکی بێگەرد
سەبە به دوای
شاژنەکەیدا دەگەڕێت و
تۆیش سڵاوی جەماوەر بدەرەوە

ئەی مەزنترین شاژن..
ئەی ئەو ژنەی هەموو شکۆی
چاخەکانی سۆمەری
لە خۆیدا بەرجەستە کردووە

بەلقیس..
ئەی چۆلەکە جوانەکەم
ئەی نیگا بە نرخەکەم
ئەی فرمێسکی ڕژراوم
لەسەر ڕوومەتی مەجدەلییە
ئایا ستەمم لێکردی
کە ڕۆژێ تۆم
لە کەنارەکانی ئەعزەمییەدا گواستەوە؟

بەیروت..
هەر ڕۆژێ یەکێکمان لێدەکوژێت
هەموو ڕۆژێ بە دوای قوربانییەکدا دەگەرێت

مردن..
لەناو فنجانی قاوەکەماندایە و
لەناو کلیلی شوقەکەماندایە و
لەناو گوڵەکانی بالەکۆنەکەماندایە و
لەناو کاغەزی ڕۆژنامەکان و
پیتی ئەلفوبێدایە

ئەی بەلقیس..
ئەوەتا ئێمە
جارێکیتر دەچینەوە
ناو سەدەی تاریکی
دەچینەوە ناو دڕندەیی و
دواکەوتوویی و
ناشرینی و
زەبوونی
جارێکیتر دەچینەوە
ناو چەرخی بەربەرییەت
کاتێک نووسین کۆچێکە
لەنێوان پارچەیەک و
پارچەیەکیتردا
کاتێک تیرۆرکردنی پەپولەیەک
لە گێڵگەکەیدا
بۆتە دۆسییەک

ئایا بەلقیسی
خۆشەویستم دەناسن؟
ئەو گرنگترین بوو
کە لە پەرتووکی دڵداریدا نوسرابێ
تێکەڵەیەکی یەکجار جوان بوو
لەنیوان ئەرخەوان و مەڕمەڕدا
وەنەوشە لە نێوان هەردوو چاویدا
دەنووست و نەدەنووست

بەلقیس..
ئەی ئەو بۆنەی
کە لە هزرمداییت
ئەی ئەو گۆڕەی
لەناو هەوردا کۆچدەکات
لە بەیروت وەک هەر ئاسکێک تۆیان کوشت و دواتر
وشەشیان کوشت

بەلقیس..
ئەمە شیوەن نییە
بەڵام با بڵێن سڵاو لە عەرەب

بەلقیس..
تامەزرۆین.. تامەزرۆین.. تامەزرۆین
ماڵە بچکۆلەکەش
پرسیاری شازادەی بۆن خۆشی دەکات
گوێ بۆ هەواڵەکان دەگرین
هەواڵەکان ئاڵۆزن
هەواڵە حەزپێکراوەکان باس ناکەن
هەتا سەر ئێسک سەربڕاوین
مناڵەکان نازانن چی ڕویداوە
منیش نازانم، چی بڵێم؟
ئایا پاش چەند خولەکێکی تر لە دەرگا دەدەیت؟
پاڵتۆ زستانیەکەت دادەکەنییت؟
ئایە بە زەردەخەندەوە دێت
باش و گەشاوە
وەک گوڵی باخان؟

بەلقیس..
هێشتا ڕووەکە سەوزەکانت
لەسەر دیوارەکانن و دەگرین
ڕووخساریشت هێشتا
لە نێوان ئاوێنە و پەردەکاندا
دێت ودەچێت
تەنانەت ئەو جگەرەی
کە داتگیرساندبوو، نەکوژاوەتەوە
دووکەڵەکەشی
هێشتا نایەوێ کۆچ بکات

بەلقیس..
لێدراوین
لە ناخەوە لێدراوین
باخچەکانیش
نا ئارامی تیادا نیشتەجێیە

بەلقیس..
چۆن ڕۆژەکان و
خەونەکانت لێبردم و
باخچەکان و
وەرزەکانت نەهێشت
هاوسەرەکەم
خۆشەویستەکەم
قەسیدەکەم
نووری چاوم
تۆ چۆلەکە جوانەکەی من بوویت
چۆن لە دەستم فڕیت
ئەی بەلقیس؟

