قوماش 42
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#
مەمنونی مفەوەزەکەی بووین و هاتینە دەرێ، گۆتمە بابم کووی تێدەگەی؟ گۆتی: با بزانم قادرە فەندی چدەرێ، هەنگی حسابەکی خۆمان دەکەین، هێوارێ سەرەکی لە قادرە فەندی دەدەین و دەگەینە ئەنجامەکی، گۆتم: بەتەمای خوای، بەران ئەمن قەت چشتەکی ناکەم ئەزیەت بەتوو و بە داکم با، هەردووکتان لەکنە من لە پێشەوەی هەموو شتینە، بابم گۆتی: ڕەبی کوڕم خوا بتپارێزی و کووی باشە ئەوهات لۆ بینی!
چووینەوە مارێ، داکم گۆتی: ئیشاڵلا کابرا گیرایە! بابم گۆتی: مەمنون بە ئەمە نەگیرێین، ئەو کابرایە دەستی زۆر دەڕواو بە ئاسانی بە داوێ وەنابی، وابزانم ئەوها بڕوا دەبی مەمنون بین زەڕبەکیدیمان لێنەدا، داکم گۆتی: ئەی لەخۆن غەریبێ، ئەوجە ڕوو لە کێ بکەین! بابم گۆتی: ڕوو لە دەرکەی خوای دەکەین و ئەویش چ بڕیار بدا، ئەمە پێ ڕازینە، پاش عیشایێش خۆ حازرکەن دەچینە ماری قادرە فەندی بزانین چدەرێ! داکم گۆتی: ئەتوو ڕاوەستە ئەگەر ئەو جرت و فرتەی ماری قادرە فەندی سەری نەخواردین ئەمن چنیمە! بابم گۆتی: ورەت بەرزبی و ئیشاڵلا چنابی!
پاش عیشایێ شۆڕبووینەوە لۆ ماری قادرە فەندی، بەینەکی باش دانیشتین، هەتا مێوانەکانیان هەستان و مار چۆل بوو، بابم و داکم و قادرە فەندی و فەوزیە خان و ئەمن دوو برای هەورینی لە هۆدەی مێوانان ماینەوە، زۆرمان قسەکرد، قادرە فەندی گۆتی: لە مەخفەری شورتەش خەبەریان لۆمن ناردیە کەوا بەردەکی لەسەر ئەو شکایەتەی دانێم، دیارە ئەو سەگبابە پشتی زۆر بە قووەتە و منەتی بەکەس نیە! بابم گۆتی: ئەتوو چدەرێی؟ گۆتی: وەڵلاهی ئەمن دەرێم بە ئاسانی شکایەتەکەی نەکێشینەوە، شتەک کرا، کرا، نەکرا ڕێیەکی دی بینینەوە، بابم گۆتی: ئەدی مەوزوعی کیژە و کوڕەی هەر ئەوها لێی گەڕێن؟ قادرە فەندی گۆتیە بابم: سبەی شەوێ بە بێدەنگی وەرن و مەیکەنە هەراو هەر بەخۆت لێکیان مارەکە و با چیدی ڕایان نەگرین!
مایتی.[1]