بەنجکردنی میللەت
نوسینی: #شێرزاد شێخانی#
رژێمە دیکتاتۆر و گەندەڵەکان هەمیشە هانایان لۆ بەنجکردنی میللەتەکانیان بردیە، هەموو وەسائیلەک بەکار دەینن لۆ بێهۆشکردنی میللەتەکەیان لۆ ئەوەی ئاگای لەهیچ نەمینێ، هەر ڕۆژە و بەشێوەیەک لەشێوەکان مەشغوڵیان دەکەن بە کێشە و گرفتی ڕۆژانەوە، یانیش بە براوکردنەوەی وەسائیلی بێهۆشکردن لەناو کۆمەڵگەدا.
ئێرانی هاتن، حەشیشەیان لەگەر خۆیان هینا و گەنجانی وراتمان گیرۆدەی ئەو مادە بێهۆشکەرە بوون.
سوریەکان هاتن نێرگەلەیان لەگەر خۆیان هێنا، ئێستا چیینەک لەگەنجەکان وەها ئیدمانیان کردیە لەسەر نێرگەلەیەک ئامادەن زەلامیش بکوژن.
تورک هاتن بە موسەلسەکانیان خێزانەکانمانیان هەروەشاندەوە.
عارەب هاتن، ئافرەتی سۆزانی و لەشفرۆشیان هینا و لەمەلها و باڕەکانی شارەکانندا کەوتنە ئیش.
ئەو مەسەلانە بە پلان کراینە هەر لەخۆیەوە نیە.
جاران هیچ گەنجەکی ئەو وراتەی مە نەیدەزانی حەشیشە چییە تەنها لەئەخباری جەریدەکان دەمانزانی کەوا لە وڵاتەکی ئەوروپی گەنجەکان حەشیشە خۆرن. نێرگەلەش مەگەر لەفلیمەکی میسریدا بماندیتبایە.
جاران ئەگەر لەگەڕەکەکیدا ئافرەتەکی سووک هەبایە، خەرکی گەڕەک مەزبەتەیان دەکرد و حکومەتیش وەکی واجیبی خۆی بە دەم داواکاری خەرکەکەوە دەچوو و ئافرەتەکەی شاربەدەر دەکرد. ئێستا لە زۆربەی سایت و پەیجەکان ڕۆژانە ئەخباری ئەو ئافرەتە سووک و چرووکانە براو دەبتەوە و بەناوی مۆدیل و مایکەب و شاجوان دیعایەیان لۆ دەکەن.
لەو ڕۆژانە لەگەر برادەرکی بە جادەیەکی ناوشاردا پیاسەکمان کرد، دەبینم لەپێش دەرکەی کافیتریایەک سێ چار کچ ڕاوەستاینە و لەپشتی جامخانەکەش چار پێنجەکی دی دانیشتینە نێرگەلە دەکێشن. ئاوڕم لەبرادەرەکەم دایەوە و پێمگۆت: جاران گێمان لێدەبوو کە لەهۆلەندا ئافرەتی لەشفرۆش لە جامخانەکاندا داندراینە، ئەوەتا نەمردین لەهەولێریش ئافرەتی پشت جامخانەمان دیت!!.
حیکمەت لەو هەموو مەساجخانانە چییە کە بمانەوێ و نەمانەوێ دەبنە شوێنەکی ئاشکرای لەشفرۆشی. یەعنی شێلانی شانو مل چ پێویستی بە بینایەکی گەورەی وەکی ئەوانەی دەیانبینین هەیە؟؟..
ئەمن یەک بەخۆم تاڵبی ئەو شتە پڕوپووچانە نیم، نازانم ئەو مەلهانە کە زۆر ناویان دەبیستم کەتینە کێندەرێی شارەکەمان، ناشزانم تامی ئەو نێرگلانەش چییە کە هەندەک کەس دەرێن مادەی موخەدەریشی تێکەر دەکرێ. بەران شتی زۆر عەجایب لەو بارەیەوە دەبیستم کە هیچکات لەگەر ئەخلاق و ڕەوشتی هەولێریان و تەنانەت لەگەر عەقڵ و مەنتقیش ناگونجێن..
ئەوانەش هەمووی بەلایەک، لەلایەکی دی ئەو دەیان کێشە و گرفتی ڕۆژانەی خزمەتگوزاری هەر لە ئەزمەی کارەبا و موەلیدە و بەنزین و ئاو و ئێستا ئەوە ئارد و نانیشی هاتەسەر، هەموو ئەوانە لۆ مەشغوڵکردنی خەرکەکەیە، براو کردنەوەی ئەو هەموو بەڕەڵڵاییەش لۆ بەنجکردنی گەنجەکانمانە تاکو نەکەونە سەر ڕەخنە و ناڕەزایی.
ئێستا لەواقیعدا بەشەکی زۆری گەنجەکانمان ئاڵوودەی ئەو دیاردە دزێوانە بوونە بە ئەنقەست بەنج دەکرێن کە ئەوەش میللەتەکی بێ بەرهەم و بێ هەست دروستدەکات کە دەیان سارانی داهاتوو کۆمەڵگەکەمان پێوەی دەناڵێنێ.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!