دەقی ڕاگەیەندراوی #هەپەگە#:
لە بەرواری 10ی تشرینی دووهەم کاتژمێر 08:30 خولەک لە گردی خاچی ناوچەی خانتوری سەر بە هەرێم حەفتانین لە دژی داگیرکەران چالاکیەک ئەنجامدرا. ژمارەیەک داگیرکەر کە لە سەنگەرێکیاندا کۆببوونەوە، هێزەکانمان لێیاندان. لەو چالاکیەدا 2 داگیرکەر سزادران و سەنگەرەکەش لەناو برا.
هەمان ڕۆژ لە گردی ئیندرمەی سەر بە خانتوریش لە دژی سوپای داگیرکەر تورک چالاکیەک ئەنجامدرا. لەو چالاکیەشدا داگیرکەرێک سزادرا.
دوای ئەو دوو چالاکیە، سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قوڕس دەوروبەری شوێنی چالاکیەکەیان بە ئامانج گرت.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە هاوکات ڕاشیگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و وتی: لە بەرواری 7ی تشرینی دووهەم، لە کاتژمێر 15:50 خولەکدا دەوروبەری گوندی شێهێ و لە بەرواری 8 تشرینی دووهەم لە کاتژمێر 11:50 خولەکدا دەوروبەری گوندی لاوجێی #قەندیل# و لە بەرواری 9ی تشرینی دووهەمیش لە کاتژمێر 19:00 ناوچەی کۆلیتەی سەر بە هەرێمی خواکورک بوردومان کران.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!