بابەت: وەرزشی
لە ساڵی 1964 لە گەرەکی ئیسکان لەلایەن چەند گەنجێک تیپێکی تۆپی پێ دروست کرا بەناوی تیپی ئیسکان
لەمانگی11-1965 شەهیدی سەرکردە #جەمال عەلی باپیر# وەک ڕاهێنەر و یاریزان پەیوەندی کرد بە تیپەکەوە
لەساڵی 1967 ناوی تیپەکە گۆڕدرا بۆ تیپی یەکگرتووی کەمال سەلیم
شەهید کەمال سەلیم لە دایکبووی ساڵی 1942 لە سلێمانی، خوێندکاری کۆلێژی ئەندازیاری بوو لە بەغداد ساڵی 1962 - 1963 پەیوەندی کرد بەڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە لە #20-08-1963# لەهەڵاڵه لە سەردا شەهید بوو.
دوای ئەوەی شەهید جەمال بوو بە یاریزان تیپەکە زۆر پێشکەوت و بەهێز بوو، چەندین یاریزان کە زۆر بەتوانا و چالاک بوون پەیوەندییان کرد بە تیپەکەوە، بەشی زۆری یاریزانی ئەم تیپە ڕاکێشان بۆ یانەی سلێمانی و هەڵبژاردەی سلێمانی لە 1970 - 1976 میوانداری زۆری لە تیپە بەهێزەکانی بەغداد کرد و ئەنجامی باشی بە دەست هێنا.
لە ساڵی 1983 تیپی کەمال سەلیم لە گەرەکی مەجید بەگ یاریگایەکی دروست کرد کە بەهەوڵی ئەندازیار کاک حەمید سەلیم کە ئەو کاتە بەڕێوەبەری ئەشغاڵی سلێمانی بوو، یاریگای زانکۆی سلێمانییە.
بە هەوڵ و کۆششی ئەندامە دێرینەکانی تیپەکە توانیان بیکەن بە یانە لە ساڵی 1994، بەشداری کرد لە خولی نایابی کوردستان بۆ تۆپی پێ.
تیپی بالەی کچان و باسکەی کوڕان و کچان، پاسکیل سواری کە لە هەڵبژاردەی عێراق بوون.[1]