بۆی مەگەڕێن
بۆ ڕۆحی پەپوولەیی(دانەر)
ئەو ئێستا لەئاسمانە
فریشتەکان ئێشکگرو
ئەستێرەکان پاسەوان و
هەور لانکەیەتی
بۆی مەگەڕێن
لەسەر زەوی بۆی مەگەڕێن
ئەو ئێستا لەئاسمانە
لەسەنتەری بەهەشت
لەکەناری ڕووباری شیر
لەگەڵ خودا دانیشتووە... !!!
عیسا حوسێن
هەولێر 20/12/2021[1]