جۆری وشە: ناو
واتا: ئەستوون؛ ستوون؛ کۆڵەکە؛ ئەستووندەک: داری کۆڵەکەی خێوەت و ڕەشماڵ.
نموونە: چادرەکەیان لە سەر نۆ ئەستوندەکانە.[1] [2]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #بێوەژن ئەستونی ماڵی بێ بە زێڕ، خێری پێ ئەشێ هەروەکوو دەستگێڕ#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
ئەگەرچی ڕۆیی، قەت ناچی لە یادم
دەکەم یادت، بەیادی تۆوە شادم
کە بارگەت بۆ هەوار تێکنا عەزیزم
شکا ئەستووندەکی تاوڵی مرادم
#هێمن موکریانی#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!