بەلقیس..
ئێستا کاتی
خواردنەوەی
چای عێراقی بۆنخۆش و
پێشکەشکردنیەتی
ئەی زەڕافە
ئایە کێ لە مەولا
پەرداخەکان دابەش بکات؟
کێ بوو فورات و
گۆڵەکانی دیجلە و ڕەسافەی
بۆ ماڵەکەمان گواستەوە؟

بەلقیس..
خەمەکان ئەنجن ئەنجنم دەکەن
ئەو بەیروتەی کە تۆی کوشت
بە تاوانەکەی نازانێت
ئەو بەیروتەی کە عاشقتبوو
نازانێ کە عاشقەکەی خۆی کوشت و
مانگی کوژاندەوە.

بەلقیس..
ئەی بەلقیس
ئەی بەلقیس
هەموو هەورێک بۆت دەگری،
ئایە ئیتر کێ بۆ من بگری؟

بەلقیس..
چۆن بە بێدەنگی ڕۆشتی و
دەستت نەخستە سەر دەستم؟

بەلقیس..
چۆن ئێمەت لە بەربادا
بەجێهێشت
وەک گەڵای دار هەڵدەلەرزین؟
هەرسێکەمانت بە جێهێشت
وەک پەڕێک لە ژێر باراندا
ئایە بیرت لە من نەکردەوە؟
کەچەند پێویستیم
بە خۆشەویستیتە؟
وەک چۆن(زەینەب و عومەر)یش پێویستیان پێیە.

بەلقیس..
ئەی گەنجینە ئەفسوناویەکەم
ئەی ڕمە عێراقیەکەم و
ئەی دارستانی حەیزەران
ئەی ئەوکەسەی لە بڵندیدا بەرەنگاریی ئەستێرەت دەکرد
ئەم هەموو چالاکیانەت
لە کوێووە هێنا بوو؟

بەلقیس..
ئەی هاورێ و دۆستم
ناسک وەک گوڵە بەیبون
بەیروت دڵی بۆمان تەنگە و
دەریا ناڕەحەتە و
شوێنیشمان تەنگە

بەلقیس..
تۆ هەرگیز دووبارە نابیتەوە و
بەڵقیسێکی تر نابێتەوە

بەلقیس..
ئەو شتە بچووکانەی
کە لەنێوانماندا هەیە
سەرم دەبڕێ
خولەک و چرکەکانی
جەڵتەم لێدەدەن
بۆ هەر دەرزییەکی بچووک
چیرۆکێک هەیە
بۆ هەر گرێبەستێک
لە گرێبەستەکانت
دوو چیرۆک هەن
تەنانەت شانەکردنی
قژە ئاڵتوونیەکەشت
وەک هەمیشە
بارانی سۆزم بەسەر دەبارێنێ
دەنگی جوانی عێراقیش
دەگاتە لای پەنجەرەکەم
دەگاتە لای کورسی و
قاپ و قاچاخەکان
لە ئاوێنەکەوە دەرئەکەویت
لە ئەنگوستیلەکەتەوە
لە پەخشانەکانەکەتەوە
لە مۆمەکان
لەجامەکان
لە شەرابی ئەرخەوانییەوە دەرئەکەویت

بەلقیس..
ئەی بەلقیس
ئەی بەلقیس
ئەگەر دەزانیت
چێگات چەند بە ئازارە
لەهەر گۆشەیەک
تۆ وەک چۆلەکەیەک
بە ناویدا دەخولێیتەوە
بۆنی خۆشت
وەک دارستانی بیلەسان دێت
لەوێدا، جگەرەت دەکێشا
لەوێدا، دەتخوێندەوە
لەوێدا، وەک دارخورمایەک قژت شانە دەکرد
کە دەهاتیتە لای میوانەکان
وەک شمشێرێکی یەمەنی بوویت

