قوماش 41
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#
بازۆ گۆتی: ئەوجە چم لێدەکەی؟ گۆتم: ئەدی چ لەمن دەکەی؟ گەیشتینە کن پیکابەکەی، زەلامەک لە پێشەوە دانیشتبوو، قاتەکی ڕەساسی سەفاری لەبەربوو، ئەوی ڕەفیق حیزبی لەبەریان دەکرد، جیهازەکی لاسلکی بە گێی وەنابوو، دیاربوو بەعارەبی قسەی دەکرد، ئەمە ڕاوەستاین و دوو جاشە کوردەکەش ئەولاو ئەولایمەیان گرتبوو، وەختەکی کابرا جیهازەکەی دانا و گۆتیە جاشەکەی: ها هذولة شنو(ئەوانە چنە)؟ جاشەکە گۆتی: سیدی مخربین(گەورەم موخەڕیبن)! کابرای عەرەب گۆتی: لا واللە، جیب هویاتهم(ناوەڵلا، هەویەکانم بدێ)، جاشەکە تەحیەکی کرد و پێی لە عاردی دا و گۆتی: تفەزەل سەیدی(فەرموو گەورەم)! کابرا هەویەکانی وەرگرت و تەماشایەکی کرد و تەماشامەی کرد، ئەوجە گۆتی: بعدکم طلاب؟(هێشتا تەلەبەنە)، گۆتم: لا احنە خریج(نەخێر دەرچووی کولیەین)! گۆتی: لیش مارحتوا للجیش(لۆ نەچووینە عەسکەری)؟ گۆتم: موالدنا ماجتي بعد(هێشتا ناومان لۆ عەسکەری نەهاتیە! کابرا هەویەکانی داینەوە و گۆتی: یاڵلا ڕوحوا(یاڵلا بڕۆن)! ویستمان بڕۆین، هەردوو جاشەکە سووندیان لۆ کابرای عارەب دەخوارد کەوا ئەوانە موخەڕیبین و دەبی بگیرێین و لە سێدارە بدرێن، کابرای عارەب گێی نەدا قسەی وان و گۆتی: یاللە اصعدوا(دەی سواری تڕومبێلی بن بابڕۆین)! خوا ڕەحمی کرد کابرای عارەب بەگێی ئەو دوو جاشەی نەکرد، دەنا تەفروتوونا ببووین، ئەمن و بازۆ ڕۆیشتین و ئەوانیش ڕۆیشتن، بازۆ گۆتی: وەڵلاهی لە قورپی گەڕاینەوە، گۆتم: ئەگەر ئەو زمانەی توو سەری مەی لە قوڕێ ڕانەکرد، ئەمن چنیمە! گۆتی: لەباتی چاکەی لۆ ئەو جاشەم ڕاست کردەوە، ئەوجە ڕاشدیەکیشی لێدام، گۆتم: ئەو عارەبەیان لەگەر نەبا و لە چۆلی ئەمەیان گرتبا، سەریان دەبڕین و سەرکەکەیان دەبردە دائیرەی ئەمن و دەیانگۆ دوو پێشمەرگەمان کووشتیە و ئەوەش سەرکەکانیان! گۆتی: وەڵلاهی ڕاست دەکەی، بازوو بڕۆینەوە مارینگۆ، هەتا تووشی شتەکیدی نەبووینە!
گەیشتینەوە مارێ و بازۆ هەتا عەسرێ لەمارێمە بوو، وەختی عەسرێ چۆوە مارێ و داک و بابیشم گۆتیان: ئەمە دەچین سەرەکی لە قادرە فەندی دەدەین لە خەستەخانەیی و بزانین وەزعی کووە و کەنگی دەردەچی، ئەتوو لەمارێ بەو نەچیە دەرێ! گۆتم: زۆر باشە سەلامیشی لێبکەن! هەندەی نەبرد شێرۆ بەخۆو بە تڕومبێلەوە هات، داکم گۆتی: شێرۆکە ئەوە هاتی؟ شێرۆ گۆتی: ئەڵلاهو ئەکبەر دایە حاجی، ئەوڕۆ ڕۆژ لە کێ هەراتیە، لە قوون کەتی بوویمە شێرۆکە! داکم گۆتی: شێرۆ گەمەی لەگە مێشکم مەکە، با دۆو دۆشاوی تێکەر نەکەم! بابم گۆتی: بابڕۆین وەختی هەندێ نیە، کوڕم شێرۆ لە پێش دەرکەی ڕاگرە، با شووشە شەربەتەکی نادر و دوو دەستە بسکیتان بکڕین، ئەوجە دەچینە ژۆرێ! شێرۆ گۆتی: بەسەرچاو!
سێ چار ڕۆژی پێچوو، قادرە فەندی لە خەستەخانەی دەرچوو، بابم و داکم زۆربەی وەخت لەوێبوون، ئەمنیش بە فێری ئەخبار پرسینی جارجار دەچووم، مێوان دەستە دەستە دەهاتن و ماری قادرە فەندی زۆر قەرەبارغ بوو، خزم و کەسی دەهاتن و هەرئێکەی قسەکی دەکرد، قادرە فەندیش دەیگۆ سەبرتان هەبی بزانین حوکمەت چدەکا، ئەگەر هیچ نەکرا بەخۆمان حسابەکی دەکەین.
حەفتەک تێپەڕی و ڕۆژەکی لەگەر بابم چووینە مەرکەزی، بزانین ئەو مەسەلە چی لێهات، دیتمان معاونەکە هەر پێچ و پەنای دەکا، دەیگۆ مادام سەلامەتن واز لەو کێشەی بینن و ئیشەکەی گەورە مەکەن، گۆتم: جەنابی معاون فەیرۆزتان گاز کرد؟ گۆتی: دەتوو واز لەو قسانە بینە، بەگێی من دەکەن بەردەکی لەسەر دادەنێن! گۆتم: ئاخر کوو بەردی لەسەر دانێین، کاکە تەقەمان لێکرایە، تەقە کردن یەعنی کووشتن! هەرچەندی کردمان نەگەیشتینە هیچ ئەنجامەکی، بابم توڕەبوو، گۆتی: قەت واز ناینن، هەتا ئەو زەلامانە نەگرن! بابم هەستا و گۆتیە من: هەستە کوڕم بابڕۆین هەستە!
هاتینە دەرێ و لە دەرکەی مفەوەزەکی پۆلیسی دیاربوو بابمی دەناسی، هات و سەلامی کرد، گۆتی: قسەکتان پێ دەرێم بەس ناوم نەدەن! بابم گۆتی: برێ! گۆتی: وەڵلاهی لە دائیرەی ئەمن تەلەفۆنیان لۆ مدیری ئێرە کردیە و پێیان گۆتیە ئەو مەلەفەی قەپات نەکەی چی خراپە پێت دەکەین! ئیدی مدیریش ترسایە و ناتانی هیچتان لۆ بکا، لۆیێ بەو زابتەی گۆتیە ئەو مەلەفەی قەپات کە، کاکە ئەوەی تەقەی لەنگۆ کردیە جاشەو بەعسیە و گەوادی دائیرەی ئەمنیە، وەڵلاهی دەستی دەڕواو کەس ناتانی ڕایکێشیتە ئێرە، ئەوجە ئەنگۆش کەیفی خۆتانە!
موخەڕیب: تێکدەر، وەختی خۆی حکومەتی عیراقی بە پێشمەرگەی دەگۆ موخەڕیب.
مایتی[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!