ناو: خدر
نازناو: عەریف خدر
ناوی باوک: ڕەشید
ڕۆژی لەدایکبوون: 1928
ڕۆژی کۆچی دوایی: #18-02-1984#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$
عەریف خدری وێنەگر
خدر ڕەشید مەولود ناسراوە بە (عەریف خدری وێنەگر) ، لە ساڵی 1928 لە شاری هەولێر لە دایکبووە، لە سەردەمی مەلیک فەیسەڵ بووەتە سەرباز، پاڵەوانی ماتۆڕسکیل بووە، نمایشی لە کوردستان و وڵاتانی دراوسێ کردووە.
لە ساڵی 1955 بەهۆی نەخۆشییەوە لە سەربازی خانەنشین دەکرێت.
لە هەمان ساڵ 1955 یەکەم ستۆدیۆی وێنەگری کردووەتەوە لە هەولێر بە ناوی ستۆدیۆ جیهان، کە بە کۆنترین وێنەگر و ستۆدیو هەژمار دەکرێت.
عەریف خدر لە کاری وێنەگری بەردەوام بوو کەس پێی نەدەزانی تاوەکوو ڕۆژێک لە ساڵی 1969 بوو من ئەو کاتی منداڵ بووم و ڕەحمەتی باوکم لە ژووری تاریک (دارک ڕووم) بوو وێنەی چاپ دەکرد، ستۆدیۆی ئێمە لە شەقامی موزەفەریە بوو، کاتێک زریپۆشێک 8 تایەی پێوە بوو لەگەڵ ڕاوەستان، چەندین سەرباز هێرشیان کردە ناو ستۆدیۆ، منیش کە ئەوانم بینی یەکسەر هاوارم کردە باوکم ئاگادارم کردەوە، ئەو زۆر بەپەڵە هاتە دەرەوە، ئەوانیش ستۆدیۆ و ژوورەکەیان هەموو تێکدا و هێرشیان کردە سەر باوکم و پرسیاری وێنە و فیلم یان لێ دەکرد، باوکمیان برد لەگەڵ خۆیان و منیش بەگریانەوە لەناو ستۆدیۆ جێیان هێشتم و جیرانەکان هاتن.
عەریف خدر لە مەنزوومەی ئیستخبارات گیرا ماوەیەکی زۆر و پاشان دەرچوو و ئازاری هەبوو و خۆی باسی کرد کە زۆر ئەشکەنجە درا بوو، بەڵام کێشەی گەورەی ئەوە بوو کە فیلمی بۆ هاتبوو لەلایەن شەهید فرەنسۆ هەریری و ئەوان هەواڵیان پێگەیشتبوو، ئەویش لە بەر ئەوەی دەست بەعسییەکان نەکەوێت، قووتی دابوو، ئێمەش بە نهێنی بردمانە لای دکتۆر عەبدولڕەزاق دەباغ و نەشتەرگەری بۆ کرد، کە زۆر هاوڕێی بوو.
عەریف خدری وێنەگر لە #18-02-1984# وەفاتی کرد، بە هەزاران وێنەی لە دوای خۆی بەجێهێشت و زۆربەیان ئەرشیفکراون.[1]