[1]سەد تەرەی پساندیه
هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمە زۆرە و وتراوە: لە حەوت ئاوانی داوە قاچی تەڕ نەبووە یان حەوت بەڕک و گیرفانە یان گورگی باڵان-باران دیدەیە-دیتەیە، دونیادیدەیە یان وتراوە تەڵە بەکلکی دەتەقێنێتەوە.....تاد، لە سۆران و دەوروبەری دەوترێت: سەد تەرەی پساندیە، واتە مرۆڤێکی زۆر فێڵباز و تەڵەکەبازە بەئاسانی تێ ناکەوێت و لەسەد تەڵەی داوە هەمووی پساندووە و داوبەز بووە.