ئاڵاو شوناسی نەتەوایەتی..؟!
خەو دەبینم.. خەودەبینم
ساڵەهایە..؟!
دەڵێم خۆزگە.. خۆزگە.. خۆزگە
ئێمەش وەکو گشت گەلانی ئەم دنیایە..؟!
شوناسی نەتەوایەتی
ڕاستەقینەمان هەبوایە..؟!
کوردی هەر هەموو کوردستان
دەست لەناودەست یەک بووینایە..؟!
لەجێ ی شەڕو ململانێ
لەماڵێکی پڕ لەئاشتی و ئاوەدانی
بژیای نایە..؟!
ناوی شەڕمان نەبیستایە..؟!
ئەهریمەنی شەڕ لەکوێ با
ئێمە بەرتفمان بدایە..؟!
ڕوومان لەهەر کوێ کردبایە..؟!
بیانوتایە
ئائەمانەش میللەتێکی
زیندووی سەر ئەم زەمینەن و...
ناویان کوردەو...
میللەتێکی لەمێژینەن
ئەوانیش هەن لەوەتەی دنیا دنیایە..؟!
تێکوشەرو ئاشتی خوازو خاوەن ئاڵان
نیشتمانیان کوردستانەو...
ژمارەیان لەسەرووی چل ملیۆن دایە..؟!
فاتح بێ لان[1]