بەلقیس..
کوا شووشەی گەیرەلان؟
کوا چەرخە شینەکە؟
کوا جگەرەی کێنت
کە لێوەکانتی جێنەدەهێشت؟
کوا (هاشمی) گۆرانیبێژ؟
لە سەرو پێکهاتەی
فێستیڤاڵەکان
شانەکان ڕابردووی خۆیان وەبیردێتەوە
فرمێسکیان دەرژێتەوە
ئایا شانەکانیش
لە تامەزرۆیان بۆت دەناڵێنن؟

بەلقیس..
زۆر ئەستەمە
لە خوێنی خۆم کۆچ بکەم
منێک کە گەمارۆدراوبم
لە نێوان کڵپەی ئاگر و
کڵپەی دووکەڵدا

بەلقیس..
ئەی شازادەکەم
ئەوەتا تۆ
لە جەنگی
خێڵ وخێڵدا
دەسوتێت
ئایە لەسەر کۆچی شاژنەکەمدا چی بنووسم؟
قسەکردن ئابڕوچوونمە
ئەوەتا ئێمە لە نیوان قوربانێکاندا
بە دوای ئەستێرەیەکی کەوتوودا دەگەرێین
بەدوای جەستەیەک
کە وەک ئاوێنەیەکی شکاو پەرشوبڵاوە
ئەی خۆشەویست
ئەوەتا ئێمە پرسیار دەکەین
ئایا ئەم گۆڕە گۆڕی تۆیە
یان گۆڕی عروبەیە

بەلقیس..
ئەی ئەو شۆڕەبییەی
کە پرچی بە سەرمدا
شۆڕکردۆتەوە
ئەی زەرافەی سەر بڵند

بەلقیس..
چارەنووسی عەرەبیمان وایە
عەرەب تیرۆرمان بکات
عەرەب گۆشتمان بخوات
عەرەب ورگمان هەڵدڕێت
عەرەب گۆڕمان هەڵکەنێت
ئایا چۆن لەم دادگاییە ڕابکەین؟
خەنجەری عەرەبی
هیچ جیاوازییەک لە نێوان
گەردنی پیاوان و
گەردنی ژناندا ناکات

بەلقیس..
ئەوان تۆیان پارچەپارچەکرد
لای ئێمە هەموو تەرمەکان
لە کەربەلاوە دێن
لە کەربەلاشەوە کۆتاییاندێت
لەمرۆ بە دواوە
چیتر مێژوو ناخوێنمەوە
پەنجەکانم گڕیانگرتووە
جلەکانم بە خوێن داپۆشراون
ئەوەتا ئێمە دەچینە
ناو چەرخی بەردینیمان
ڕۆژانە هەزار ساڵ
دەگەرێنەوە بۆ دواوە
لە دوای کۆچی چاوانت
دەریا لە بەیروت کشایەوە
هۆنراوەش پرسیاری
پەخشانەکەی دەکات
کە هێشتا وشەکانی تەواو نەبوون
هیچ کەسێکیش
وەڵامی پرسیارەکە ناداتەوە

ئەی بەلقیس..
خەم وەک پرتەقاڵ
شادییەکانم دەگوشێت
ئێستا تەنگوچەڵەمەی
وشەکان دەزانم
گرفتی زمانی ئاڵۆز دەزانم
منم کە داهێنەری نامەکان
کەچی نازانم
چۆن نامەکە دەستپێبکەم
شمشێر بە ناو گۆشتی کەمەرمدا دەچێت و
بەناو کەمەری
دەستەواژەدا دەچێت
هەموو شارستانییەت تۆیت
ئەی بەلقیس
مێینە خۆی شارستانییەتە

بەلقیس..
تۆ مەزنترین مژدەی منی
کێ بوو ئەو مزگێنەی دزی؟
تۆ نووسین بوویت
بەر لەوەی نووسین هەبێ
تۆ دوورگە و منارەیت

