دەقی پەیامەکەی #دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ#:
ساڵیادی کارەساتی 1ی شوبات برینێکە ساڕێژ نابێت، لەو ڕۆژەدا تیرۆرستان و تاریکپەرستان لە دوو کردەوەی تیرۆرستی دەیان تێکۆشەرو قارەمانی گەلەکەمانیان شەهید کرد، هەزاران سڵاو لەگیانی پاکیان.
لەیادی ئەم کارەساتە جەرگبڕەدا دروودو سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدان و بەڵێن دەدەین درێژەپێدەری کاروانی سەربەرزی شەهیدان بین.
ئەم کردەوە تیرۆرستیە پێمان دەڵێ تەنهاو تەنها بە یەکگرتوویی دەتوانین بە ئامانج بگەین و بۆ دوژمنانی گەلەکەمان جیاوازی نییە هەر حزب و لایەنێک بیت.
دەرباز کۆسرەت ڕەسول
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!