جۆری وشە: ناو
واتا: ئەسکوێ؛ کەوچکی گەورەی کلک درێژ.[1]
ئەسکوێ/eskiwê: ن: ئاوشکایا؛ ئۆسکو؛ ئەسکوێ؛ (ناو لە زمانی ماد و مانادا)(یاداشت)
کەفچی: kefçî ؛ مفسک: mifsik، ؛ هەسکوو: heskû: کەوچکی گەورەی کلک درێژە لە دار دروست دەکرێت بۆ شێو یان چێشت تێکردن بەکاردەهێندرێت.[2]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #ئەوەی لەهيزە بێت دێتە ئەسکو#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
کە بە چڵوچۆ چوویتە سەر کورسی
ئیتر لە دۆستی کۆنە ناپرسی!
ئەوی لە دیزەی خەڵکدا ئەسکوێیە
هیچ کەس نازانێ ئەسڵی لە کوێیە
#پیرەمێرد#
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!