بەلقیس..
ئەی مانگی من
ئەی ئەو مانگەی
کە لەنێو بەردەکان دایانپۆشی
ئێستا پەردە لادەدرێت
ئێستا پەردە لادەدرێت
لە لێکۆڵینەوەکەدا دەڵێم:
من ناوەکان دەزانم
ناوی شتەکان و
بەندکراوەکان و
شەهیدەکان و
هەژارەکان و
لاوازەکان
دەشڵێم: من شمشێر وەشێنی
بکوژی هاوسەرەکەم و
ڕووخساری هەموو سیخوڕەکان دەناسم
دەشڵێم:
پاکیزەییمان جندەییە و
خواپەرستیمان پوخڵییە
دەشڵێم: خەباتمان درۆیە و
هیچ جیاوازییەکیش نییە
لە نێوان سیاسەت و لەشفرۆشیدا
لە لێکۆڵینەوەکەدا دەڵێم:
من بکوژەکانم ناسیووە و دەڵێم:
زەمەنی عەرەبی ئێمە تایبەتە
بە سەربڕینی یاسەمین و
کوشتنی هەموو پەیامبەران و
کوشتنی هەموو نێردراوان
عەرەب تەنانەت
چاو سەوزەکانیش دەخۆن
هەتا کەزییەکان و
ئەنگوستیلەکان و
بازنەکان و
ئاوێنەکان و
یارییەکان و
ئەستێرەکانیش
لە نیشتمانی من دەترسن
من هۆکارەکەی نازانم
تەنانەت باڵندەکانیش
لە نیشتمانی من ڕادەکەن
من هۆکارەکەی نازانم
تەنانەت هەسارەکان و
پاپۆڕەکان و هەور و
تەنانەت تیانووس و پەرتوکەکان و
هەموو شتە جوانەکانیش
هەموویان، دژی عەرەبن
کاتێ جەستەی ڕووناکت هەڵوەرێ

بەلقیس..
ئەی مروارییە بەخشندەکەم
بیرمکردەوە: ئایە کوشتنی ژنان
ئارەزوویەکی عەرەبییە
یا ئێمە بە ڕەچەڵەک
تاوانە پیشەمان؟

بەلقیس..
ئەی ماینە جوانەکەم
من شەرم لە تەواوی مێژووم دەکەم
ئەمە وڵاتێکە
تیایدا ئەسپەکان دەکوژن
ئەمە وڵاتێکە
تیایدا ئەسپەکان دەکوژن
لەو ڕۆژەوەی کە سەریانبڕیت

ئەی بەڵقیس..
ئەی جوانترین نیشتمان
مرۆڤ نازانێت
چۆن لەم نیشتیمانەدا دەژی
مرۆڤ نازانێت
چۆن لەم نیشتیمانەدا دەمرێ
من هێشتا خوێنم دەدەم
تاکو دونیا دڵخۆشبکەم
بەڵام ئاسمان ویستی
وەک گەڵاکانی پایز
بە تەنها بمێنمەوە

