دان و ماشیان پێکەوە ناکورێ
ئه و ئیدیۆمە لە وراتی #کۆیە# بووە به دانوله(دانەوێڵە) یان پێکەوە ناکوڵێ، بەڵام لە #ڕواندز#ێ دەوترێت: دان و ماشیان پێکەوە ناکورێ، لێرەدا دانەوێلەی گەنم کە بەدەنکە گەنم دەوترێت: دان، ماشیش لەڕووەکە پاقلەمەنیەکانە، گەنم و ماش ئەگەر تێکەڵ بکرێن و بخرێنە ناو مەنجەڵێکەوە، لەبەر ئەوەی هەر یەکەیان پلەی کوڵانیان جیاوازە و بەیەکەوە لە یەک کاتدا ناکوڵێن، بۆیە کراوە به و ئیدیۆمە و به دوو کەسی نەکوڵەک و بەیەکەوە هەڵنەکردوو دەوترێت: دان و ماشیان پێکەوە ناکورێ. [1]