دەقی پەیامەکەی #ئاسۆ مامەند#:
کوردستانیانی ئازیز..!
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان..!
(18) ساڵ بەر لە ئێستاو لە (1)ی شوباتی ساڵی 2004 دا، بە پیلانێکی پێشوەختەی تاقمی تیرۆیستی ئەلقاعیدە و لە ڕێگەی دوو تیرۆریستی خۆکوژەوە، دوو کردەوەی تیرۆستیی دژ بە گەلەکەمان لە شاری #هەولێر#ی قەڵاو منارە ئەنجام دران.
لەو کردەوە تیرۆریستییەدا کە هەردوو بارەگای مەڵبەندی (3)ی ڕێکخستنی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لقی (2)ی پارتی دیموکراتی کوردستانی کردە ئامانج، بەهۆیەوە چەندین سەرکردە و هاووڵاتیی شەهید و برینداربوون!
لە بیرەوەری ئەو ڕووداوە جەرگبڕدا، وێڕای گەیاندنی هاوخەمی بە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و قوربانیانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە، هاوکات جەخت لەوەش دەکەینەوە کە دەبێت یەکی شوبات ببێتە وێستگەی بە یەکگەیشتنەوەی لایەنە ناکۆکەکان و نەهێشتنی جیاوازییەکان، چونکە ئەو ڕووداوە ئەوەی سەلماند، دوژمنانی گەلەکەمان بۆ لە نێوبردنمان جیاوازی لە نێوان هیچ لایەکماندا ناکەن.
بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی دەتوانیین ڕۆحی شەهیدانی (1)ی شوبات ئارام و ئاسوودە بکەین و وەکو یەک دەستی پۆڵایینیش ڕووبەڕووی تیرۆر و دوومنانی گەلەکەمان ببینەوە!
سڵاو.. لە شەهیدانی (1)ی شوبات! سەربەرزی بۆ کەسوکارە تێکۆشەرەکانیان!
روو ڕەشی بۆ دووژمنانی گەلەکەمان..!
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکووک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!