ئایا شاعیران
لە ڕەحمی ماندوویەتی
لەدایک دەبن؟
ئایا قەسیدە
چەقۆ لێدانە لە دڵ
کە هیچ هەتوانێکیشی نییە؟
یا ئەوە منم بە تەنها چاوەکانم مێژووی گریان کورتدەکاتەوە؟
لە لێکۆڵینەوەکەدا دەڵێم:
چۆن ئاسکەکەم
بە شمشێری ئەبو لەهەب مرد؟
پێیاندەڵێم کە چۆن
هەموو دەزەکان
لە کەنداوەوە
هەتا زەریا
وێراندەکەن و دەسوتێنن و
تاڵاندەکەن و بەرتیلدەخۆن و
دەستدرێژی دەکەنە سەر ئافرەت
بەو جۆرەی کە ئەبو لە هەب دەیەوێ
پێیاندەڵێم:
هەموو سەگەکان فەرمانبەرن و
لە سەر حیسابی ئەبو لەهەب
دەخۆن و
دەخۆنەوە و
سەرخۆشدەبن
هیچ دنکە گەنمێ لە زەویدا
بەبێ پرسی ئەبی لەهەب ناڕوێ
هیچ منداڵێک لای ئێمە
لە دایک نابێت
ئەگەر ڕۆژێ دایکی
سەردانی ناوجێی
ئەبی لەهەبی نەکردبێ
دەرگای هیچ زیندانێک ناکرێتەوە
بەبێ پرسی ئەبی لەهەب
هیچ سەرێک ناپەڕێنرێت
بەبێ فەرمانی ئەبی لەهەب
لە لێکۆڵێنەوەکەدا دەڵێم:
چۆن دەستدرێژی
کرایە سەر شازادەکەم و
چۆن پیرۆزەی چاوەکانی و
ئەنگوستیلەی بوکێنییان
دابەش کرد
دەشڵێم چۆن ئەو قژەیان دابەشکرد
کە وەک ڕووباری زێر دەڕۆیشت
لە لێکۆڵینەوەکەدا دەڵێم:
چۆن دەستیانگرت
بە سەر ئایەتەکانی
کتێبە پیرۆزەکەدا و
گڕیان تێبەردا
دەڵێم:
چۆن خوێنیان ڕشت و
چۆن دەمیان زەوت کرد
نە گوڵێکیان لێهێشتەوە و
نە ترێیەک
ئاخۆ مەرگی بەڵقیس
تاکە سەرکەوتنە
لە هەموو مێژووی عەرەبدا؟

بەلقیس..
ئەی ئەشقی من هەتا مەستیی
پەیامبەرە درۆزنەکان
دەستەوەستان ڕۆنیشتوون و
هیچ پەیامێکیان نییە و
سواری کۆڵی گەل بوون
ئەگەر ئەوان
لە فەڵەستینی غەمبارەوە
ئەستێرەیەک
یان پرتەقاڵێکیان بۆ بهێناینایە
یان لە کەنارەکانی غەزەوە
بەردێکی بچووک
یان سەدەفێکیان بۆ بهێناینایە
ئەگەر ئەوان
لە چارەکە سەدەی ڕابردوودا
زیتونێکیان ڕزگار بکردایە
یا لیمۆیەکیان بگەڕاندبایە
یا شورەییان لە مێژوودا نەهێشتایە
ئەو کات بۆ کوشتنت
سوپاسم دەکردن

ئەی بەلقیس..
ئەی عەشقی من
تا ئەوپەڕی مەستیی
ئەوان فەڵەستینیان بەجێهێشت
بۆ ئەوەی ئاسکێک تیرۆر بکەن!

ئەی بەلقیس..
ئایە شیعر لەم زەمەنەدا
چی دەڵێت؟
ئایا شیعر چی دەڵێت؟
لەم چاخی شعوبییەت و
ئاگرپەرستی ترسنۆکەدا
جیهانی عەرەبی
دەهاڕدرێ و
سەرکوت دەکرێ و
زمانی بڕێندراوە
ئێمە لە تاوانکردندا لە لوتکەداین
ئیتر (العقد الفرید) و
گۆرانی چین؟
ئەی خۆشەویستم تۆیان
لەناو دەستم و
قەسیدەیان لەناو زارم دەرهێنا
نووسین و
خوێندنەوە و
منداڵیم و هیواشیان برد

بەلقیس..
ئەی بەلقیس
ئەی ئەو فرمێسکەی
دڵۆپ دڵۆپ
دەرژێتە سەر برژانگی کەمان
ئەی نهێنی عەشقم
زانیم کێ تۆی کووشت
بەڵام ئەوان
بەر لە تەواو بوونی گێمەکە
ماینەکەی منیان کوشت

بەلقیس..
داوات لێدەکەم
کە بمبەخشییت
لەوانەیە ژیانی تۆ
قوربانی بوبێ بۆ ژیانی من
من باش دەزانم
ئەوانەی دەستیان
لە کووشتنی تۆدا بوو
مەرامییان کوشتنی
وشەکانی من بوو
ئەی شۆخەکەم
لە سپاردەی خودا بنوو،
تازە لە دوای تۆ
هەم شیعر نووسین و
هەم مێینە ئەستەمە
لە دوای تۆ
نەوەیەک لە منداڵان دەمێننەوە
پرسیاری کەزیە درێژەکەی تۆ دەکەن
نەوەیەک لە عاشقان
لەبارەی تۆ دەخوێننەوە
ئەی مامۆستای ڕەسەن
ڕۆژێک دێ عەرەب دەزانێ
کە ئەوان
پەيامبەرێکی ژنیان کوشتووە
پەيامبەرێکی ژنیان کوشتووە

