من سەگم و وەفادارم ؟!
من سەگم کاوڕە نەرمەکەم وەرە خۆت بخە باوەشم
وەفادارم مەترسەلێم خۆ من مرۆڤ نیم بێ غەشم
شوان منی بۆ پاسەوانی و تۆی بۆ گۆشت وخوری دەوێ
بۆیە نازمان هەڵدەگرێ لەماڵ لەدەشت لێرەو لەوێ
سبەی کەمن حەپەم نەماو تۆش کەوتیە بەردەمی چەقۆ
فرمێسکمان بۆناڕێژێ کاری نامێنێ بەمن و تۆ
وەلێ من بێ بەرژەوەندی تۆم خۆش دەوێ لەپێناوخوا
بڕوا نەکەی بەوانەی کەدەڵێن کوانێ سەگ وەفای کوا؟!
فاتح بێ لان[1]