ناو: محەمەد
ناوی باوک: جەمیل
رۆژی لەدایکبوون: #01-02-1980#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە (ئامادەیی ڕزگاری کوڕان) لە هەولێر خوێندووە.
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەبەشی زمانی ئینگلیزی، کۆلیژی ئاداب، زانکۆی سەلاحەدین لە ساڵی 2004 بەدەستهێناوە.
بڕوانامەی ماستەری لە یاسایی و کارگێری گشتی لە زانکۆی نیمی فەرەنسی، لە ساڵی 2013 بەدەستهێناوە.
بۆ ماوەی(2) ساڵ نوێنەری قوتابیانی ماستەر بووە، لە زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی.
ئیدارەی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی لە لوبنان بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێدەبەخشێ لەبەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونی وەک نوێنەری قوتابیانی ماستەر بۆ ماوەی دووساڵ.
لێژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی کوردستان سوپاسنامەی پێدەبەخشێ، لەبەرامبەر پێشکەشکردنی سیمنارێک لە پەرلەمانی کوردستان و گرنگی بابەتی ماستەرنامەکەی.
وەزارەتی تەندروستی لەسەر بنەمایی ماستەرنامەکەی ڕێنمایەکی وزاری دەردەکات. ڕێنمایی ژمارە(7996) لە 14-05-2013.
بۆ ماوە 8 ساڵ مامۆستایی زمانی ئینگلیزی بووه، لە قوتابخانە ئامادەییەکانی سەر بە پەروەردەکانی #چۆمان#، دەشتی هەولێر، ناوەندی هەولێر.
وەک مامۆستایی زمانی ئینگلیزی لە چەند سەنتەرێکی فێربوونی زمانی ئینگلیزی وانەی وتووتەوە، لەناو شاری هەولێر.
لە ساڵی 2011 ناونیشانی خۆی لە مامۆستایی دەگۆڕێت بۆ فەرمانبەری.
بۆ ماوەی(3) ساڵ وەک فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی هەولێر خزمەت دەکات.
لە ساڵی 2015 ڕاژەی خۆی دەگوازێتەوە بۆ دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان.
بۆ ماوەی (1) ساڵ دەبێتە بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان.
لە ئیستادا 2022 وەک فەرمانبەر لە دەستەی وەبەرهێنان خزمەت دەکات.
$کتێبە بڵاوکراوەکانی:$
1- پیانۆ، وەر گێڕان، چاپی یەکەم، چاپخانەی کاروان، هەولێر، 2005.
چاپی دووەم، ناوەندی ڕەها، هەولێر، 2019.
2- ئیمڕی گەڕایەوه، وەرگێران، چاپخانەی منارە، هەولێر 2006.
3- قفلەکانی سەردەم ژمارە و پیتن. چاپی یەکەم، چاپخانەی منارە، هەولێر، 2009.
چاپی دووەم، چاپخانەی (نەشئە)-ئیستەمبووڵ.2015.
4- چەند پەیڤێک بۆ هەمووان. چاپخانەی منارە، هەولێر 2013.
5- Smoking Among Employee Of Public Hospital :2013, Mnara press, Erbil.، first edition
6- دەروازەیەکی گرنگ بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی. چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2015.
7- چۆن مێشکمان بەرنامە ڕێژ بکەین؟ چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2016. چاپی دووەم، نووسینگەی تەفسیر، هەولێر 2018.
8- تیڕوانینمان بۆ کتێب، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2018.
9- پۆستەکانم(کتێبێکی ئەلکترۆنیە)
$کاری هاوبەش:$
نووسینی دوو کتێب بە هاوبەشی لەگەڵ دکتۆر جەعفەر گوانی بە ناونیشانەکانی:
1- ئه و موعجیزانەی لە قورئان هاتوون
2- باسەکانی دونیایەکی تر لە قورئان
$سیمنارەکان:$
پیشکەشکردنی چەندین سمینارێک لە بارەی تەندروستی و سەلامەتی، NLP، بابەتی پەیوەندیدار بە کتێب لە:
1- پەرلەمانی کوردستان
2- وەزارەتی تەندروستی
3- #وەزارەتی ڕۆشنبیری#
4- دەستەی وەبەرهێنان
5- ڕێکخراوی چاوی زانکۆ
$چاوپێکەوتن:$
میوانی چەند کەنالێکی ئاسمانی و ناوخۆی بووە لەبارەی کتێب و بابەتی پەیوەندیدار بە کتێب، هەروەها چەندین چاوپێکەو تنی لەگەڵ ئەنجامدراوە بۆ ڕۆژنامە و گۆڤارەکان لەبارەی کتێب و بابەتی پەیوەندیدار بە کتێب.
$بەشداری خولەکان:$
لە چەندین خولی ڕۆژنامەوانی، نووسین، کارگێری، ڕاگەیاندن بەشداربووە.
$تویژینەوەکانی:$
1- جگەرەکێشان لە نێوان کارمەندانی نەخۆشخانە حکومیەکان.
2- پشکنینی گشتی تەندروستی.
$بابەتی ڕۆژنامەوانی$
لە ساڵی 2009 بوویتە ئەندامی سەندیکایی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان.
نووسەری گۆشەی (قسەیەک بۆ هەمووان) بووە لە گۆڤاری نواڵەی نوێ.
بۆ ماوەی (7) مانگ بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری (شارەوانی عەنکاوە) بووە.
زیاتر لە (90) بابەتی ڕۆژنامەوانی بڵاوکردۆتەوە لە گۆڤار و ڕۆژنامە و سایتەکانی کوردستان بە زمانی کوردی.[1]
=KTML_Email_Begin=Mohammedjmailali2@yahoo.com=KTML_Email_Between=ئیمەیلی: محەمەد جەمیل=KTML_Email_End=