جۆری وشە: هاوەڵکار
واتا: ئێجگاری: یەکجاری؛ بەتەواوی؛ بێ وەگەڕان و دوپات کردنەوە؛ هەرگیز؛ ئێترقەت.
نموونە: ئێجگاری بارم کرد.
نموونە:ئێجگاری نایدوێنم. [1]
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
ئەی شیرن دڵی فەرهاد هاتە لای تۆ بە ئاوات
بەڵام دەرچوو لە دەستم کەوا دڵم دا بە تۆ
سوندوسی لەبەر دەکەی پەرچەمت تا تا دەکەی
ئێکجاری نەزەر دەکەی عاشق دەخەیتە ڕۆ ڕۆ
#سامی عەوداڵ#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!