ناونیشانی پەڕتووک: ڕۆژنامەی خورماڵ 1940
ناوی نووسەر: #گۆران سەلام محەمەد#
$پێناسی پەرتووک$
کورتەباسێک لەبارەی پەرتووکی: کۆمەڵە ڕۆژنامەی چەمچەماڵ 1946
ئەم پەرتووکە لە بنەڕەتدا یەکەم توێژینەوەی زانستییە لەسەر ڕۆژنامەیەکی مێژوویی بەناوی کۆمەڵە ڕۆژنامەی چەمچەماڵ کە لە ساڵی 1946دا لەلایەن شاکر فەتاح مامۆستای حەوت هونەرەوە بەدروشمی کۆمەڵە ڕۆژنامەیەکی مێژووییە، لە ساڵی 1946 لە چەمچەماڵدا، بۆ پێگەیاندنی دانیشتوانی ناوچەی چەمچەماڵ دەرهێنراوە، نەتەوەی ئاڕاستە کردووە بۆ ژیانێکی بڵندتر.
هەروەها بۆ یەکەمینجارە بەڵگەی دەستنووسیی ڕەسەنی ئۆرجیناڵی تەواوی لاپەڕە و ژمارەکانی ڕۆژنامەکە بڵاودەکرێنەوە، کە پێکهاتووە لە 7 ژمارە.
- تەواوی لاپەڕە و ژمارەکانی ڕۆژنامەکە بە ڕێباز و ڕێنووس و خاڵبەندی هاوچەرخ پاکنووس کراوە.
- دواتر چەند تەوەرێکی داهێنراو و نوێ لە خۆدەگرێ ئەوانیش:
سەرەتاکان
پێشەکی
وتەیەکی پێویست
لێکۆڵینەوەیەک لەسەر کۆمەڵە ڕۆژنامەی #چەمچەماڵ# 1946
- تەوەری یەکەم: مێژووی کۆمەڵە ڕۆژنامەی چەمچەماڵ
- تەوەری دووەم: هەڵسەنگاندنێکی مێژوویی بۆ ڕۆژگاری دەرچوونی کۆمەڵە ڕۆژنامەی چەمچەماڵ 1946
- تەوەری سێیەم: دەنگوباسی دەرەوە
- تەوەرەی چوارەم: گاڵتەوگەپ، پێکەنین و مەتەڵ
- تەوەری پێنجەم: ئاوەدنکردنەوە و خزمەتگوزاری
- تەوەری شەشەم: خوێندەواری، ڕۆشنبیری و زانیاری
- تەوەری حەوتەم: کۆمەڵایەتی و هەواڵەکانی ناوخۆی چەمچەماڵ
- تەوەری هەشتەم: بابەتە وێژەییەکان
- تەوەری نۆیەم: بابەتە دارایی و ئابوورییەکان
- تەوەری دەیەەم: بابەتە تەندروستییەکان
- تەوەری یازدەیەم: بابەتە کشتوکاڵییەکان
- تەوەری دوانزەیەم: بابەتە مێژووییەکان
- وتەیەکی مامۆستا شاکر فەتاح
- تەوەرەی سیانزەیەم: تەواوی ژمارەکانی ڕۆژنامەکە بە ڕێنووسی نوێ
- تەوەری چواردەیەم: وێنەی ئۆرجیناڵی کۆمەڵە ڕۆژنامەی چەمچەماڵ
لیستی سەرچاوەکان
- نووسەر لە چەند دێڕێکدا[1]