هاووڵاتی کورد(عاسی مستەفا ئەحمەد) لەدایکبووی ساڵی(1952)کە خاوەنی ژنێک و سێ مناڵە و خەڵکی شاری چەمچەماڵ بووە، ناوی هاتوەتەوە و بووە بە سەرباز لە سوپای ئێڕاق، بەڵام لە (#27 - 03-1982#) لە جەنگی ئێڕاق و ئێراندا بەدیلی دەگیرێت لەلایەن ئێرانەوە و هەشت ساڵ دیل دەبێت لە ئێران، هەتا لەمیانەی گۆڕینەوەی دیلەکانی هەردوو وڵاتدا لە (#24-08-1990#) ئازاد دەکرێت، بەڵام کە دێتەوە خێزانەکەی نابینێتەوە.
کاتێک سۆراخیان دەکات کەسوکاری پێی دەڵێن لە لەلایەن سوپای ئێڕاقەوە گیراون و بێ سەروشوێن کراون.
ئەویش، وەک بەخۆدا پەرموونەوەیەک کە ئەو هەموو کاتە لەپێناوی ئێڕاق و سەدامدا دیل بووە، لە (#04-10-1990#) نامەیەکی داواکاری بۆ (سەدام حسێن)ی سەرۆکی ئەوکاتی ئێڕاق دەنێرێت و داوای چارەنووسی خێزانەکەی دەکات و ناو و زانیاریەکانیان دەنووسێت کە پێکهاتوون لە:
- ژنەکەی (عەزیمە عەلی ئەحمەد) لەدایکبووی 1955.
- کچەکەی بەناوی(چرۆ عاسی) لەدایکبووی 1971.
- کوڕەکەی بەناوی(فەرەیدون عاسی) لەدایکبووی 1981.
- کوڕەکەی بەناوی(ڕووخۆش عاسی) لەدایکبوی 1982.
وەداوا دەکات سەدام میهرەبانی بنوێنێت و لەپای ئەم خزمەت و دیلێتیەی ئەم دڵسۆزیەکەی، چارەنووسی خێزانەکەی دیاری بکات و بیاندۆزێتەوە.
سەرۆکایەتی دیوانی کۆماری ئێڕاق دوای سێ هەفتە لە(#26-10-1990#)، بەنامەیەک وەڵامی دەدەنەوە، بەم شێوەیە:
(بەڕێز عاسی مستەفا ئەحمەد، ژنەکەت و مناڵەکانت لە میانەی پڕۆسەکانی ئەنفالدا لەناوبراون، کە لە ساڵی 1988 لە ناوچەی باکوور ئەنجامدران. لەگەڵ ڕێزدا)!
وێنەکە، وێنەی نامەکەی (عاسی مستەفا) یە لەگەڵ وەڵامەکەی سەرۆکایەتی کۆمار بۆی.
بابەتەکە لە واڵی توێژەری عەرەب(فایز الخفاجي) وەرگیراوە.
[1]