دەقی وتارەکەی #سەعدی ئەحمەد پیرە#:
بەرێزان
ئاغای ڕەشنودی سەرکونسڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر
ئامادەبوانی قەدر گران
ئەم کاتەتان باش
ئەمڕۆ 43 ساڵ تێدەپەڕی بەسەر شۆڕشی مەزنی ئیسلامی ئێران.
ئیجازە بفەرموون بەناوی بەڕێز هاوسەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی ئەمڕۆژە لە مەقامی موعظمی ڕەهبەری، حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و گەلانی ئێران بکەم.
لەساڵی 1977 زاینی یەوە قیام و خۆپیشاندان لەلایەن هەموو پێکهاتەکانی ئێران (ئاینی، سیاسی، ئیتنیکی) دەستیپێکرد.
لە عیراقەوە لەلایەن خوالێخۆشبوو ئیمام خومەینی سەرپەرشتی دەکرا له و کاتەوە یەکێتی بەچاوی ئومێدێکی زۆر ئەم شۆڕشەی هەڵسەنگاند و پەیوەندی لەگەڵ دەگرتن.
1979 گەڕانەوەی ئیمام خومەینی و پیرۆزی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە تا ئەمڕۆش ئەم شۆڕشە بەردەوامە و کاریگەرییەکانی لەسەرتاسەری جیهاندا بەروونی هەستی پێدەکرێت
خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال نامەی یەکەمی لە ڕێگای خوالێخۆشبوو خانم وەصفیە بەنی وەیس نارد بۆ بەرێز ئیمام خومەینی لە نەجەفی ئەشڕەف، دوای چوونی ئیمام خومەینی بۆ پاریس، دیسان وەفدی یەکێتی بەسەرۆکایەتی د.فواد مەعصوم زیارەتی ئیمام خومەینی کرد و نامەی سەرۆک مام جەلال-یان بۆبرد، پاش گەرانەوەشی بۆ ئیران وەفدی یەکێتی بەردەوام بوون لە سەردانیکردنی.
کۆماری ئیسلامی ئێران دەرگای کراوەبوو بۆ ئاوارەکانی کوردستان لە کاتی ڕووداوەکان.
بەتایبەتی دەوری کۆماری ئیسلامی ئێران لەکاتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، کردنەوەی دەرگا بۆ میدیاکانی جیهان و ئێران و بردنی بریندارەکان بۆ دەرەوەی ئێران، ئەهمیەتی سیاسی و ئینسانی ئێجگار گەورەی هەبوو، لە دامێنی پرۆسەی ڕزگاری کوێت وپەرچە هێرشی عیراق بۆ سەر هەرێمی کوردستان و کۆچە ملیۆنیەکەی خەڵکی کوردستان لەبەهاری 1991 حکومەت و گەلانی ئێران لە شارەکانی کوردستانی ئێران دەرگایان کردەوە و خەڵکەکەیان گرتە باوەش بە ئیتیکیکی زۆر بەرز.
کۆماری ئیسلامی ئیران یەکەم وڵات بوو لەدوای 3-8-2014 بەسەرپەرشتی شەهید سەردار قاسمی #سلێمانی# هێزی نارد بۆ بەرپەچدانەوەی هێرشەکانی #داعش# لە هەولێر و مەخمور و شوێنە جیاجیاکانی عیراق.
تەنانەت ئێستاش ئه و بن بەستەی کە لایەنە سیاسییە عیراقییەکان تێیکەوتوون کۆماری ئیسلامی ئێران سەنگی خۆی بەکاردینی بۆ لێک نزیک کردنەوە و چارەسەری بە ئومێدی دامەزراندنی حکومەتی نوێی عیراق هەرچی زووە.
کارێکی ئاسان نییە هاوکاری ئێران بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان لە دانیشتنێکی ئاوادا هەژمار بکرێت، زۆرن.
بۆیە.
هەرێمی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرزتر دەنرخێنێ و هاوکارییە هەمەلایەنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبیر ناکەین.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم بە ئومێدی بەردەوامی و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانمان.
سوپاس
سەعدی ئەحمەد پیرە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان[1]