دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێزان/ خانەوادە و بنەماڵەی هەڤاڵ محەمەد نەبی وەسانی، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 6ی #سۆران#
بە داخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و تێکۆشەری دێرین (حەمەدئەمین نەبی) وەسانی براتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و لە خوای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبکات و سەبووری و دڵئارامیش بە ئێوە و خزمان و بنەماڵە سەربەرزەکەتان ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
31ی 1ی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!