قوماس 36
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#
قادر قرپەستوور دوو ماچی لەمن کرد و گۆتی: ڕەبی موبارەکت بی کوڕم، خوا لێکتان نەکا، ئەوجە ڕووی لە مەجلیسی کرد و گۆتی: مارێ بوکێ با دوو قسەتان لۆبکەم! ئەمن هەژدە ساری ڕەبەقە جیرانی ئەو مارەیمە، وەڵلاهی بە هەموو عومری خۆم جیرانی ئەوها باش و ڕێک و پێکم نەدیتیە، مارەکی باش، بەڕێز، بە جیرانەتی، ئەو کوڕە جاحێرەی وان وەکی لە کۆرانێ دەڕوا، دەرێی مەلائیکەتە، چما بە حەیاتی سەر لە ژنەکی برند دەکا، تەماشا دەرکەی ماری جیرانەکی دەکا، ئەمن تەئکیدم ماری بووکیش هەرئەوهانە، بە پشتیوانی خوای گەورە هەردوولا خێر لێک دەبینن و کۆزە مندارەکیان دەبی! بابم دەستخۆشی لە قادر قرپەستووری کرد و هەتا دەرنگ دانیشتین و قسەی زۆر خۆش کرا، بابم گۆتی: قادرە فەندی ئەوجە ئەمە هەردەستین، سبەینێ زوو دەبی ئەمە بەخۆکەوین، وەبی بە ئیزنی خوای سبەی شەوێ مارەیکەین و زوو هەردووکان لە تۆپێ بنێین، قادرە فەندی گۆتی: ئیشاڵلا خێری پێوەیە و خوای گەورە بەخێری بگێڕی! ئیدی ئەمە هەستاین و خواحافیزیمان کرد و هاتینە دەرێ، بابم و قادر قرپەستوور و ئەمن بە قسەی خۆش و سوحبەت و پێکەنین گەڕاینەوە لای مارێ، بابم زۆر مەمنونی قادری جیران بوو کە لەگەرمان هات، قادر گۆتی: باشە ڕوخسەت هەیە ئەو خەبەرە خۆشەی بدەمە زەکیەی یان جارێ؟ بابم گۆتی: ئا ئا پێی برێ، ئەمن باش دەزانم زەکیە زۆری کەیف پێدێ، قادر خواحافیزی کرد و چۆوە ژۆرێ، ئەمەش چووینەوە ژۆرێ و دەرکەمان شیش دا، گەیشتینە ناوەندی حەوشێ و بووە تەقە و دەستڕێژەکیان لە مارێمە کرد، دارو دیواریان دا بەر گوللان و ئەمن و بابم خۆمان بە عاردی دادا، بابم هاواریکرد: یا ئەڵلا هاوارە، داکم غاریدا دەرێ، بابم گۆتی: خۆ بە عاردی دادە هەتا چشتەکت پێ نەکەتیە، داکم لە جێوە قیژاندی و خۆی بە عاردی دادا، بەینەکی خۆمان مات کرد، داک و بابم تێکڕا هاواری منیان کرد، کوڕم ئەتوو سەلامەتی؟ گۆتم: سەلامەتم بابە سەلامەتم، ئەدی ئەنگۆ؟ گۆتیان ئەمەش سەلامەتین! وەختەکی لە کۆرانێ بووە دەنگە دەنگ و هەرا، جیران بە تووندی لە دەرکەیان دەدا و هاواریان دەکرد، قیت بووینەوە و چووم دەرکەی حەوشێم کردەوە، دیتم ئەوسەر و ئەوسەری کۆرانێ هەمووی لە پێش ماریمە خڕبوویتەوە، دەرزیت فڕێ دابا عاسمانێ نەدەکەتە عاردی! قادری جیرانمان بە مشەوەشی خۆی هەردا ژۆرێ و گۆتی: ئەنگۆ سەلامەتن خۆ؟ گۆتم: بەرێ ئەلحەمدولیللا سەلامەتین، ئیدی جیران زۆربەی هاتنە حەوشێ، بابم گۆتی: کاکە ئەلحەمدولیللا سەلامەتین، جیرانەکان گۆتیان: باشە ئەوە کێبوو تەقەی لەنگۆ کرد، ئەنگۆ کێشەتان لەگەر کەس هەیە؟ بابم گۆتی: ناوەڵلا، بەخۆشمان نازانین کێیە، لەگەر بابم و جیرانەکان چووینە دەرێ، دیتمان دیوار و دەرکەی حەوشێ بوویتە بێژینگ، بە لای کەمی دوو مەخزەنیان پێوەنابوو، جیرانەک گۆتی: وەڵلاهی ئەمن پیکابەکم دیت دوو زەلام لە پشتەوەی بوون لەکەرخی مارینگۆ سەبریان کردەوە و قیت بوونەوە و دەستڕێژیان لەمارینگۆ کرد و بە تووندی دەرپەڕین! بابم بەینەکی داما و زانی ئەو تەقە کێ کردیت و لۆ کرایە، بەران خۆ ناکرێ بە جیرانان برێ، زەکیە قۆری داکمی گرتبوو، هینایە دەرێ، داکم تەواو تێکچووبوو، لێوەلەرزەی هاتبووێ، هەر دەیگۆ: خوایە بمان پارێزی، خوایە لێمان تێکنەدەی! بابم گۆتیە داکم: دە ئەتوو بڕۆوە ژۆرێ و ئیسراحەتەکی بکە، ئەمەش هەونکە دێینە ژۆرێ! داکم گۆتی: چبچمە ژۆرێ، کێوە بچمە ژۆرێ، تازە تەواو، ژیانن لێ تێکچوو، مارن وێران بوو، قادر قرپەستوور گۆتی: ئەو قسانە چیە دەیکەی دایە عاجی، وەڵلا وەبیللا ئەمە هەموومان بە سەر و مارمان دەتانپارێزین!
ئەمە لەو بینە و بەردە و هەرایەی دابووین، وەختەکی تڕومبێلەکی دائیرەی پۆلیسی بە ویقە ویق هات، معاونەک و دوو پۆلیسی تێدابوو، ڕایان گرتوو هاتنە خوارێ، خەرکەکە هوردە هوردە کشاوە، بابم چووە پێش و بە خێراتنی کرد، وەرامیان داوە و بابم گۆتی: جەنابی معاون ئەوە ماری منە و تەقەیان لە ماری من کردیە! معاون بەینەکی تەماشای دار و دیوارەکەی کرد و گۆتیە بابم: ئەتوو دەبی بێیە مەخفەری و لەوێ ئیفادەت لێ وەرگرین و بزانین لەگە کێ عەداوەتی و کێ تەقەی لەماری توو کردیە، بابم گۆتی: هەر ئێستا بێم یان سبەینێ؟ معاونەکە گۆتی: وەڵلا هەر ئێستا وەرە، با ئیشەکە تاخیر نەبی! گۆتمە بابم ئەمنیش لەگەرت دێم، گۆتی: نا کوڕم نا، ئەتوو لەگە داکت بمینێوە، با قادری جیران لەگەرم بێ بەسە، شێرۆ قوون کەتی گۆتی: وەڵلا ئەمنیش دێم، کوو دێلم ئەتوو و قادر بەتەنێ بچن، شێرۆ تڕومبێلەکی لادەی ڕوسی هەبوو، هەندی دەمێ هینایی و گۆتیە بابم و قادری سواربن با بڕۆین، بابم و قادر سواربوون و شێرۆ ویستی دەرچی، جاحێرەک لەوسەری کۆرانێ بە غاردان هات و هاواری کردە بابم، یەک دەقە یەک دەقە! شێرۆ ڕاوەستا و چاوەڕێی کوڕەکەی کرد، وەختەکی تەماشامان کرد کوڕی قادرە فەندی بوو، گۆتیە بابم: فریامان کەون، تەقەیان لە مارێمە کردیە و بابم بریندارە و ڕەوانی تەواریمان کرد!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!