قوماش 40
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#
بەینەکی باش لەکن قادرە فەندی دانیشتین و دوایێ ڕوخسەتمان وەرگرت بڕۆین، لە دۆقەکردنێ دەستی گرتم و گۆتی: ئەو ڕۆژی لە خەستەخانەی دێمە دەرێ، لۆ هێوارێ هەورینت لێ مارەدەکەم، گۆتم: مهیم ئەوەیە ئەتوو بە سەلامەتی دەرچی، ئەویدی هیچ نیە، خوا حافیزیمان کرد و هاتینە دەرێ، بازۆ گۆتی: دەزانی ئەو قادرە فەندیەش سپۆرتە، گۆتم: لۆ؟ گۆتی: نەتدیت کوو لۆ توو ببووە خاک و خۆر، ئەو خەزورە لۆیێ باشە ڕۆژی جمعان پاش خوتبەی شۆڕ ببیەوە لۆ ماریان و لێدەی لە دۆڵمەی! گۆتم: بەو شەرتەی خەسووت شەکربی! گۆتی: ئەرێ خەسووت ناوی چیە؟ گۆتم: فەوزیە خان! بازۆ گۆتی: ئەڵلاهو ئەکبەر ناوی چەند خۆشە، فەوزیە خان لەکێ، مامزۆک لەکێ؟ هەورین لەکێ، خەجە لەکێ، بە نامووسم عارد وعاسمانیان فەرقە، وەلەو ئەمن زۆر دەترسێم ئان ئاخیری خەجەت بە نسیب بی! گۆتم: بازۆ، خۆ ئێستا خۆم خێل ناکەم و سی و دوو کەللەت لێ نادەم! گۆتی: ئەمن قسەی خۆم کرد و ئەتووش کەیفی خۆتە، ئەمان ئەگەر هەورینت بە قسمەت بوو، زوو هەنارم لۆ تەرتیب کە! گۆتم: نانا، خوشکی خەجەت لۆ تەرتیب دەکەم! گۆتی: ئەرێ بەڕاست دەبی خوشکی خەجەی ناوی چبی؟ گۆتم: ناوی خاسێ یە! بازۆ بەینەکی تەماشای کردم و گۆتی: خاسێ و بازۆ هێدی باژۆۆۆ!
لە قاوشەکەی هاتینە دەرێ و دختۆر شێرۆمان دیت، گۆتم: دختۆر زۆر مەمنون، چاکەت لەبیرم ناکەم، گۆتی: هەر وەختی دێی لە خزمەت داینە، بەران چیدی ئەو سەیەی لەگە خۆت نەینی! بازۆ گۆتی: دختۆر شێرۆ دەزانی ئەتووش وەکی قادرە فەندی سپۆرتی، لۆ نایێ شەڕە پێلەقەکی بکەین! شێرۆ گۆتی: بڕۆ لە کۆرم بەوە هەی تاژی ئەرێوەڵلا!
لەگەر بازۆی لە تەواری هاتینە دەرێ و هێدی هێدی لۆلای مارێمە چووینەوە، بازۆ گۆتی: لۆ نایێی بچینە مارێمە، داکم تەشریبەکی خۆشی لێنایە، گۆتم: ناوەڵلا دەچمەوە، هەونکە داکم و بابم مشەوەشن و چاوەڕێم دەکەن، ئەتوو لۆنایێیەوە مارێمە، گۆتی: مسۆگەر دێم، کوو بە تەنێت بەجێدێلم، یاڵلا بابڕۆین! لە خەستەخانەی جمهوری سوڕاینەوە پیکابەکی پڕ چەکدار لە پێشەمە بە تووندی ڕایگرت و دوو زەلامی چەکدار هاتنە خوارێ و گۆتیانەمە وەرن! ئەمن و بازۆ ترساین چەکداری سەرۆک جاشەکەی بن، تازە نەشمان دەتانی هەرێین، هەر بجوولاباین تەقەیان لێدەکردین، لۆیێ چارەمان نەما و چووینە پێش! ئێکیان گۆتی: هەویەتان بدەن، ئەمن و بازۆ هەویەمان دەرینا و دامانە دەستی، وەریگرت و بەینەکی تەماشای کرد، بازۆ بە زمانی سووتای گۆتی: هەویەکەت سەراوبن گرتیە وەریگێڕە! چەکدارەکەی دی یەک زللەی لە بن گێی بازۆی داو لەسەریەکی سوڕاند، گۆتی: سەگباب ئەرێوەڵلا، یەعنی ئەمە نازانین هەویەی بگرین و خیندەواریمان نیە! یاڵلا پێشمان کەون یاڵلا!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!