بەراز تا بۆز نەبێت، بێناموس نابێت
لە زۆر ناوچەی کوردستان لەبری ئه و ئیدیۆمە دەوترێت:پیرە سەی عەمەل گوجیلانی، مرۆڤ کە بەساڵ بچێت و هێشتا مەیلی بێ ناموسی هەبێت، بۆز: واتە تێکەڵ بوونی ڕەنگی سپی و ڕەش یان ماش و برنجی، وشەی: بازەش هەر لە بوونی پەڵەی سپی و ڕەش بەیەکەوە هاتووە، ئه و کەسانەی بێ ناموسی بکەن و لەگەڵ تەمەنیان یەکدی نەگرێتەوە بەتەوسەوە پێیان دەوترێت: بەراز تا بۆز نەبێت، بێ ناموس نابێت.[1]