پ..ە..ی..ا..م..ب..ە..ر..ێ..ک..ی
ژ..ن..ی..ا..ن..ک..وو..ش..ت..و..ە..


⚠️(سەبەء) مەملەکەتێکی عەرەبی یەمەنی کۆنە.
⚠️(مجدەلیە) مەبەستی مەریەمی مەجدەلیە، یەکێک بووە لە قوتابییەکانی عیسای مەسیح.
⚠️(العقد الفريد) ناوی پەرتوکێکە هی نوسەر ئبن عبد ڕبە ئەندەلسی، کتێبکە پێکهاتووە لە هەواڵ و قسەی نەستەق و ئامۆژگاری و شیعر کە لە شێوەی ڕستەدا دابەشکراوە.[1]
ئەم بابەتە 1,106 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | ھەوڵدان بۆ کوشتنی ئەو ژنەی کە ناکوژرێ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی هەڵبەست: دڵداری
جۆری هەڵبەست: کلاسیک
کێشی هەڵبەست: سەربەست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 14-02-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 14-02-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 15-02-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,106 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
کورتەباس
گرنگی و دەوری فێرکردنی گەوران لە پەرەسەندن دا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
واحید قادر پوور
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئەو مرۆڤەی ژیانی سەربەستی لەهەموو شتێ لا بەرزتر بووە
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
تارمایی مەرگ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
ئیشراقی فەقێ تەیران
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
کورتەباس
گەشەکردنی ئابوری و لێدوانێک دەربارەی زاراوەی دواکەوتن
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
کورتەباس
مەی و مەیخانە لە شیعری هێمن دا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
کورتەباس
شیزوفرینیا چی یە و چۆن چارەسەر دەکرێت
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
پیرەمێرد
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
پیرەمێرد
شەهیدان
مستەفا خۆشناو
08-11-2008
هاوڕێ باخەوان
مستەفا خۆشناو
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-06-1947
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
19-06-1947
ژیاننامە
ناهیدە ڕەفیق حیلمی
19-06-2019
زریان سەرچناری
ناهیدە ڕەفیق حیلمی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
هەژیر مەحمود پوور
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
واحید قادر پوور
19-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
19-06-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
نوێکردنەوەی بەڵین و پەیمان لەلایەن کۆمەڵێک جاش و مستەشارەکانی سەردەمی بەعس و سەددام حسێن
18-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
زیاد ئەسعەد بێدەنگی دەشکێنێت و باسی تەندرووستی و تەڵعەت تاهیر دەکات
18-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئیشراقی فەقێ تەیران
17-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
تارمایی مەرگ
16-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,411
وێنە 104,866
پەرتووک PDF 19,372
فایلی پەیوەندیدار 97,508
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
کورتەباس
گرنگی و دەوری فێرکردنی گەوران لە پەرەسەندن دا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
واحید قادر پوور
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئەو مرۆڤەی ژیانی سەربەستی لەهەموو شتێ لا بەرزتر بووە
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
تارمایی مەرگ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
ئیشراقی فەقێ تەیران
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
کورتەباس
گەشەکردنی ئابوری و لێدوانێک دەربارەی زاراوەی دواکەوتن
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
کورتەباس
مەی و مەیخانە لە شیعری هێمن دا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
کورتەباس
شیزوفرینیا چی یە و چۆن چارەسەر دەکرێت
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - کۆمپیوتەر پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - جۆری وەشان - چاپکراو پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - ئینگلیزی پەرتووکخانە - فایلی PDF - بەڵێ ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - نەتەوە - کورد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.578 چرکە!